ڕۆژی ١٩ ی دیسێمبەر، ئازاد خەوانچەزەر، هەڵسوڕاوی کۆمۆنیستی و کرێکاری لە شاری مەریوان، دوای چەند ساڵ لە نەخۆشی شێرپەنجە، دڵی لە لێدان کەوت.
ئازاد خەوانچەزەر، کەسێکی ناسراو و خۆشەویستی ناو جەماوەری کرێکار و خەڵکی بێبەش و هەژار بوو. ئەو هەمیشە دەنگی جەسورانەی خەڵکی بێدەرەتان بوو لە دژی هەژاری، دەنگی ڕەسای جەماوەری ناڕازی بوو بۆ ئازادی و ڕزگاری لە زوڵم و چەوسانەوە و سەرکوت. تێکۆشان و خەباتی کۆمۆنیستانە وایکردبوو کە ئەو هەمیشە هەوڵی یەکێتی ناو کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشی ئەدا و تەنانەت نەخۆشی و ئازارەکانیشی لەم خەباتەی دانەبڕی. مەرگی ئازاد، بۆشاییەک لە بزووتنەوەی کۆمۆنیستی و سۆشیالیستی و کرێکاریی شاری مەریوان و ئێراندا، پێکدێنێ کە تەنها بە درێژەدان بە ڕێبازەکەی توانای قەرەبووکردنەوەی هەیە.
ئێمە لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، وێرای دەربڕینی سەرەخۆشی خۆمان بۆ کەسوکار و هاوڕێ و هاوخەباتانی هاوڕێ ئازاد خەوانچەزەر، هاوکات لەم خەسارەتەدا لەپاڵ هەوڵ و تێکۆشان و خەباتێکی کۆمۆنیستی و ئازادیخوازیدا کە هاوڕێ ئازاد و هاوڕێکانی لەشاری مەریوان و سەراسەری ئێراندا، بۆ ئازادی و یەکسانی و کۆتاییهێنان بە زوڵم ستەم دەستیان داوەتێ، ڕائەوەستین.
یاد و یادەوەریەکانی ئەم تێکۆشەرە کۆمۆنیستە بەرز و بەڕێزە.
سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٢١ ی دیسێمبەری ٢٠٢٥
hkkurdistan.org