hkkk

یەکی ئایار، ڕه‌مزی خەباتی چینی کرێکارە بەدژی سیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری!

یەکی ئایار، ڕه‌مزی خەباتی چینی کرێکار لەپێناو دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی یەکسان و ئازاد، نزیك دەبێتەوە. کرێکاران لەسەرتاسەری دنیادا خۆیان بۆ پێشوازی لەم ڕۆژە چینایەتیە خۆیان ئامادە دەکەن و جارێکی دیکە مارشی بەرەنگاری و تێکۆشان لەدژی سیستەمی چەوسێنەرانە و نایەکسانی سەرمایەداری و بۆ گەیشتن بە جیهانێکی یەکسان و ئازاد و کامەران بەگوڕوتینێکی گەورەترەوە بەڕێدەخەنەوە! یەکی ئایار ڕۆژی نمایشی هێزی یەکگرتووی چینایەتی کرێکاران …

درێژەی بابەت ... »

له‌ ماریاوه‌ بۆ زه‌هرا و فه‌یرووز، ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه‌ له‌ كوشتنی ژنان

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی ١٧ ی نیسان و له‌ شیرینی خه‌ودا فه‌یرووزی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵان له‌لایه‌ن باوك و برا گه‌وره‌كه‌ی و كه‌سانێكی تری خزمانیه‌وه‌ كوژرا. فه‌یرووز له‌ مانگی ١١ ی ساڵی پاردا له‌لایه‌ن دوو تیك تۆكچییه‌وه‌ له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه‌ خرایه‌ خواره‌وه‌ و ماوه‌ی ئه‌م ٥ مانگه‌ له‌ژێر چاره‌سه‌ردا بووه‌. كاتی ڕووداوه‌كه‌ دوو كه‌سی تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئازاد كراون. …

درێژەی بابەت ... »

وتەی سەمیر عادل، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق

 بۆ کۆنگرەی شەشەمی حزبی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستان بەیانیتان باش هاورێیان بەناوی خۆم و کۆمیتەی ناوەندی حزبمانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم بۆ بەستنی کۆنگرەی شەشەمی حزبی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستان ئەوەی کە بۆتە مایەی دلخۆشی و جۆش وخرۆش، بەتایبەت لەم بارودۆخە هەستیارەدا، نەک بەتەنها لەئاستی ناوخۆیی، بەڵکو لەئاستی ناوچەیی و جیهانیشدا، وە لەنێو جەرگەی ئەو ئاڵوگۆڕە ڕیشەییە سیاسی و ئابوریانەی کەوا هەڕەشە …

درێژەی بابەت ... »

بروسکەی پیرۆزبایی بەرەی خەباتی گەلی فەلەستین

بۆ کۆنگرەی شەشەمی حزبی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستان بەرەی خەباتی گەلی فەلەستین سڵاوی خەباتکارانە و هاوڕێیانەی خۆی پێشکەشتان دەکات و بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەی شەشەمی حزبی کۆمونیسی کرێکاریی کوردستانەوە، بەناوی دکتۆر ئەحمد مەجدەلانی ئەمینداری گشتی و بەناوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتە ناوەندیەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستەدەکات، ئەو کۆنگرەیەی کە ویستگەیەکی گرنگ لە کاروانی خەباتی حزبەکتان پێکدەهێنیت. حزبی ئێوە هەمیشە هەڵوێستی بەرچاوی هەبووە …

درێژەی بابەت ... »

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو ژیانێکی باشتر بۆ خۆمان و خێزانەکانمان. ڕۆژی وەستانەوەیە بەڕووی هەموو ئەو بێمافیانەی کە بەسەرماندا سەپێنراوە. ڕۆژی دەنگ هەڵبڕینمانە دژی هەژاری و برسێتی و نەبوونی. ڕۆژێكە کە بە کۆمەڵگا ڕابگەیەنین هەموو سامانی کۆمەڵگا بەرهەمی ڕەنج و ماندووبوونی ئێمەیە، بەڵام خۆمان لێی بێبەشین، هەرئەوەندەمان پێ دەبڕێت کە …

درێژەی بابەت ... »

کۆنگرەی شەشەمی حیزب

نامیلکەی بەڵگەنامەپەسەندکراوەکانی کۆنگرەی شەشەم/ پەیامەکان بۆ داگرتنی نامیلکەکە، تکایە کلیکی سەر بەرگەکەی بکە:

درێژەی بابەت ... »

کرێکاران و پرسی ڕێکخراوبوون

وەستا مهدی کرێکاران ناتوانن هیچ داوایەك بەسەر خاوەنکاردا فەرز بکەن ئەگەر ڕێکخراونەبن، کەواتە دەتوانین بڵێین هێزی چینی کرێکار لەیەکڕیزی و ڕێکخراوبونیدایە. ئەم دەستەواژەیە هەروا لەخۆیەوە نەخراوەتە سەر لاپەرەی مێژووی بزوتنەوەی کرێکاری، بەڵکو کرێکاران تاقییان کردوەتەوە، لەڕێگای ڕێکخراوبوونەوە کرێکاران توانیویانە سەعاتەکانی کارکردن لە ١٥سەعاتەوە بکەن بە ٨سەعات. لەکوردستان سەدان هەزار کرێکار هەیەو ناخۆشترین هەلومەرجی کار بەسەریاندا سەپێنراوە، بەڵام هێشتا پرسی ڕێکخراوبوون …

درێژەی بابەت ... »

پڕۆژەی گەشەپێدانی ئابوری عێراق

عوسمانی حاجی مارف دەستپێشخەری”پشتێن و ڕێگاوبان” کە بە دەستپێشخەری ڕێگای ئاوریشمی نوێ ناودەبرێت، پڕۆژەیەکی جیهانیە بۆ دروستکردنی تۆڕێکی فراوانی ژێرخانی بەیەکەوە گرێدراو، کە لەلایەن سەرۆکی چین”شی جین پینگەوە” لە ساڵی ٢٠١٣ دەستیپێکردوە، ڕێڕەوی ئابووری هیندستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا نوێترین پڕۆژەیە کە ئامانجی یەکخستنی هاوبەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیایە بۆ یەک بلۆکی ئابووری جوگرافی، پڕۆژەیەکی هاوبەشی گەورەیە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی …

درێژەی بابەت ... »

هەوڵی پارێزگاری کۆن شکستی خوارد

بنار مستەفا لە بەرنامەی باڵۆنی کەناڵی ڕووداو میوانداری سالار عەزیزی کرد، کە پارێزگاری سلێمانی بوو لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو. لە بەرنامەکەدا قسەوباس لەسەر ڕووداوەکانی سەردەمی پارێزگاری ناوبراو کراو و ئاماژەش بەوە درا، کە ئەو بە کەمی لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندن چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات. دیارە هۆکاری دەرنەکەوتن لە میدیاکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هێنانە ئارای ئەو کەیسانەی لەگەڵیدا دەژی، بە دیاریکراوی مامەڵەی …

درێژەی بابەت ... »

ژمارە ٨١ی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر کەوتەبەردیدی خوێنەرانەوە!

ئۆکتۆبەری ژمارە ٨١ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە، ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان. ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ بۆداگرتنی ئۆکتۆبەری ژمارە ٨١، کلیکی ئیڕەبکە:

درێژەی بابەت ... »