بە بۆنەی (٨) ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان – سلێمانی….

بە بۆنەی (٨) ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان چەند چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات

گەرمیان:
رۆژی ٦/٣/٢٠١٩ کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە (کتێبخانەی گشتی کەلار) کۆڕێك بۆ (خەسرەو سایە) ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزب ساز دەکرێت لەژێر ناونیشانی(کۆمەڵگای کوردستان و ریشەکانی ستەمکێشی ژنان)

سلێمانی:
– رۆژی ٧/٣/٢٠١٩ کاتژمێر ٣ ی دوانیوەڕۆ لە (کتێبخانەی جەمال عیرفان) لە شەقامی سالم بەرامبەر بە (ماکسی مۆڵ) کۆڕێك بۆ (عوسمانی حاجی مارف) سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزب ساز دەکرێت لەژێر ناونیشانی ( ژن لە نێوان ماف و یەکسانیدا).
– رۆژی٨/٣/٢٠١٩ کاتژمێر ٦ی ئێوارە تا ١١ی شەو مەراسیمێك ساز دەکرێت لە هۆڵی (باخی دەریا) لە سەرچنار کە سەرەتای دەستپێکردنی بۆنەکە تەرخان دەکرێ بۆ قسەوباسێکی کورتی حزب لەسەر ٨ی مارس و پرسی ژنان لە کوردستان و دواتر ئاهەنگ دەست پێدەکات.

About admin

Check Also

ڕەخنە لەبەرنامەی گۆتا

ڕەخنە لەبەرنامەی گۆتا نوسینی: کارڵ مارکس وەگێرانی لەئەڵمانیەوە: سەلام مارف بۆ داگرتن و خویندنەوەی کتێبەکە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *