hkkk

قوتی خەڵك لە ململانێی سیاسیدا!

موحسین کەریم ئەو هاوڵاتیانەی کوردستان کە مووچەو سەرچاوەی دابینکردنی ژیانیان لەلایەن حکومەتەوە دەستەبەردەکرێ، ماوەی ٦ مانگە ژیانیان لەنێوان ململانێی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەندا بە بارمتە گیراوەو مانەوەی فیزیکی ئەوان لەبەردەم هەڕەشەدایە. سەرەڕای ئەوە، بەشێکی دیکەی بەرچاوی خەڵکی کوردستان کە لەڕێگای مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو توێژە فراوانەی هاوڵاتیاندا ژیانی خۆیان مسۆگەر دەکەن، روبەروی هەمان دۆخی نالەباری ژیان بونەتەوە. بەوجۆرە دەکرێ بوترێ …

درێژەی بابەت ... »

ناکۆکیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی

عوسمانی حاجی مارف بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە هەرێمی کوردستان مشتومڕێکی زۆری نێوان لایەنگران و نەیارانی لێکەوتەوە، دادگا دوو بڕیاری دەرکرد لە دوو داوای یاسایدا سەبارەت بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان، ئەو مشتومڕەش مانای لایەنی سیاسی بڕیارەکانی خستەڕوو. هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نێوان خۆیاندا خەریکی مامەڵەو چارەسەرکردنی قەیرانی دواکەوتنی …

درێژەی بابەت ... »

كۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی و ژێرده‌سته‌یی ژنان‌!

جه‌مال موحسین كۆتایی مارسی ٢٠٢٤ كۆمۆنیسته‌كان مه‌سه‌له‌ی ژنان به‌ مه‌سه‌له‌ی ته‌واوی كرێكاران ئه‌زانن. كۆمۆنیسته‌كان كه‌ له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی كرێكاراندا ڕاوه‌ستاون بۆ كۆتاییهێنان به‌ چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی و لابردنی هه‌رجۆره‌ سته‌مێك، هاوكات پێشه‌نگی مه‌سه‌له‌ی ژنان و یه‌كسانیخوازین. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ژنان له‌ هه‌موو ڕوویه‌كیه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ هه‌رە گرنگ و بایه‌خداره‌كانی خه‌باتی سۆشیالیستانه‌ی چینی كرێكار. له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریدا ژن ئۆردوویه‌كی ئیحتیاتی كاره‌، …

درێژەی بابەت ... »

ژمارە ٧٨ی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر کەوتەبەردیدی خوێنەرانەوە!

ئۆکتۆبەری ژمارە ٧٨ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە، ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان. ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ بۆداگرتنی ئۆکتۆبەری ژمارە ٧٨، کلیکی ئیڕەبکە:

درێژەی بابەت ... »

٨ ی مارس، رەمزی وەستانەوەیە دژی جیاکاری و تێکۆشانە  بۆ یەکسانیی نێوان ژن و پیاو!

جیاکاری و ستەم دژی ژنان و بە پلەدوو سەیرکردنیان، یەکێکە لە سیما قێزەونەکانی کۆمەڵگای سەرمایەداری. چینی بۆرژوازی، بەمەبەستی دابڕینی ڕیزەکانی چینی کرێکار و لەبەرامبەر یەکتر دانانی ژنان و پیاوانی کرێکار،  پلەدووی و بێمافی بەسەر ژناندا سەپاندوە. هەروەها راگرتنی لەخوارەوەی مافەکانی ژنان بەتایبەتی کارمەندان و کرێکارانی ژن، لەپاڵ بێمافکردنی ژناندا، مافەکانی پیاوانیش لە خوارەوە رادەگرێت و هەمیشەش وەکو ڕکابەری یەکتر بەرامبەر یەکتر …

درێژەی بابەت ... »

کۆتاییهێنان بە بایکۆت، کۆتاییهاتنی ناڕەزایەتیەکانە!؟

موحسین کەریم دوای نزیکەی (٥) مانگ لە بایکۆتکردنی قوتابخانەکان لە ناوچەی دەسەڵاتی یەکێتی، کە هاوکات بوو لەگەڵ دەیان خۆپیشاندانی مامۆستایان و کارمەندان و جەماوەری ناڕازی لە دەسەڵاتی ملیشیاکانی بۆرژوازی کورد، لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی ئەو بەشەی هەرێمی کوردستاندا، سەرەنجام مامۆستایان کە پێشەنگی ئەو نارەزایەتیانەی جەماوەر بوون، کۆتاییان بە بایکۆت هێناو گەڕانەوە بۆ ناو هۆڵەکانی خوێندن. ئەگەرچی کۆتاییهێنان بە بایکۆت ئاکامی …

درێژەی بابەت ... »

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

عوسمانی حاجی مارف لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی غەززە، پەیوەندیەکانی ئەمریکاو عێراق وەرچەرخانێکی ئاڵۆزتری بەخۆیەوە بینیوە، بەوپێیەی هێزە میلیشیا عێراقیەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، وەک حزبوڵای عێراقی، زیاتر لە ١٧٠ هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا کە لە عێراق و سوریا جێگیرن، بە کەڵکوەرگرتن لە مووشەکی مەودا کورت و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. جگە لەوەی حزبوڵا بەناوی پشتیوانیکردن لەغەزەو حەماس ئەم هێرشانەیان ئەنجانمداوە، لەهەمانکاتدا …

درێژەی بابەت ... »

ئیسڕائیل و هەڕەشەی بردنەسەری جینۆساید

بنار مستەفا زیاتر لە چوار مانگە کەرتی غەزە لەلایەن ئیسڕائیلەوە بە چڕی بۆمبارانکراوە و هێرشی کراوەتە سەر. ئەم هێرشە بەشێوەیەک دڕندانە و پڕ لە کارەسات بووە، لە ئاستێکی فراواندا قسە لەسەر ئەنجامدانی جینۆسایدە و لە دادگای نێونەتەوەیی لاهاییش تاوتوێ دەکرێت. لەماوەی ئەم چوار مانگەدا جیهان شایەتی کاولکارییەکی کەموێنە بووە، کە لە غەزە دەخوڵقێت. ڕێژەی قوربانیان و ماڵوێرانکردن لە ئاستی کارەساتە …

درێژەی بابەت ... »

ناڕەزایەتیەکان بەدژی رادەستکردنی جولیان ئەسانج بە حکومەتی ئەمریکا

نوری بەشیر رۆژەکانی ٢٠ و ٢١ی فێبریوەری لەسەر بانگەوازی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، پەیامنێرانی بێسنوور، سەندیکای نیشتمانی ڕۆژنامەنووسان، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان و دەیان ڕێکخراوی دیکەی مافی مرۆڤ و ئازادی قسەکردن، هەروەها بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوە کۆمۆنیستیەکان، ئەندام پەرلەمانی بەریتانیاو ئەوروپا، ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەنوسان و نوسەران، لەبەردەم دادگای باڵادا لە لەندەن بۆ هاوپشتی لەگەڵ جولیان ئەسانج کە تانەدانبوو لەدادگادا بۆ …

درێژەی بابەت ... »

کێشەکانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک

عوسمانی حاجی مارف کۆبونەوەکانی پارتی و یەکێتی لەپەیوەند بە پرسی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەردەوامە، تائێستا ڕێکەوتن لەسەر ئەنجامێکی ڕۆشنی یەکلاییکەرەوە نەکراوە، لە دانوسانەکاندا یەکێتی وەها نیشان ئەدات کە لەوبارەیەوە بەڕوی هەموو لایەنەکاندا دەرگای کراوەیە، بەڵام دەیانەوێت لەگەڵ پارتیدا خۆیان بەنزیکتر نیشان بدەن تا لەگەڵ لایەنەکانی تری بەشدار لە ئەنجومەنی پارێزگادا، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو پۆستەی پارێزگار “شایستەیەکی کوردیە”. …

درێژەی بابەت ... »