پەیامی هاوخەمی بەبۆنەی مەرگی مامۆستا بەهزاد موحسین، چالاکوانی دیار و ناڕازی شاری هەولێرەوە

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، دوێنێ بەهزاد موحسین، مامۆستای زانکۆ و کەسایەتیەکی ناڕازی و هەڵسوڕاوی دیاری شاری هەولێر، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا. مامۆستا بەهزاد دەنگێکی ناڕازی و دلێری شار بوو دژ بە نادادی و گەندەڵی و بێمافیەکانی کە بە سەر خەڵکی کرێکار و کەمدەرامەتدا لەلایەن دەسەڵاتەوە سەپێنراوە. لە هەر شوێنێک هاوارێک بۆ ئازادی و باشبژێوی هەبووایە، مامۆستا بەهزاد دەنگێکی ڕەسای بوو. ئەو چەند لەلایەن ئازادیخوازان و ناڕازایانی دژ بە دەسەڵاتەوە خۆشەویست و جێگەی ڕێزی تایبەت بوو، ئەوەندەش دەسەڵات لە کار و هەڵسوڕانەکانی بێزار بووە و چەندین جاریش بەبۆنەی ناڕازی بوونیەوە دەستگیر و زیندانی کراوە. بەداخەوە مەرگ بواری نەدا درێژە بە کاروانی خەباتی ئازادیخوازانەی بدات.

لەدەستدانی مامۆستا بەهزاد بۆشاییەکی گەورە لەناو خەڵکی ناڕازی شاری هەولێردا دەهێڵێتەوە. بەو بۆنەیەوە، ئێمە هاودڵی و هاوخەمی خۆمان بۆ خێزان و کەسوکار و هاوڕێ و هاوکارانی و جەماوەری ناڕازی شاری هەولێر دەردەبڕین و لەم خەمەدا لە کەناریاندا ڕادەوەستین. هیوای ئارامی بۆ دڵیان دەخوازین.

کۆمیتەی هەولێری

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٤ ی شوباتی ٢٠٢٦

About wp_kurdistan

Check Also

روداوەکانی کوردستانی سوریا و پرسی کورد!

موحسین کەریم روداوەکانی رۆژەکانی کۆتایی مانگی ڕابردوو لەنێوان حکومەتی ئیسلامی- داعشی سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *