وتار

با ئەم نمایشە بەسەریاندا بڕوخێنین!

ابراهیم حسێن بۆرژوازی لە عێراق و کوردستان، دەوردوکانی درۆ و فریو و ژێرپینانی ئیرادە و هەست و شعوری  مروڤایەتی لە ژێر ناوی هەڵبژاردندا گەیاندۆتە ئەوپەڕی خۆی و تەنانەت ئەمجارە هاوپەیمانە جیهانیەکانیشیان هێنایە ناو ئەم سێرکەسیاسیەوە. هەمان ئەوانەی کە لە دەسەڵاتدان و لەسەر مانەوەیان لەدەسەڵاتدا، خەڵک دەکوژن و دەگرن و سەرنگوم دەکەن، هەمان ئەوانەی کە لەڕێگەی چەک و میلیشیاوە دەستیان بەسەر …

درێژەی بابەت ... »

هاوپەیمانی ئۆکەس، بۆچی لەم کاتەدا؟

AUKUS Alliance هاوپەیمانی (ئۆکەس) لە 15/9/2021 لە لایەن هەر سێ وڵاتی ئوسترالیا و بەریتانیا و ئەمریکاوە ڕاگەیەندرا. ناوەڕۆکی ئەم هاوکارییە ئەوە بوو کە ئەمریکا تازەترین تەکنەلۆجیای ناوکی (نەوەوی) خۆی ئەدات بە ئوسترالیا و 8 غەواسە (سەبمەرین) بە هاوکاری بەریتانیا بۆ ئوسترالیا دروست ئەکەن. ئەمریکا تا ئێستا تەنها هەندێ لە تەکنەلۆجی نەوەوی (ناوکی) خۆی بەس بە بەریتانیا داوە. وە ئوسترالیا ئەبێ …

درێژەی بابەت ... »

شکست هێنان بەم هەڵبژاردنە ئەرکی جەماوەری ناڕازیە

عوسمان حاجی مارف ڕێژەی جیاوازی هەڵبژاردنی ئەم جارەی عێراق لە درێژەی تەواوی هەڵبژاردنەکانی پێشوتردا پێویستە بیناسینەوە و لێکی بدەینەوەو بەهەند وەریبگیرین و  بزانین کاردانەوەمان چۆن دەبێت، چونکە واوەترە لەوەی بە بایکۆت و نەچون بۆ دەنگدان مامەڵەی بکەین، ئەم هەڵبژاردنە پێش وەخت بێت یا لەکاتی خۆیدا بێت، لە دۆخێکی نالەبارو  نەگونجاوی وەهادا خراوەتە بەردەم خەڵکی عێراق، کە ئاسۆی سەقامگیری سیاسی لە …

درێژەی بابەت ... »

ترس لە بەشداری نەکردن!

موحسن کەریم: حزبە وورد و درشتەکانی بۆرژوازی کورد، هەڵمەتێکی پڕوپاگەندەی حەقیرانەیان دەست پێکردوە دژی خەڵکی ناڕازی و توڕەی کوردستان لە دەسەڵاتی میلیشیایی کوردایەتی، کە ٣٠ ساڵە بێجگە لە هێنانی کارەسات و تاڵانکردنی پارووی دەمی مناڵان و پایەماڵکردنی هەموو مافە سەرەتاییەکان و خزمەتگوزاریە گشتی و پێویستەکانی خەڵك، شتێکی دیکەیان بۆ خەڵكی کوردستان بەدیاری نەهێناوە، لەبەرامبەریشدا ژیانی شاهانەیان بۆ خۆیان و خێزان …

درێژەی بابەت ... »

گفتوگۆی بڵاکراوەی ئۆکتۆبەر لەگەڵ خەسرەو سایە، سەبارەت بە هەڵبژرادنی پێشوەختەی عیراق

ئۆکتۆبەر:  پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەستی پێکردوە. حزب و لایەنە بۆرژواییەکانی کوردستان، بە ئیسلامی و ناسیۆنالیستیەوە بانگەوازی خەڵك دەکەن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و وەکو ئەرکێکی نەتەوەیی ناوزدەی دەکەن، گوایە ئەم هەڵبژاردنە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستانە بەرامبەر بە دوژمنانی گەلی کورد لە بەغدا کە چاویان بە مافەکانی خەڵکی کوردستان هەڵنایەت؟ دەوترێ ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نیە تا …

درێژەی بابەت ... »

نابۆهەڵبژادن بەڵێ بۆکۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی ئەم حزبانە ئیتر نۆرەی خۆمانە!!

وەستا مەهدی ئەم رۆژانە کە لە هەڵبژاردن نزیك دەبینەوە تەواوی میدیاکان رۆژانە بەشێك لە بەرنامەکانیان تەرخانکردووە بۆکاندیدو کەسایەتیە سیاسیەکانی ئەوحزب و لایەنانەی کە دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن و وەك جاران هەرکەسولایەنێك بەجۆرێك دەستیان کردووە بە هەڵرشتنی قسەی باقوبریق و دانی وەعدوبەڵێن بەخەڵك کە ئەگەر دەنگیان پێبدەن ئەوا جواب بەداواکانیان دەدەنەوە. سەرەرای ئەوەی کە زۆرباش ئەوە دەزانن کە …

درێژەی بابەت ... »

کێ خزمەتکاری دەسەڵاتە، جەماوەری ناڕازی یان شاسوار؟

 بنار مستەفا ئێوارەی ٢٢ی مانگ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوانەی بە خزمەتکاری دەسەڵات لە قەڵەمدا، کە ئامادە نین دەنگ بدەن. هاوکات گرنگی دەنگدانی بە ئەگەری نەگۆڕینی دەسەلاتیش بەوە هەژمار کرد، کە “گەر ملیۆنێک دەنگی “نا” بە دەسەڵات هەبێت، دەسەلات بە ئاگا دێتەوە.” پاشانیش گوتی “دوای دەنگدان ئیتر کاری تۆ (دەنگدەر) تەواو دەبێت”. هەر لەسەر ئەم قسانەی خۆی، بزانین …

درێژەی بابەت ... »

هەڵبژاردنەکان و پرسی کورد…

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود لەگەڵ دەسپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان، و وەرێخستنی ماشینی تەبلیغاتی و هەمە چەشنەدا، جارێکی تر پرسی نەتەوەیی و کێشەی سیاسی خەڵکی کوردستان، لەلایەن حزب و لایەنە سیاسیە بۆرژوازییەکانی کوردەوە، بەتایبەتیش یەکێتی و پارتیەوە بەدەستەوە گیراوە. چ یەکێتی و چ پارتی بەشێوەی تۆختر و چڕتر، لەباس و وەسفی گرنگی هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە ئەم هەڵبژاردنە بۆ پێگەی کورد …

درێژەی بابەت ... »

هەڵبژاردن  و تارمایی خرۆشانی جەماوەر!

موحسن کەریم: خرۆشانە جەماوەریەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ی شارەکانی عێراق، تارمایی شۆڕشی جەماوەری پیشانی دەسەڵاتی میلیشیایی بۆرژوازی دا کە سەرەنجام، قەیرانی سیاسی و حکومەتیی قوڵ کردەوەو سەرۆک وەزیرانەکەی و کابینە وەزاریەکانی پێچایەوە! بۆرژوازی جیهانی و عێراقی بۆ دەربازبوون لەو گێژاوو بنبەستەی سیستەمی سیاسی- ئابوری سەرمایەداری لە عێراق گیرۆدەی بوو بوو بەدەست ناڕەزایەتی و خرۆشانی جەماوەری کرێکارو زەحمەتكێش و وەتەنگهاتووی عێراقەوە، چەندین …

درێژەی بابەت ... »

قەیرانی دەسەڵات لە عێراق و بنبەستی هەڵبژاردنی پێشوەخت!

عوسمان حاجی مارف بەدوای ڕوخانی حکومەتی بەعسی ناسیونال فاشی و پاکردنەوەی دەسەڵاتی سەدامێک کە نمونەی گەورەترین کەسایەتی سەرکوتگەرو دڕندەو دژی ئینسانی بوو، عێراق پێشوازی لە گەورەترین ئاڵوگۆری سیاسی و کۆمەڵایەتی تەواو جیاواز لە مێژوی خۆیدا کرد، ئاڵوگۆڕێک کە هەموو شتێک لەیەک ترازاو لەبەر یەك هەڵوەشایەوە. نەخشەکانی باڵا دەستی دەوڵەتی ئەمریکاو خوڵقاندنی شەڕی کەنداو، عێراقی خستە بەردەم چارەنوسێکی وەها نادیارو سەرگەردانەوە …

درێژەی بابەت ... »