سەبارەت بە بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی مانگی نۆڤەمبەر، بۆ پەرلەمانی عێراق

کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز، ژنانی ستەمدیدە، لاوانی دڵپڕ لە هیوا!

هەرەوەک کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری داوە کە لە مانگی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبەری ئەمساڵدا هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێ. ئێمە هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق بڕیارماندا لەم هەڵبژارنەدا بەشداری بکەین و وەکو مەیدانێکی سیاسی لەڕەوتی خەباتی سیاسی خۆماندا بەدەستیەوە بگرین. ئامانجی هەردوو حزب لەبەشداریکردن لەم هەڵبژاردنەدا ئەوە بوو کە وەکو چۆن لە هەموو مەیدانەکانی تردا بەرگریەکی پەیگیرانەمان لە مافەکانی کرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێش و کارمەندان و ژنان و لاوان کردوە، بەهەمان نەفەسەوە پرۆسەی هەڵبژاردن و هۆڵی پەرلەمانیش بکەینە مەیدانێکی دیکەی ململانێ و شەڕ لەسەر مافەکانی ئێوە و لەسەر  ئازادی و خزمەتگوزاریەکان.

بێگومان بەپێچەوانەی پڕوپاگەندەی حزبە بورژوازیەکانەوە کە دەڵێن پەرلەمانتاریزم سیستەمێکە بۆ دەخالەتی جەماوەری خەڵک لە حوکمڕانیدا، لەروانگەی ئێمەوە پەرلەمانتاریزم شتێکی زیاتر نیە لە بەدیلی بۆرژوازی بۆ سیستەمی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا لە خزمەتی چینی سەرمایەداردا. بۆیە لەڕێگای سیستەمی پەرلەمانیەوە ناکرێت ئاڵوگۆڕێکی ڕیشەیی و بنەڕەتی لە کۆمەڵگادا پێکبهێنرێت کە ببێتە هۆی گۆڕانێکی گەورە لە ژیان و گوزەرانی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشدا. ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی و کۆتایهێنان بە ستەم و چەوسانەوە و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هەموان، لەوانەش لەڕیشەدەرهێنانی ستەمکاری دژی ژنان و هەموو جۆرە  ستەم و هەڵاواردنێک، لەڕێگای شۆڕشی کرێکاری و ڕوخاندنی نیزامی سەرمایەداریەوە ئیمکانی هەیە. بەدیلی ئێمەش بۆ دەسەڵاتدارێتی و دەخاڵەتی ڕاستەوخۆی خەڵک لە حوکمڕانیدا سیستەمی شوراییە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە بڕیارمان دا پرۆسەی هەڵبژاردن و هۆڵی پەرلەمانیش بکەینە مەیدانی جەنگ لەسەر مافەکانی خەڵک؛ لە پەرلەمانیشدا دەستی لایەنە بورژوازیەکان ببەستین لە دەرکردنی یاسای ناکۆک لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی ئێوە. هەرچەند سەنگ و پێگەشمان لە پەرلەماندا بەهێزتر بێت، باشتر دەتوانین ئەو جێگایەش بکەینە مەیدانێکی بەرگری لە مافەکانی کرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێش و ژنان و لاوان. ئیمە بڕیارماندا لەسەر بنەمای ئەم پلاتفۆرمەی خوارەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەین و کاربکەین بۆ جێگیر کردن بەیاسایی کردنی خاڵەکانی لە پەرلەماندا:

١/  یاسای کاری پێشڕەوانە کە مافەکانی چینی کرێکار دەستەبەر بکات

٢/ یاسای دەستەبەرکردنی لانی کەمی ژیان و بیمە کۆمەڵایەتیەکان، وەک ئەرکێکی بنەڕەتی حکومەت.

٣/ یاسایەکی مۆدێڕن لەبواری باری شارستانی و ماف و ئازادیەکانی ژنان

٤/ یاسای  بەڕەسمی ناسینی ئازادی سیاسی و ئازادی بیروڕاو ڕۆژنامەگەری

٥/ یاسایەکی تایبەت بە دەستەبەرکردنی ماف و خواستەکانی لاوان

٦/ یاسای پاراستنی مافە سەرەتایی و مەدەنیەکانی خەڵک

٧/ وەستانەوە بەرامبەر بە کۆنەپەرستی و سەپاندنی نەرێتە کۆنەپەرستەکان بەناوی پیرۆزیەکانەوە.

٨/ وەستانەوە دژی  گرانی و بێکاری و هەژاری و تاڵانی و گەندەڵی و ڕاوڕوت

٩/ ….

ئێمە ئەو ڕاستیە دەزانیین کە جەماوەری کرێکار و خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان و عێراق، بە ئەزمونی دەیان ساڵەی خۆیان لەگەڵ پەرلەمان و هەڵبژاردندا، ئومیدێیان بەوە نەماوە کە لەو ڕێگایەوە باشبونێکی ئەوتۆ لە ژیانیاندا بەدیبێت. بەڵام سەرباری ئەم ڕاستیە و سەرەڕای هەموو ئەوانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردوە، بوونی فراکسیۆنێک لەناو پەرلەماندا کە ئامانجی بەرگری بێت لە بەرژەوەندی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و ژنان و لاوان، دەتوانێ بارودۆخەکە لەم چەقبەستوویەی ئێستای دەربهێنێت و هۆڵی پەرلەمان بکاتە مەیدان بەرامبەرکێ و جەنگ لەم پێناوەدا. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بڕیاریاندا ئەو فراکسیۆنە بن و پرۆسەی هەڵبژاردن و پەرلەمان وەکو مەیدانێکی کێشمەکێشی سیاسی تەماشا دەکەن بۆ خەبات لەپێناو لانی کەمی بەرژەوەندی و داخوازی و مافەکانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش.

ئێمە ئەو ڕاستیەش دەزانین کە ئەمە ئەرکێکی قورس و کێشمەکێشێکی نابەرابەرە لەگەڵ حزب و لایەنەکانی چینی بورژوازیدا. بە تایبەت کە حزب و لایەنە بورژوازیە قەومی و دینیەکان، بەهۆی کارکردی کۆنەپەرستانە و ناکۆکیان بە بەرژەوەندیەکانی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و ژنان و لاوان، باوەڕیان بەهێزی خۆیان نیە، بۆیە تەنانەت پابەندی یاسا و رێسای پەرلەمانتاریزمەکەی خۆشیان نابن و بەشێوازی جۆراوجۆر پێشێلی ئەکەن. ئەوان هەموو داهاتی کۆمەڵگەیان بە تاڵان بردوە و بەو ئیمکاناتە داراییەی لەبەردەستیاندایە،  لە بانگەشەی هەڵبژاردندا خەڵك چەواشەدەکەن، وەکو بەرتیل بۆ بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر بەکاریدەهێنن. سەرباری ئەمەش سەدویەک ساختەکاری دەکەن لە پرۆسەی دەنگداندا. بەشێکی هەر بەم هۆیانەوە بوو کە لە هەڵبژاردنەکانی تا ئێستادا بەشداریمان نەکردوە. بەڵام ئەمجارە بڕیارماندا بە پشتیوانی ئێوە جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش، سەرباری ئەم کێشمەکێشە نابەرابەرە، لەم مەیدانەشدا بەرەوڕوویان بینەوە  و ئەم مەیدانەش بکەینە مەیدانێکی دیکەی ئەو خەباتەی کە  هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لە بەرپایانکردوە.

بەڵام بەداخەوە بەهۆی هەندێ کەموکوڕی یاسایی سەبارە بە مەرجەکانی بەشداری لە هەڵبژاردن، رێگا نەدرا ناومان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکاندا تۆماربکەین. بەوهۆیەوە دەرفەتی ئەوەمان لە دەستدا کە پەرلەمانیش بکەین بە مەیدانی خەبات لە پێناو ماف و ئامانجەکانی ئێوە. بەڵام بێگوما لە دەستدانی ئەم دەرفەتە هیچ لەو ڕاستیە ناگۆڕێ کە حزبەکانی ئێمە چ لە ناو پەرلەمان بێت چ لە دەرەوەی پەرلەمان، خەباتی خۆیان لە دەوری هەمان پلاتفۆرم درێژە پێدەدەن بۆ بەرگری لە ماف و داخوازیەکانی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و خەڵکی ستەم دیدە، بۆ بەرگری لە مافەکانی ژنان و لاوان، بۆ بەرگری لە ئازادی و خۆشگوزەرانی. لەم پیناوەشدا تەنانەت لە کەمپینی پڕوپاگەندی هەڵبژاردندا بەشداری دەکەین بۆ ناساندن و بەرجەستە کردنی پلاتفۆڕمەکەمان. هاوکات چاودێری دۆخەکە دەکەین و لە پەیوەند بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەل هەڵبژاردن، هەروەها هەر ئاڵوگۆڕێک کەڕوبدات، بەپێی پێویست هەڵوێست و بانگەوازی خۆمان بۆ خەڵك ڕادەگەیەنیین.

 

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق     حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

 تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥

 

البيان المشترك للحزبين الشيوعيين العمالي الكردستاني والعراقي

حول المشاركة في الانتخابات البرلمانية العراقية في تشرين الثاني / نوفمبر

أيها العمال، أيتها الجماهير التحررية، أيتها النساء المضطهدات، أيها الشباب المفعمون بالأمل!

مثلما قررت المفوضية العليا للانتخابات في العراق، ستُجرى الانتخابات البرلمانية في شهر تشرين الثاني / نوفمبر من هذا العام. لقد قررنا  نحن، الحزب الشيوعي العمالي الكردستاني والحزب الشيوعي العمالي العراقي، المشاركة في هذه الانتخابات، باعتبارها ساحة سياسية في مسار نضالنا السياسي. وكما هو الحال في جميع ميادين النضال الأخرى، فان هدفنا من هذه المشاركة هو الدفاع الدؤوب عن حقوق العمال والكادحين والموظفين والنساء والشباب. وسنسعى بالنفس ذاته لجعل هذه العملية الانتخابية والبرلمان ساحة أخرى للنضال والمواجهة من أجل حقوقكم ومن أجل الحرية والخدمات.

وبخلاف دعاية الأحزاب البرجوازية التي تزعم أن البرلمانية هي منظومة لمشاركة الجماهير في الحكم، فإننا نرى أن البرلمانية ليست أكثر من أداة لبديل برجوازي لإدارة المجتمع بما يخدم مصالح الطبقة الرأسمالية. ولذلك، لا يمكن من خلال النظام البرلماني تحقيق أي تغيير جذري وأساسي في المجتمع يفضي إلى تحسن فعلي في حياة ومعيشة الجماهير العمالية والكادحة. إن التغيير الجذري وإنهاء الظلم والاستغلال وتحقيق الرفاهية للجميع، بما في ذلك القضاء على التمييز ضد النساء وكل أشكال الاضطهاد، لا يمكن أن يتحقق إلا من خلال الثورة العمالية وإسقاط النظام الرأسمالي.

إن بديلنا الحقيقي لمشاركة الجماهير المباشرة في السلطة هو النظام المجالسي. ومع ذلك، قررنا أن نجعل من العملية الانتخابية والبرلمان ميدانًا آخر للنضال من أجل حقوق الجماهير؛ وسنستخدم هذا المنبر لتكبيل أيادي الأحزاب البرجوازية ومنع تمرير أي قانون يتعارض مع مصالحكم. وكلما زادت قوتنا ومكانتنا في البرلمان، استطعنا أن نحول هذا الموقع إلى منصة للدفاع عن حقوق العمال والكادحين والنساء والشباب. لقد قررنا أن نشارك في هذه الانتخابات بناءً على البرنامج التالي ونعمل على ترسيخ النقاط التالية وجعلها قانوناً في البرلمان:

  1. قانون عمل طليعي وتقدمي يضمن حقوق الطبقة العاملة.
  2. قانون يضمن الحد الأدنى للعيش والضمانات  الاجتماعية كواجب أساسي على الدولة.
  3. قانون عصري في مجال الحريات المدنية وحقوق وحريات النساء.
  4. قانون يضمن الاعتراف بحرية النشاط السياسي والتعبير وحرية الصحافة.
  5. قانون خاص يضمن حقوق ومطالب الشباب.
  6. قانون لحماية الحقوق الأساسية والمدنية للجماهير.
  7. الوقوف بوجه الرجعية وفرض التقاليد الرجعية باسم التقاليد والمقدسات.
  8. مواجهة الغلاء والبطالة والفقر والنهب والفساد.

ندرك تمامًا أن الجماهير العمالية والمحرومة في العراق وكردستان، ومن خلال تجربتهم الطويلة الممتدة لعقدين من الزمن مع البرلمان والانتخابات، لم يعودوا يضعون أملًا كبيرًا في أن يأتي التغيير المنشود من خلال هذه الطريق. لكن، رغم هذه الحقيقة، وبالرغم من كل ما أشرنا إليه أعلاه، فإن وجود كتلة داخل البرلمان يكون هدفها الدفاع عن مصالح الطبقة العاملة والكادحين والنساء والشباب، يمكن أن يفتح نافذة للتغيير في ظل هذه الأوضاع الخانقة، ويحوّل قاعة البرلمان إلى ساحة للصراع السياسي صوب هذا الهدف. لقد قرر الحزبان الشيوعيان العمالي العراقي والكردستاني تشكيل هذه الكتلة والنظر الى الانتخابات والبرلمان كساحة للصراع السياسي والنضال من أجل مصالح وحقوق ومطاليب الجماهير العمالية والكادحة.

ندرك جيدًا أن هذه مهمة شاقة وصراع غير متكافئ مع الأحزاب والأطراف البرجوازية، وخاصة الأحزاب القومية والدينية البرجوازية، التي لا تثق حتى بقوتها الذاتية بسبب مواقفها الرجعية وتضادها مع مصالح الطبقة العاملة والكادحين والنساء والشباب. لذلك فإنها لا تلتزم حتى بقوانين وقواعد نظامهم البرلماني، وتخرقها بأشكال مختلفة. لقد نهبوا كل موارد المجتمع، ويستخدمون كل الإمكانيات المالية المتاحة لهم في حملاتهم الانتخابية، ويشترون الأصوات ويسيطرون على الإعلام، كما أنهم يقومون بتزوير واسع في عملية التصويت. وإن هذه الأسباب وغيرها كانت من دوافع عدم مشاركتنا في الانتخابات السابقة.

لكن هذه المرة، وبناءً على دعمكم أيها العمال والكادحين، قررنا، رغم هذا الصراع غير المتكافئ، أن نخوض هذه المعركة ونجعلها ساحة جديدة للنضال المشترك لنا نحن الحزبين.

ولكن، للأسف، بسبب بعض المحدوديات القانونية المتعلقة بشروط المشاركة، لم نستطع التسجيل رسميًا لدى المفوضية العليا للانتخابات، مما حرمنا من فرصة استخدام البرلمان كساحة للنضال من أجل حقوقكم ومطالبكم. ومع ذلك، فإن حرماننا من هذه الفرصة لا يغير شيئًا من الحقيقة التالية: سواء كنا داخل البرلمان أو خارجه، فإن حزبينا سيواصلان نضالهما ضمن نفس هذا البرنامج للدفاع عن حقوق ومطالب الطبقة العاملة والكادحين والمضطهدين، والدفاع عن حقوق النساء والشباب، وعن الحرية والرفاه.

وعليه، فإننا نشارك في الحملة الإعلامية للانتخابات من أجل التعريف ببرنامجنا وتسليط الضوء عليه. وسنراقب التطورات، وفي حال حدوث أي تغييرات، سنتخذ المواقف اللازمة ونتوجه بالنداء إلى الجماهير في حينه.

الحزب الشيوعي العمالي العراقي

الحزب الشيوعي العمالي الكردستاني

تشرين الأول / أكتوبر ٢٠٢٥

 

About wp_kurdistan

Check Also

ئێمە دەمانەوێ مەیدانێکی دیکەی جەنگ لەگەل سەرمایەداری بکەینەوە، نەک ئاشتی!

گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزب سەبارە بە سیاسەتی حزب لەسەر هەڵبژاردن ئۆکتۆبەر: …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *