وتار

لە بارەی پەروەردەی شۆڕشگێڕانەوە!

رێبوار عارف دوو هەفتە لەمەوبەر هاورێی بەرێز کاک جیهاد محەمەد بابەتێکی لەسەر ’’کورتە نووسینێکی ئێمە’’ کردە دەروازەی خستنەڕووی بۆچونەکانی خۆی سەبارەت بە پرسی پەروەردە کە سەرەتا لە واڵەکەی خۆیداو دواتر لە شارپرێسدا، نووسینەکە بەناوی (پەروەردەی شۆڕشگێڕانە)وە بڵاوکردەوە؛ لەمبارەوە پێمخۆش بوو سەرنجتان بۆ چەند خاڵێک ڕاکێشم! کاک جیهاد لە دەسپێکی بابەکەیەوە ڕستەیەکی لە نووسینەکەی ئێمە وەرگرتبوو کەبەم شێوەیە: “باپیرم هەژاربوو، باوکیشم …

درێژەی بابەت ... »

بانگه‌وازی شۆڕه‌سواره‌كه‌ بۆ خۆپیشاندان!

جه‌مال موحسین ٢ ی ئۆگه‌ستی ٢٠٢٢ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌ ڕێنمایی و بانگه‌وازی موقته‌دا سه‌در خۆپیشاندان ده‌ستی پێكردووه‌ و ناوچه‌ی سه‌وز و په‌رله‌مان له‌لایه‌ن ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌. دوای ئه‌وه‌ی سه‌در په‌یتا په‌یتا په‌یامی كردنی چه‌ند ڕكایه‌ت نوێژ و ناوبردنی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ به‌ شۆڕش زیاتر فووی پێداكرد، جگه‌ له‌ به‌غداد له‌ چه‌ند شارێكی تری خوارو و ناوه‌ڕاست و هه‌تا موسڵیش …

درێژەی بابەت ... »

تۆبڵیت ڕۆژگارێک بێت پرۆلیتاریا حزبی خۆی دورست بکات ؟

ریبوار عارف سەرەتا بەر لەوەی ھیچ لەسەر بۆچونەکانی ھاوڕێ سامان بڵێین باشترە ڕوم لە ھاوڕێیانی حیزب و ھەموو کەسانێک بێت کە لە سونگەی داکۆکی کردن لە کۆمۆنیزمی کرێکاریەوە مامەڵە لەگەل بۆچونەکانی هاوری ساماندا دەکەن. چونکە لەهجە و شێواز و تۆنی نوسراوەکەی هاوری سامان بەداخەوە جۆرێکە، کە بەرامبەرەکەی پەلکێش دەکات بۆ شێوازێکی زۆر نەشیاو لە جەدەل. بۆیە دەڵێم ھاوڕێیان ئەوە بەھەند …

درێژەی بابەت ... »

“بیرمەند”ی ناشۆڕشگێڕ

عوسمان حاجی مارف گەورەترین و جوانترین پەیکەر بۆ مارکس و ئه‌نگڵس لە ناوەڕاستی شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیادا دانراوە. دانانی ئەو پەیکەرە بەو مەبەستە نمایش نەکراوە، کە مارکس و ئه‌نگلس وەک نمونەی دوو شۆڕشگێڕ وڕابەری خەباتی پرۆلیتاریا بۆ شۆڕشی سۆشیالستی بناسرێن، بەڵکو بەگشتی بۆرجوازی لەهەوڵی ئەوەدایە وێنایەک لەسەر مارکس و ئه‌نگلس بدات بەدەستەوە و بیانناسێنێت، کە دوو بیرمەندی بە تواناو بە …

درێژەی بابەت ... »

چارەنوسی هەڵبژاردن لە هەرێم

عوسمان حاجی مارف پارتی و یەکێتی ئەوە ناشارنەوە، کە ناتوانن هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدەن. ئاماژەیەکی لابەلاش بەوە ئەدەن کە نەک ١-١٠-٢٠٢٢ هەڵبژاردنیان بۆ بەڕێ ناخرێ، بەڵکو ئەمساڵ کارێکیان بەسەر بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەوە نابێت. هەر بۆ ئەم پڕۆسەیەش دەبینین کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هیچ ئامادەکاریەکیان تائێستا نیشان نەداوەو سەرەتای هیچ کارێکیان دیار نییە و بێکار ماونەتەوە. پاساوی پارتی و یەکێتی سەبارەت بە دواخستنی …

درێژەی بابەت ... »

کۆبونەوەی تاران و کۆبونەوەی جەددە!

موحسن کەریم کۆبوونەوەی تاران  و کۆبونەوەی جەددە جارێکی دیکە بایەخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی کەنداوی وەکو ناوچەیەکی ستراتیژی گرنگ لە جوگرافیای سیاسی جیهان و ناوەندێکی کاریگەری یەکلاکردنەوەی هاوسەنگی لە ململانێی نێوان هێزو دەوڵەتانی زلهێز لە پرۆسەی شکڵگرتنی جەمسەرە جیهانیەکاندا، تەئکیدلێکردەوە. کۆبونەوەی سێقۆڵیی پۆتین لەگەڵ سەرۆکی ئێران و تورکیا، وەکو دوو دەوڵەتی گرنگی ناوچەکەو دوو هێزی هەرێمی، کە خۆشیان بەرژەوەندی دژ …

درێژەی بابەت ... »

کاردانەوەی توندی بەغدا و نەرمی هەولێر! لە پەیوەند بە هێرشەکەی تورکیاوە

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود هێرشی ٢٠ تەموزی تورکیا بۆسەر ناوچەیەکی گەشتیاری لە سنوری زاخۆ، کاردانەوەیەکی خێرای لە ئاستی فەرمی و جەماوەریدا، بەدوای خۆیدا هێنا. هۆکاری ئەم کاردانەوە خێرایەش ئەوە بوو ئەگەر پێشوتر ناوبەناو دەوڵەتی تورکیا هێرش و ئۆپەراسیۆنی لەسەر سنورەکان دەکرد، ئەوا لەو ماوانەی دواییدا ئۆپەراسیۆنەکان نەک تەنها لە سنورەکان، بەڵکو لەقوڵایی کوردستاندا ئەنجام دەدات و بێپسانەوە بەردەوامی هەیە. وە ئەگەر …

درێژەی بابەت ... »

ئەم یان ئەو!.. بێدەنگی ماناداری کوردایەتی لەبارەی کوشتارەکەی تورکی!

ابراهیم حسێن دەوڵەتی فاشسیتی بۆرژوازی تورکیا، جارێکی تر لە هێرشێکی موشەکیدا لە قوڵایی کورستاندا کوشتاری ئەنجامدا. وەک هەمیشە بۆرژوازی حاکمی کوردایەتی لە هەولێر و سلێمانی بۆئەوەی بتوانێ بێدەنگی خەجاڵەتئاوەری خۆی بێدەریسەر تێپەڕێنێ و تەنانەت تەکلیفی پەکەقاژەیەکی ترسنۆکانەش لەسەر خۆی لابەرێ و بە ئابڕوچونێکی کەمتر ئەم شەرمەزاریە سیاسیە تێپەڕێنێ، پەنایبردە بەر بۆرژوازی ناوەند. هەڵوێستی سەرۆکی حکومەتیان، سەرۆکی پەرلەمانیان و سەرۆکی کوردستانیان، …

درێژەی بابەت ... »

ئایا جۆبایدن لەسەفەرەکەیدا سەرکەوتو بوو؟

مستەفا باهیر لە ناوەڕاستی مانگی تەموزی ئەمساڵدا “جۆ بایدن” سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەفەری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی کرد. سەرەتا سەردانی ئیسرائیلی کرد و پاش ئەوەی کە “محمود عەباس”ی  لە فەلەستین بینی، لە تەلئەبیبەوە ڕاستەو خۆ بەرەو سعودیە سەفەری کرد. بەمەش ” بایدن”  بوو بەیەکەمین کەس کە لە تەلئەبیبەوە بەفرۆکە ڕاستەوخۆ بچیتە سعودیە. لەدوای ئەم سەفەرەی “بایدن” هێڵی گواستنەوەی فرۆکەوانی نێوان ئیسرائیل …

درێژەی بابەت ... »

قەیرانی پێکهاتنی حکومەتی عیراق!

موحسن کەریم: ماوەی زیاتر لە ٨ مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تەواوبووە، بەڵام تائێستا حکومەتی نوێ پێكنەهاتوە. بڕیاربوو هەڵبژاردن کێشەی قەیرانی حکومەتی چارەسەربکات، بەڵام ئەوەندەی دیکە قەیرانەکەی قوڵکردەوەو لە بنبەستێکی کوشندەدا ڕایگرتووە. ئەو هێزو لایەنانەی کە بەشداری هەڵبژاردنیان کردو بڕیاربوو حکومەتی نوێ پێك بهێنن لەناو زەلکاوی ململانێکانی خۆیاندا گیریان خواردوە کە سەرەنجام بەکشانەوەی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان و لەوەی پێیدەوترێ پرۆسەی …

درێژەی بابەت ... »