هەواڵ و چالاکی

ژیاننامەی هاوڕی جەبار مستەفا…

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان… هاوڕێ جەبار مستەفا، ئەندامی کۆمیتە ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان و کەسایەتیەکی ناسراو و کاریگەری ناو بزوتنەوەی کۆمۆنیستی لە عێراق و کوردستاندا، بەرواری ٣١/١٢/٢٠١٨ بۆیەکجاری ماڵئاوایی لێکردین و بەجێی هێشتین. هاوڕێ جەبار مستەفا زیاتر لە چوار دەیە، بێوەستان تێکۆشا و خۆنەویستانە درێژەی بەخەباتی …

Read More »

نامەی سوپاس و پێزانینی خانەوادەی هاوڕێ جەبار مستەفا…

سوپاس و پێزانین… بە بۆنەی گیان لەدەستدانی “جەبار مستەفا”ی ئازیزمانەوە ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە دۆستان، خۆشەویستان و هاورێیانی ئازیزمان، هەروەها چەند لایەنێکی سیاسی، لە رێگای جۆراوجۆرەوە: بەسەردانیکردنمان بۆ ماڵەوە لە شاری سیدنی ئوسترالیا، دەرکردنی ڕاگەیاندن، نووسینی نامە، پەیوەندی تەلەفۆنی و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن و مەراسیمەکانی ڕێزلێنان لەشاری سیدنی ئوسترالیا، …

Read More »

ماڵئاوایی لە هاوڕێ جەبار مستەفا…

 ڕاپۆرتی ڕێوڕەسمی دوادیدار و ماڵئاوایی و بەخاکسپاردن، هەروەها مەڕاسیمەکانی ڕێزلێنان لە شاری سیدنی ئوسترالیا   جەبار مستەفا، ڕابەرێکی بەرجەستەی بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری عێراق و کوردستان و ڕێبوارێکی ماندوونەناسی ڕێگای ئازادی و یەکسانی ئینسانەکان بوو. ئەو لەسەرەتای ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە تا دوا ڕؤژەکانی ژیانی، ساتێک لە تێکۆشان لەم پێناوەدا وچانی …

Read More »

وتەی عامر سابیر لە دەسپێکی مەراسیمی ڕێزلێنان لە ژیان و خەباتی هاوڕێ جەبار مستەفا لە سدنی….

ئامادەبووانی بەڕێز،… میوانە خۆشەویستەکان،… سەرەتا بەناوی خانەوادەی هاوڕێی ئازیزمان جەبار مستەفا و کۆمیتەی بەڕێوەبردنی مەراسیمەکەو هەروەها بەناوی کۆمیتەی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بەخێرهاتنی گەرمتان ئەکەین، وە سوپاسی ئامادەبوونتان ئەکەین لە مەراسیمی ڕێزلێنان لە نزیک بە پێنج دەیە خەبات و تێکۆشانی نەپساوەی هاوڕێ جبار لە پێناوی ئازادی و یەکسانی و …

Read More »

باوەڕی کۆمۆنیستی توخمـێکی مێژووییە نەک تیۆری، هاوڕێ جەبار مستەفا وەک نموونە….

ئاسۆ کەمال… بۆنزیک سێ دەیە هاوڕێ جەبارم ناسی و ئەو دوو دەیە پێش ئەوەش کۆمۆنیست بوو. بەڵام هەرکەس هاوری جەباریشی نەناسیبێ ، ئەوەندە بەسە ئەو گفتوگۆیەی ئەم هاوڕێیە ببیستێ و ببینێ کە هاوڕێ عەلی محمود لە بەرنامەی سەکۆی چەپی کەناڵی ڕێگا لەگەڵی کردوە. ئەم هاوڕێیە هەرچی جۆری گروپی کۆمۆنیستی و …

Read More »

مەراسیمەکانی رێزلێنان لە هاوڕێ جەبار مستەفا لە چەندین وڵات

لەناوەوەو دەرەوەی وڵات لە کوردستان/ سلێمانی دەرەوە لە وڵاتەکانی ئوسترالیا، فنلاند، بەریتانیا، نەرویج و سوید رێکخراوەکانی هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق لەدەرەوەی وڵات، مەراسیمی رێزلێنان له‌ژیان و خه‌باتی هاوڕێ جه‌بار مسته‌فا ڕێکده‌خات! لە ئێستادا بەجیا لە کوردستان لە وڵاتەکانی ئوسترالیا، فنلاند و بەریتانیا ئەم مەراسیمانە رادەگەیەنین ….   …

Read More »

کوردستان: مه‌راسیمێک بۆ ڕیزڵێنان له‌ژیان و خه‌باتی هاوڕێ جه‌بار مسته‌فا…

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، مه‌راسیمێک بۆ ڕیزڵێنان له‌ژیان و خه‌باتی هاوڕێ جه‌بار مسته‌فا ڕێکده‌خات!… به‌مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له‌ژیان و تێکوشانی هاوڕێ جه‌بار مسته‌فا، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 4/1/2019 کاتژمێر 2 بۆ 4  له‌هۆڵی ڕۆشنبیری جه‌ماوه‌ر لە سلێمانی، مه‌راسیمێک سازده‌کات، له‌م مه‌راسیمه‌دا، وێرای ئه‌وه‌ی به‌فلیم و وێنه‌ی جوڵاو ئاوڕ …

Read More »

هاوڕێ جەبار مستەفا بۆ هەمیشە چاوی لێکنا، و چاوی ئومێدیشی بەخشییە دەیان و هەزار ئینسانی رێگای دنیایەکی باشتر….

عەبدوڵا مەحمود…. بەداخێکی زۆرەوە، ئەمڕۆ ٣١/١٢/٢٠١٨ هاوڕێ جەبار مستەفا، دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، بۆ هەمیشە چاوە پڕئومێدەکانی لێکنا، و بۆهەمیشە ژیانئاوایی لە ژیان، لە خێزان و کەس و کارو هاوڕێیانی، کرد. جەبار مستەفا، یەکێک لەو کۆمۆنیست و ئینسانە تیکۆشەرانە بوو، کە وێنەیان کەم و دەگمەنن. ئەو سیما و …

Read More »