سدنی- کۆڕی گفتوگۆی ئازاد

Free Dialog Forum- Sydney
سیاسەتو پلانی نیو لیبرالیزم لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی فیدرالیدا…
بریارە ریکەوتی ٣-٧-٢٠١٦  پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی فیدرالی ئوسترالیا بەریوە بچی ،و چەند هەفتەیەکیشە کەمپەینی هەڵبژاردن دەستپێکردوە. هەردو حزبی سەرەکی رکابەریش- لەیبەر ولیبرال پارتی – بەرنامەو پلانەکانیان خستۆتەرو. بە شیوەیەکی گشتی بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی ئابوری بە نیازی زۆرکردنی باج و بەرزکردنەوەی نرخی کاڵاکان و بێکاری زیاتر و کەمکردنەوەی بیمەی بێکاری و تەندروستی و خویندنو پەیرەوکردنی زیاتری سیاستی رەگەزپەرستانە بە روی بەنابەرانو کۆچپیکراوان و زۆری تر، بە تایبەتی لە لایەن حزبی لیبرالەوە.
بۆ ئاشنایی زیاتر لەسەر ئەم هەڵبژاردنەو زیاتر رۆشنگەری لەسەر ئەو سیاسەتو پلانانەو هەڵویستگرتن لەم بارەیەوە  کۆڕی گفتوگۆی ئازاد – سدنی ، بە پیویستی زانی کۆرێک رێکبخات بۆ مەنسور رەزاقی، هەڵسوراوی یەکیتی یە کریکاری یەکانی سی ئیف ئیم ئی یو- بیناسازی ،دارستانەکان ،کانەکان و ووزە.
بانگەوازی هەمو لایەک دەکەین بۆ بەشدار بون و گفتوگۆی یەکی ئازادو کراوەو سودمەند.
کاتو شوین:
یەک شممە ٢٦-٦-٢٠١٦ سەعات ٥-٨ ئیوارە
لە هۆڵی یەکیتی کریکارانی سی ئیف ئیم ئی یو لە ١٢ رییەڵ وەی ستریت لیدکەمپ
بۆ زیاتر زانیاری:٠٤٣١٢٤٢٤٠١

Australya map

About admin

Check Also

 مەراسیمی رێزنان لە ژیان و خەباتی هاورێ جەلیل شاباز

 رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی ئایار لە هۆڵی…. لە سلێمانی  کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *