ئەرشیفی بابەتەکان

پێشوازی یەکی ئایار لە سەردەمی كۆڕۆنادا …

عەبدوڵا مەحمود یەکی ئایار، رۆژی هاوپشتی و هاوچارەنووسی نێونەتەوەیی چینی کرێکار بەڕێوەیە. ئەمساڵ لەهەلومەرجێکدا یەکی ئایار بەڕێوەدەچێت، کە ژیان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، ئاڵوگۆری بنەرەتی بەسەردا هاتووە. بە ئەندازەیەکی زۆر کۆمەڵگە توشی هەڵپەساردن بووە. نەک هەر کۆڕ و کۆبونەوەکان، بەڵکو دیداری فیزیکی و راستەوخۆی نیوان خانەوادەکانیش لەگەڵ یەکتری وەستاوە. ژمارەیەکی ئیکجار زۆر لە کرێکاران روبەڕووی دەرکردن لەسەر کار بوونەوەو بە ئۆردوی …

درێژەی بابەت ... »

سەبارەت بە باگرژییەکانی زینی وەرتێ!…

دەشتی جەمال  بارگرژییەکانی ئەم ڕۆژانەی ناوچەی زینی وەرتێ و جوڵەپێکردنی لیواکانی ٧٠ و٨٠ی یەکێتی و پارتی وهێزی تایبەتی پێشمەرگەی سەر بەحکومەتی هەرێمی کوردستان، دەزگای دژە تیرۆر لەلایەك و داگرتنی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ قەدپاڵی چیاکان ئەگەری شەڕی هێنایە پێشەوە و جارێکی دیکە ترس و دڵەڕاوەکێی خستە نێو دڵی خەڵکی کوردستان، ئەمە لەپاڵ مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و سیاسەتی کەرەنتینەکردن، بەبێ لەبەرچاوگرتنی …

درێژەی بابەت ... »

دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەها عومەر ناسراو بە ”ڕێبوار عارف“ هەڵسوڕاوی سیاسی کۆمۆنیست سەبارەت بە کۆرۆنا ڤایرۆس…

بۆپێشەوە: ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ناتوانایی بۆرژوازی و وڵاتەکانی لە کەرتی تەندروستیدا بەڕۆشنی نیشاندا، ئەوە بۆچی دەگەڕیتەوە؟ بەها عومەر: ڕاستیەکەی ئەوەیە بەدەر لەوەی کە گەلێک کەرتی سەرمایەگوازری تر هەیە کە بۆ سەرمایەداری زێدەباییەکی یەکجار گەورەتری لە پشتەوەیە، لایەنێکی تری ئەم مەسەلەیە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە هێشتا بۆرژوازی و سەرمایەداری جیهان نەیتوانیوە پشت ڕاست بکاتەوە و بەتەواوی بکەویتەوە سەر پێی خۆی لەپاش قەیرانی …

درێژەی بابەت ... »

پرسی کۆڕۆنا و هەژاری زیاتری ژنان لە ئێران …

نووسینی: هەتاو عەبدوڵاهی سەرەڕای ئەوەی کە ئێرانی ژێر حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی لەسەر زەریای نەوتە و دووهەمین وڵاتە لە بواری کانگا ژێرزەمینی و سروشتیەکان هەنووکە زیاتر لە هەشتا لە سەدی خەڵکی ئەو وڵاتە بەهۆی ناکارامەیی و گەندەڵی بەرپرسانی دەوڵەتی لەژێر هێڵی هەژاریدان و دەتوانین بڵین چینی مام ناوەند بوونی نەماوە. ڕێژەی هەژاری لە ئێران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووە تا بە …

درێژەی بابەت ... »

٩٩ % هاوڵاتیان بەرگری لە ژیان و تەندروستی و %١ یش بەرگری لە سەرمایەو کۆمپانیاکان دەکەن! …

عەبدوڵا مەحمود ڤایرۆس کۆڕۆنا کە بەربۆتە گیانی ملیاردەها ئینسان و بەرکەوتوانی لە دوو ملیۆن نزیک دەبنەوەو قوربانیانیشی بە دەیان هەزار ئینسانن. بەجیا لەوانەش ژیانی کۆمەڵایەتی توشی هەڵپەساردن و ڕاگرتن کردوە و فۆرمی ژیانی پەناگیری و دابڕاو لەیەکتری داسەپاندووە. ڤایرۆس کۆڕۆنا، رووی دزێوی نیزامی زاڵمانەی سەرمایەداری بەرۆشنترین شێوە خستەوە ڕوو. جارێکی تر نیشانی دایەوە کە نیزامێکی زیادەیە بەسەر کۆمەڵگەی ئینسانیەوە. ئەم …

درێژەی بابەت ... »

بەرزو بەرێزییت یادی خەباتکارانەتان، هاوڕێیان شاپورو قابیل ! …

مستەفاباهر لە سەرەتای٩٠ نەوەدەکاندا، و بەدیاریکراوی لەساڵی ١٩٩٣ بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاریی، حزبی خۆی دروست کرد، و دەستی کرد بە چالاکی سیاسی و جەماوەری… حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی لەماوەیەکی کەمدا بووە جێگای پێشوازی جەماوەری کرێکار و زەحمەتكێشی کوردستان، وە تارادەیەکی زۆر بووە جێگای ئومێدی رابەران و هەڵسوڕاوانی کرێکاریی و جەماوەری و توێژە بێبەشەکانی کۆمەڵگە… لەڕاستای تیکۆشان و پێشڕەوی ئەو حزبەدا هاوڕێیان (شاپور …

درێژەی بابەت ... »

ئەمڕۆ هەولێر کش و ماتە …

ئەکرەم محمود 22 ساڵ لەمەو بەرو لە رۆژێکی وەک و ئەمڕۆدا ، شاری هەولێر جمەی ئەهات لە چالاکی و لافیتە نوسین و تراکت و بڵاوکردنەوەی بەیاننامە کە خۆ ئامادە کردن بوو بۆ مەراسیمی  یەکی ئایار. کۆڵان و سەرجادەو دیوار نەمابوو کە نوسراوی لێ نەدرابێت، کەسانێکی زۆر لە کوڕان و کچانی دڵپڕ لە هیوا بەدەوری یەکەوە بوون بۆ نمایشی هێزی لەبن …

درێژەی بابەت ... »

سبەی 18.04.1998 یادی 22 ساڵەی تیرۆری هاوڕێ و هاوخەباتمان ” شاپور و قابیل ” ە …

ئەحمەد عەلی 18.04.1998 پێش خۆرئاوابوون و تاریک دابێت، فواد سادق گەیشتە لای ئێمە لە بنکەی چەکداری حزب لە کەلار، ڕەنگێکی شێواو و ماندوو، هەواڵی تیرۆرکردنی شاپور و قابیلی پێگەیاندین، هەواڵێکی گەیاند کە بۆ ئەبەد بیرمان نەچێتەوە، برینێکی خستە دڵمانەوە کە هەموو مێژوو نەتوانێت ساڕێژیکات، بۆ ئێمە باوەڕنەکردەنی بوو، ئێمە چەن مانگێکی کەم بوو بنکەی چەکداری حزبمان لە کەلار بە سەرپەرشتی …

درێژەی بابەت ... »

شاخەوان شۆڕش: مەلا بەشیر ڕۆڵی گرنگی لەناوزەدکردنی ئازادیخوازاندا هەبوو و کوشتنیانی بەجیهادێکی ڕەوا دادەنان لەژێر چەتری پارتی پارێزگاری لێکرا و پشتگیری لێکرا…

لەیادی ٢٢ ساڵەی تیرۆری هاوڕێیان شاپور عەبدولقادر و قابیل عادل دا بۆپێشەوە: شاپور و قابیل لەلایەن باندێکی ئیسلامیەوە تیرۆرکران، بەڵام لەژێرسایەی دەسەڵاتی پارتی و ژینگەیەک کە پارتی سازیکردبوو. لاتان وانییە کە پارتیش بەشدارە لەو کردەوە تیرۆریستیەدا؟ شاخەوان شۆڕش: گیانبەختکردووان شاپور عەبدولقادر و قابیل عادل دوو مرۆڤی ماندونەناس بوون خەباتیان بۆ کۆمەڵگەیەکی کراوە و ئازاد و یەکسان دەکرد، ئەوان خەباتیان بۆ …

درێژەی بابەت ... »

تاوانباران لە هۆڵی پەرلەمان بوون ! …

گۆنا سەعید لە یادی ٢٢ ساڵەی تیرۆری هاوڕێیان شاپورو قابیل دا .. ٢٢ ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌رو له‌ شاری‌ هه‌ولێر مه‌لا به‌شیری فەتوا دەرو هێزه‌ ئیسلامیه‌کانی جێ بە جێ کەرو دەزگای ڕاگەیاندنی گوڵانی پارتی هاندەر،  هەردوو هاوڕێیان  “شاپور و قابیل” یان تیرۆر کردوو ئەم هاوڕێیانە بوونە دوو  قوربانی کێشمەکیشێکی سیاسی لەسەر ئازادی رادەربڕین و مافی هەڵسوڕانی سیاسی لەسەر ماف و ئازادیەکانی ژنان …

درێژەی بابەت ... »