ئەرشیفی بابەتەکان

سەبارەت بەشوراکان: گفتوگۆ لەگەڵ ئازاد مەجید

دۆسیەی ژمارە ١ شوراکان ئازاد مەجید: ئێمە لەکەرکوک دەستمان بەسەر چەندان تەن خواردەمەنیدا گرت، کەلەلایەن بەرپرسانی حزبە کوردیەکانەوە شاردرابوەوە. بردمان بەشێوەیەکی یەکسان لەبارەگای شوراکان دابەشمان کرد بەسەر خەڵکیدا، هەروەها ئەمنیەتی گەڕەک و دامەزراندنی تیمی پزیشکی، و هەڵبژاردنی نوێنەرانی گەڕەک بەشێوەیەکی  شەفاف و ڕاستەوخۆ بەبەرچاوی خەڵکەوە دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ ئازاد مەجید هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی شوورایی شاری کەرکوک سەبارەت بە ئەزموونی شوراکانی شاری …

درێژەی بابەت ... »

مەراسیم و ئاکسیۆنەکانی ٨ مارس، نمایشێکی مەزنی ژنانی ئازادیخواز…

بە بۆنەی هەشتی مارس، رۆژی نارەزایەتی و نەفرەت لە هەڵاواردنی جنسی و بێمافیەکانی ژنان، بزوتنەوە ژنانە ئازادیخوازو یەکسانیخوازەکانی ژنان و رێكخراو و کۆڕو کۆمەڵەکانیان، لە نمایشێکی بێ وێنەدا، لە رێگای کۆبونەوە، رێپێوان، مەراسیم، ئاکسیۆنی ملیۆنیدا، نەفرەتی خۆیان بەرووی بیمافی و کۆنەپەرستی و ستەمی زاڵمانەی نیزامی سەرمایەدارییدا خستە روو. هەشتی مارسی ئەمساڵ، ژنان لە عیراق و کورستانەوە، بۆ ئیران و تورکیا …

درێژەی بابەت ... »

هەڵەبجە قوربانی دەستی بەعس و حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتییە! …

عەبدوڵا مەحـمود ١٦/٣ ئەمساڵ ٣٢ بەسەر تاوانی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت. بەسەر تاوانکارییەکدا کە تیایدا بە هەزاران ئینسان لە چاوتروکانێکدا، لە کیمیایی هەڵکێشران و ژیانیان لێ سەندرایەوە. تاوانێک کە هەموو بوونەوەرێکی ژەهراویکرد و ژینگەی سیغناغ کرد لە ژەهر. ئەم جینۆسایدە جەرگبڕە، لە کاتێکدا ڕوویدا کە جەنگی عێراق و ئێران لە کۆتاییەکانی خۆی نزیک دەبووەوە، لە کاتێکدا ڕوویدا کە بزوتنەوەی ناسیونالیستی کوردو حزبەکانی، …

درێژەی بابەت ... »

تێزه‌كانی ماركس سه‌باره‌ت به‌ فۆیه‌رباخ …

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی: جه‌مال موحسین دیسێمبه‌ری ٢٠١٨ پێشه‌كی: ئه‌م وتاره‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ ناساندنێكی كورت بۆ تێزه‌كانی ماركس ده‌رباره‌ی فۆیه‌رباخ. سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ بڵێم ئه‌و ده‌قه‌ كوردیه‌ی لێره‌دایه‌ له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ وه‌رمگێڕاوه‌. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌شێوه‌یه‌ك دایبڕێژم كه‌ بۆ تێگه‌یشتن ئاسان بێ، به‌راوردی ده‌قه‌كه‌ی خۆمم به‌ ده‌قه‌ عه‌ره‌بیه‌كه‌ و فارسیه‌كه‌ و نه‌رویجیه‌كه‌ش كردووه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌وێ بڵێم ئه‌م تێزانه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی …

درێژەی بابەت ... »

١٣٧ ساڵ دوای مەرگی، دنیا لەهەمووکات زیاتر پێوستی بەمارکسە! …

عەبدوڵا مەحمود ١٤ ئەم مانگە ١٣٧ ساڵ بەسەر دوا چاولێکنانی مارکسی سیاسی و شۆرشگێر، مارکسی رابەری نیونەتەوەیی چینی کرێکار و رینوینیکەری شۆرشی چینایەتی پرۆلیتاریا، فەیلەسوف و ئابوری ناسدا تێپەڕدەبێت. دوای ١٣٧ ساڵ بەسەر ماڵئاویی یەکجاری مارکسدا… ئەگەر دیدو روانینەکانی مارکس، لە ژیانی سیاسی و لە بواری فەلسەفە و ئابوری و کۆمەڵناسی و پیشرەویەکانی ئینساندا، لە کۆمەڵگەدا بسڕینەوە. کۆمەڵگەو بوارەکانی سیاسەت، …

درێژەی بابەت ... »

لێکەوتەکانی کوشتنی قاسم سلێمانی و گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران…

چاوپێکەوتنی “بۆپێیشەوە” لەگەڵ مزەفەری محمدی لە ڕابەرایەتی حیزبی حیکمەتیست- خەتی ڕەسمی، سەبارەت بە لێکەوتەکانی کوشتنی قاسم سلێمانی و گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران… بۆپێشەوە: بۆچی قاسم سلیمانی بوو بە ئامانجی ەێرشی ئەمریکا و کوژرا؟ بۆچی لەم کات وساتە دیاریکراوە دا؟ مزەفەر ی محمدی: دەوڵەتی ترامپ دەیەوێ لە کۆتاییدا بە ئامانجێکی خۆی بگات بۆیە لە هەوڵی داسەپاندنی گەمارۆیەکی فراوانە بۆ ڕاوکردن …

درێژەی بابەت ... »

لە٢٩ هەمین ساڵیادی ڕاپەڕیندا …

عەبدوڵا مەحمود ئەم رۆژانە ٢٩ ساڵ بەسەر ڕاپەرین و خرۆشانی جەماوەری بەدژی ڕژێمی فاشیستی گۆڕ بەگۆڕکراوی بەعسدا تێدەپەرێت. خەڵکی کوردستان بۆیە لەدژی بەعس راپەرین، چونکە رژێمی بەعس، رژێمێکی قەومی بوو، لەسەر ناسنامەی قەومیەتی عەرەبی پایەکانی دەسەڵاتدارێتی دامەزراند بوو. هەر بەهۆی قەومی بوونەکەیشی هاوڵاتیانی کورد زمانی وەکو پلە دوو تەماشا دەکرد و مافە سیاسییەکانی خەڵکی کوردستانی ژێر پێدەخست.. هەموو دەنگێکی ئازادیخوازانەی …

درێژەی بابەت ... »

هەشتی مارسی ئەمساڵ و نا وتنی ژنان بە ئاپارتایدی جنسی …

نوسینی: هەتاو عەبدولاهی مێژووی ڕۆژی جیهانی ژن هاوکاتە لەگەڵ خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی دژی هەڵاواردنی ڕەگەزی و جنسی و چەوسانەوەی چینایەتی. ئەم ڕۆژە ڕۆژی هاوپشتییە بۆ خەبات لەپێناو بەدیهێنانی مافی یەکسان بەرابەر و هەلومەرجی باشتر لە ژیانی ژناندا. هۆکاری دیاریکردنی ڕۆژی هەشتی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ژن، یاد کردنەوەیە لە بیرەوەری خەباتی ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستن و چنینی شاری نیۆیۆرکی …

درێژەی بابەت ... »

کۆڕۆناو مەلا و میدیا …

 عەبدوڵا مەحمود بڵاوبوونەوەی فایرۆسی کۆرۆنا، هۆکارەکەی هەرچی بێت و تەنانەت وەکو بۆچوونەی دەڵێت هەناردەکردنی  ئەو ڤایرۆسە بۆ چێن بەشێکە لە جەنگی ئابوری و بازرگانی نیوان ئەمریکا و چین، هیچ لەو راستییە کەم ناکاتەوە، کە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لەگەڵ قەیرانێکی کەمەرشکێن و مەترسیەکی گەورە رووبەڕووکردۆتەوە. مەترسییەک سەرەتا هاوڵاتیانی چین، و پاشان کشاوە بۆ زوربەی زۆری دنیا و تا ئیستاش بەرەو فروانبوونەوە دەڕوات. …

درێژەی بابەت ... »

ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی ژنان و میدیا لە کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان …

ڕاپۆرتی بۆپێشەوە : ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی ژنان و میدیا لە کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان شوانە حەسەن ئەبوبەکر: “لەمڕۆدا ئەگەر تێبینی بکەین و وردبینەوە دەبین و دەگەینە ئەو ڕاستیەی کەتوندوتیژی دژی ژنان بەردەوام لەزیادبووندایە‌ و توێژەرێکی دەروونیش پێیوایە، لەكۆمەڵگەدا سەرجەم توندوتیژییەكانی دژی ژنان یەك جۆر كۆیان دەكاتەوە، ئەویش توندوتیژی دەروونییە، بەرپرسێكی ڕێكخراوی ژنانیش لە قەڵادزێ دەڵێت، ئەوان تەنها دەتوانن ژنان هۆشیاربكەنەوە و …

درێژەی بابەت ... »