وتار

“کاریزماکانی” کوردایەتی!

رێبوا ئەحمەد: هەرکات لە فرۆکەخانەی سلێمانیەوە سەفەرتان کرد، دوای خاڵی پشکنین کە پێ دەنێنە ناو هۆڵەکەوە تەماشایەکی دەستی چەپتان بکەن، وێنەیەکی جەلال تاڵەبانی هەڵواسراوە و لە ژێری نوسراوە “بەڕێز مام جەلال سەرۆک کۆماری عێراق”، هەمان وێنە و هەمان ژێرتایتڵ  لە دەروازەی شاری کەرکوک بەرەو هەولێر هەڵواسراوە!! ئەگەر بە پێوانەی سەردەمیانە ئەم پرەنسیپەی کوردایەتی لە مەحەک بدرێت دەبێ  چ ناوێکی لێ …

درێژەی بابەت ... »

دەسەڵاتی بورژوا ناسیونالیزمی کورد، چاکسازی هەڵناگرێت، دەبێ بە شۆڕشی جەماوەری، کۆتایی پێبهێنرێت!

عەبدوڵا مەحمود: دەسەڵاتی ناسیونالیزمی کورد، دەسەڵاتێکی مافیایی و تاڵانچی و کۆنەپەرست و سەرکوتگەرو خۆشخزمەت و پاشکۆیە. دەسەڵاتێکە لەرێگای سەرکوت و هێزی چەکدارو خۆبەستنەوەی بە قوتبە ناوچەیەکانەوە، راوەستاوە.  زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە ئەم دەسەڵاتە، بەزۆری چەک فەرمانرەوایی کوردستان دەکات… کارنامەی ئەم دەسەڵاتە، هەمان کارنامەی رژێمە دیکتاتۆرو ستەمگەرو کۆنەپەرستەکانە. دەسەڵاتێکە بەمانای وشە لەدژی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێش و نەداری کوردستان و هەموو هەوڵ …

درێژەی بابەت ... »

شەڕی نان بکەن شەڕی ئاڵا مەکەن 

ڕۆژ عەزیز: پێم بڵێن شەڕی ئاڵا چ قازانجێکی بۆ ئێوە تێدایە ؟ بێجگە لەوەی ئێوە دەبنە قوربانی سوتەمەنی ئەو شەڕی ئاڵایە، پێم بڵێن شەڕی ئێوە شەڕی ئاڵایە ؟ بۆ گیرفانەکانتان زۆر پڕە لە پارە؟ ژیان و گوزەرانتان باشە ؟ ئاو کارەبا لە ماڵەکانتاندا هەیە ؟ موچەتان هەیە ؟. پێم بڵێن شەڕی ئاڵا بۆ دەکەن و بۆ دەچنە جەبهەیەکەوە کە پەیوەندی …

درێژەی بابەت ... »

کەرکوک پێیوستی بە ڕیفراندۆمە نەک شەڕە ئاڵا

ئاسۆ کەمال:  ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک بە هاندانی پارێزگار بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستانی لە سەر فەرمانگە فەرمیەکانی ئەو شارە داوە و لەبەرامبەریشدا کێشەی لەگەڵ خەڵکی تورکمان و عەرەبی کەرکوک لێکەوتۆتەوە. کەرکوک وەک شوێنێکی پێکەوە ژیانی دانیشتوانێکی فرەزمان، کە کێشەى لەسەره لە نێوان دەوڵەتی عێراق و کوردستاندا، پێویستی بەیەکلاکردنەوەی چارەنوسە سیاسیەکەیەتى لەڕێگای ڕیفراندۆمێکی گشتی و ئازادانە دا بەسەر پەرشتی نەتەوەیەکگرتوەکان. بەڵام …

درێژەی بابەت ... »

خەڵکی کەرکوک لە ئاڵا موقدەسترە

ده‌شتی جه‌مال: ڕۆژی سێشەممە ٢٨ مارس لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاری هەڵکردنی “ئاڵای کوردستان”- که‌ئاڵای حزبه‌ ناسیونالیسته‌کانی کورده‌و هیچ کاتێک ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستانی له‌سه‌ر وه‌رنه‌گیراوه‌- لەسەر فەرمانگەکانی ئەو شارە بەبێ بەشداری لیستەکانی عەرەب وتورکومانەکان بەرێوەچوو. پاشان ڕۆژێک دواتر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌ن وپارێزگاری که‌رکوک لەلایەن کوتلە ولایه‌نه‌ تورکومانەکانه‌وه‌ بە خۆپیشاندانێک، ناڕه‌زایه‌تی بۆ بەردە بەردەم پارێزگای کەرکوک و سەرئەنجام ئاڵۆزی لێکەوتەوە. …

درێژەی بابەت ... »

هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کرکوک، چی بۆسفرەی خاڵی خەڵک زیاد دەکات؟!

ئەنوەر نوری: ئەنوەر نوری: ئەمرۆ ئاڵای کوردستان بەهەڵاوهوریا ی دەزگاکانی دەستەڵات ، لە سەر دەزگا رەسمیەکانی کرکوک هەڵکرا،  هەڵکردنی ئەم ئاڵایە جێگەی پرسیارە کە ئایا بۆ لەم کاتەدا پاریزگاری کرکوک بریاری بەرزکردنەوەکەی دەردەکات و ئەنجومەنی پاریزگاش بڕیاری بەڵێی لەسەر دەدەن. هەر ماوەیەک پێش ئێستا دەستگیرا بەسەر پاڵاوتگەی نەوتی بای حسن و تا چەند رۆژێک کێشەی لەسەر بوو. لەئێستادا ئەحزابی دەستەڵاتداری کوردستان …

درێژەی بابەت ... »

خۆپیشاندانی بەرەی سۆشیالسیت و ئازادیخواز دژی راسیزم و ترەمپ لەبەریتانیا!

نوری بەشیر: لەکاتێکدا کەبۆرژوازی بەدەوڵەت و سەرکردەکانیانەوە، بەجیا لەهەر جیاوازی و کێشەیەکی نێوانیان لەسەر سود و باڵادەستی بەسەر بازاڕدا، خەریکی غەرقکردنی کۆمەڵگان لەشکاندنەوەی ئەزمەیەک کەیەخەی گرتوون لەدابەزینی سودی سەرمایەکانیان بەسەر جەماوەری فراوانی کرێکاراندا، هەروەها خەریکی دابەشکردنی کۆمەڵگان لەسەر ئەساسی جیاوازی نێوان ژن و پیاو،  مەسیحی و ئیسلام، خاریجی و خۆ وڵاتی، کەمایەتی سەرمایەدارانی خاوەن سامانی کۆمەڵگا و زۆرینەی زۆری کرێکاران …

درێژەی بابەت ... »

بەسەر کێوێک لەئێسک و پروسکیاندا بەرەو لوتکەی دەسەڵات هەڵکشان و بێڕێزیش بە ئێسک و پروسکەکانیان دەکرێت…!؟

تاهیر عیسا:  کردەوەو هەڵسوکەوت ومەعامەلەی ڕۆتینیانەی ڕۆژانەیان لەگەڵ کۆمەڵگاو دەورو بەریاندا، گەواهین بۆ هەڵسەنگاندنی بێچەندوو چوونی نزمی ئاستی فکرو فەرهەنگ و کلتوورو دنیابینینیان..!؟ ئەمانە  بە هەڵسوکەوتە قێزەونەکانیان، نەک تەنیا ناوەرۆکی ڕاستەقینەی جیهان بینییە بەسەرچووەکەیانمان وەک هەوڵێک بو دووبارەکردنەوەی مێژووی ڕابردوویانمان بۆ دووپات دەکەنەوە، بەڵکو بوونیان وەک دەسەڵاتی هەرە باڵاش بەسەر سەریی کۆمەڵگای ئەم چەرخەوە، خودی کۆمەڵگاو ئاستی ئاگاهی و فەرهەنگ وکلتووریی …

درێژەی بابەت ... »

ئايا تۆ ئەچی بۆ هەڵبژاردن؟!

عوسمان محەمەد: لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی nrt  دا کە لە بەرواری ٤ی ئازاری رابردوو پەخشکرا، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و پیاوانی لەشەقامەکانی شاری سلێمانیدا دواند، دەربارەی رای خەڵک سەبارەت بە هەڵبژاردنی رابردوو کە چۆن پێشوازیان لە سندوقەکانی دەنگدان کردووە، هەروەها دەربارەی ئەوەی کە چۆن پێشوازی لە هەڵبژاردنی ئایندە دەکەن؟ ئایا دیسان وەکو جارەکانی پێشوو خەڵک بە پیری بانگیشەی هەڵبژاردن و دەنگدانەوە …

درێژەی بابەت ... »

خوڵقێنەرانی کارەساتی هەڵەبجە کێ بوون؟

ڕۆژ عەزیز: هیچ گومانێک نیە کە لە دەرەنجامی ٨ساڵ شەڕی کۆنەپەرستانەو ملهوڕانەی جمهوری ئیسلامی عێراق و ڕژێمی بەعسەوە بەسەدان هەزار گەنجی ئەو دوو وڵاتە بوونە قوربانی ئەم شەڕە خوێناویە. هەر لەدەرەنجامی ئەم شەڕو ململانێیانەدا  جمهوری ئیسلامی ئێران ناوچەی زۆری خاکی عێراقی داگیر کردو هەردوولا بە گەورەترین چەکی کیمیاوی چەکی پێشکەوتو لە سەربازانی یەکتریان دەداو کوشتارگای گەورەیان خوڵقاند. هەر لەنێو ئەم …

درێژەی بابەت ... »