ئەرشیفی بابەتەکان

 دەربارەی دیاردەی قاچاخچێتی حزبە دەسەڵاتدارەکان و یاریکردن بە ژیان و سەلامەتی خەڵکەوە…

عوسمانی حاجی مارف لە وەڵام بە پرسیارێکی ئۆکتۆبەردا… ئۆکتۆبەر: لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا عەلی حەمە ساڵحی  ئەندام پەرلەمانی گۆڕان باسی لە دیاردەی قاچاخچێتی بەرپرسانی حکومەت و حزبەکانی کرد و هەروەها ئاماژەی بە مەترسی ئەو مەوادانە کرد کە قاچاخچێتیان پێوە دەکرێت لەسەر سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیانی کوردستان.  لە یەکێك لە قسەکانیدا ووتی کە بەرپرس هەیە لە مانگێکدا ٣٦ ملیۆن دۆلاری دەست کەوتوە. هەروەها …

درێژەی بابەت ... »

ئه‌گه‌ر شه‌ره‌ف هه‌بووایه‌!…

له‌ په‌یوه‌ند به‌ زیادبوونی دیارده‌ی ژنكوژییه‌وه‌‌… جه‌مال موحسین… سه‌رئه‌نجام دوای ئه‌وه‌ی كوشتنی زه‌هرا سه‌ر و دڵی كۆمه‌ڵگه‌ی گرت، دیسان سه‌ردێڕی هه‌واڵی به‌شێك له‌ میدیا بینرا و بیستراو و میدیا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆوه‌ به‌ كوشتنی ژنان. سه‌خته‌ له‌پاڵ تێپه‌ڕاندنی ڕۆژانێكی پڕ هه‌ژاری و برسێتی و بێموچه‌یی و نه‌خۆشی و مه‌رگی به‌لێشاوی مرۆڤه‌كانی پاڵ ده‌ستتدا ئه‌م هه‌واڵانه‌ی ژنكوژیش هێنده‌ی تر هه‌راسانت بكات. له‌وه‌ش …

درێژەی بابەت ... »

ڕۆڵی پارتی لە تاوانی تیرۆری هاوڕێیان شاپور و قابیل دا…

عەبدوڵا مەحمود ١٨ ئەم مانگە ٢٣ ساڵ بەسەر تیرۆری هاوڕێیان شاپور عەبدولقادر و قابیل عادل دا تێپەڕی. شاپور و قابیل دوو رابەری ناسراو و دوو ڕوخساری خۆشەویستی چەندین بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی لەوانە” کۆمەڵەی ئاوارەکان، یەکێتی بێکاران و بزوتنەوەی یەکسانیخوازانەی ژنان” لە کۆمەڵگەی کوردستان و هاوکاتیش دوو کادری بەرجەستە و خۆشەویستی ڕابەری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق بوون. تیرۆری ئەو هاوڕێیانە لە شاری …

درێژەی بابەت ... »

 کاردانەوەی بارەگای بارزانی و ئیسلامیەکان هەمان ناوەرۆکی هەیە!…

کاردانەوەی بارەگای بەرزانی و وەزارەتی ئەوقاف بەرامبەر بە دڕاندنی قورئانەکەی هەولیر و ئیسلامیەکان بەرامبەر بە سەمای سەهۆڵەکەی سلێمانی، هەمان ناوەرۆکی هەیە، ئەویش هەوڵدانە بۆ زاڵکردنی کەشوهەوای کۆنەپەرستی بەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا، لەم مانگەدا کە خۆی ژینگەیەکی گونجاوە بۆ پەرەدان و فراوانکردنەوەی کۆنەپەرستی ئاینی و کۆمەڵایەتی لەناو کۆمەڵگادا. کۆمەڵێك پارێزەری ئیسلامی لە سەهۆڵەكە کۆبونەوەو داوای سزادانی ئەو کوڕو کچە گەنجە دەکەن. بارەگای …

درێژەی بابەت ... »

بەڵی بۆ بڕینی موچەی پلە باڵاکان و زیادکردنی موچەی کرێکاران!

مستەفا باهیر لەم رۆژانەدا یەکێتی داوەرانی هەرێمی کوردستان بە واژووی  دادوەر ” ئومێد موحسین حەمەدەمین” لەسەر داوای زیاتر لە ٤٠٠ دادوەر و داواکاری گشتی نامەیەك ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکات و داوا دەکا کۆتایی بە لێبڕینی لە ٥٠% مووچەکانیان بهێنرێت، چونکە ژیانیان خراپ بووە لەبەر ئەوەی مەترسیان لەسەر بەهۆی کارەکەیانەوە و ناچاربوون پاسەوان بگرن لەسەر حسابی خۆیان. ئەم بەڕێزانە مانگانە …

درێژەی بابەت ... »

کورتەیەک لە مێژوی سەرهەڵدانی یەکی ئایار و خەباتی کرێکاران لە ئایاردا !…

ئامادەکردنی:  مستەفا باهیر … یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکاران، ڕۆژی بیرهێنه‌ره‌وه‌ی مێژوی خه‌باتی چینی کرێکاره‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، لە په‌یوەند به‌ خه‌باتی کرێکارانەوه‌ بۆ کەم کردنەوەی کاتی کارکردن لە ڕۆژێکدا بۆ‌ هه‌شت کاتژمێر‌ هەمو ساڵێک لە یەکی ئایاردا لەبەشێکی زۆری جیهاندا کرێکاران بەو بۆنەیەوە مارشی یەکی ئایار بەڕێدەخەن و جەژندەگێڕن  ئەو ڕۆژە لە بەشێکی زۆری ئەو وڵاتانەدا بوە بە …

درێژەی بابەت ... »

بایەکی ئایاری ئەمساڵ بکەینە ڕۆژی هێنانە مەیدانی هێزی یەکگرتوومان!

هاورێیان، ژنان وپیاوانی کرێکار! … یەکی ئایار بەڕێوەیە. یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و یەکگرتوویی چینی کرێکارە، ڕۆژی دەربڕینی ناڕەزایەتی و هێنانەمەیدانی هێزی یەکگرتووی  ئێمەی ژنان وپیاوانی کرێکارە، بەڕووی نەزم ونیزامی چەوسێنەرانەی نیزامی سەرمایەداری ودەسەڵاتەکەیدا، ڕۆژێکە بۆ دەستخستەن نێو دەستی یەکتر وتوندکردنەوەی خەباتمان لەپێناو ژیانێکی باشتر بۆ خۆمان و خێزانەکانمان. یەکی ئایار ڕۆژی وەستانەوەیە بەڕووی هەموو ئەو بێمافیانەی کەچینی دەسەڵاتدارو خاوەن کۆمپانیا …

درێژەی بابەت ... »

هاوڕێیانی کرێکار.. یەکی ئایار ڕۆژی خۆمانە! …

چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ یەکی ئار. ئەمە ڕۆژی خۆمانە و بەخەباتی چینی کرێکار بەدەستمان هێناوە. وەرن با لەم ڕۆژەدا ئەگەر بۆماوەی یەك سەعاتیش بێت چەرخی بەرهەمهێنان ڕابگرین ودوکەڵی کارگەکان بوەستێنین، با خاوەنکار بزانێ کە ئەگەر ئێمە نەبین کارخانەکەی دەوەستێ و ناشتوانێت کەڵەکەی دۆلارەکانی چیتر بەرزکاتەوە. ساڵ دوانزە مانگ تەنانەت لەپشوە ڕەسمیەکانیشدا هەر کار دەکەین وپێمان دەڵێن نابێ کارگە بوەستێت، …

درێژەی بابەت ... »

زەوتکردنی مافەکانی کرێکاران و فەرمانبەران بە بیانوی پەتای کۆرۆناوە!  …

عرفان کەریم ….  لەگەڵ هاتنەکایەی  هەر قەیرانێکی ئابوری یاخود سیاسی لە کوردستاندا، حکومەتی هەرێمی کوردستان،  ڕاستەوخۆ قورسایی و ئاکامە خراپەکانی ئەم قەیرانە فرێدەداتە سەرشانی کرێکاران و خەڵكی زەحمەتکێش ئەم دەسەڵاتە چونکە نوێنەرایەتی بەرژەوەندی سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکان دەکات، بە هیچ  شێوەیەک بەلایەوە گرنگ نیە ژیان و گوزەرانی کرێکاران چۆن دەگوزەرێ. زیندوو ترین نمونەش لەم بارەیەوە سەرهەڵدانی قەیرانی ئابوریە لەسایەی بڵاوبونەویەی …

درێژەی بابەت ... »

نابێ ڕێگابدرێت کرێکارانی ژینگەپارێز بکرێنە قوربانی کێشەی نێوان شارەوانی و کۆمپانیاکان! …

وەستا مەهدی… سەرنوسەری رۆژنامەی دەنگی کرێکار  ڕاگەیاندنێک لەسەرنوسەری رۆژنامەی دەنگی کرێکارەوە بۆ بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕای گشتی:  ماوەیەکە کێشەی نێوان شارەوانیەکان و ئەو کومپانیا و بەڵێندەرانەی کە لەگەڵ شارەوانیەکان گرێبەستیان هەیەو ئەرکی پاك کردنەنەوەی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانیان پێسپێردراوە، بۆتە هۆکاری دواکەوتنی موچەو حەقدەستی کرێکاران و هەر جارە لە شارو شارۆچکەیەك موچەی کرێکاران دوادەخرێ و خاوەن کومپانیاکان بۆیەك لای …

درێژەی بابەت ... »