وتار

کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان!

موحسن کەریم:  بەرەبەیانی رۆژی هەینی ٢/٧ی ٢٠٢١ هێزەکانی ئەمریکا لە گەورەترین و سەرەکیترین بنکەی سەربازی و ئاسمانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، لە تاریکیدا و دوای بەجێهێشتنی سەدان هەزار بەستەی خۆراك و بوتڵی ئاوو هەزاران ئۆتۆمبێلی مەدەنی و سەدان ئۆتۆمبێلی سەربازی و هەزاران پارچە چەکی سووك لەناو بنکەکەدا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی سەربازی ئەفغانستان، کشانەوە. کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بەوجۆرە بێجگە لە نمایشکردنی …

درێژەی بابەت ... »

گرانبونی نرخی بەنزین و کێشەی ئاو و کارەبا و سەرنجێک لەناڕەزایەتیەکان

خەسرەو سایە ئەمڕۆژانە بەهۆی گرانبونی نرخی بەنزین و کەمی ئاو وکارەباوە، توڕەیی و ناڕەزایەتی لەنێو خەڵکدا، ڕووی لەپەرەسەندن کردوە ولەهەندێک شوێنیش، خۆپیشاندان و گردبونەوە، یەخەی دەزگا بەرپرسەکانی گرتوە، لەچەند جێگای تریش ڕێگای سەرەکی هاتوچۆی نێوان شارەکان بەستراوە.. بەمجۆرەش جوڵەیەکی جەماوەری لەپاڵ کێشەی دواکەوتن و لێبڕینی موچەدا لەسەر کەمی خزمەتگوزاریەکان و لەدژی گرانبوونی بەنزین، لێرەو لەوێ و بەشیوەی پەرشوبڵاو سەری دەرهێناوە …

درێژەی بابەت ... »

پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مانه‌وه‌ خۆشخه‌یاڵكردنی جه‌ماوه‌ره‌!

جه‌مال موحسین هه‌مووان ئێستا جارێكی تر خه‌ریكی به‌زم و لێدانی به‌یت و بالۆره‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵمه‌ته‌كانی خه‌ڵك فریودانن بۆ ئه‌و شته‌ی كه‌ بڕیاره‌ له‌ تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا ڕووبدات. ته‌واوی ئه‌حزابی بۆرژوازی به‌ كوردایه‌تی و ئیسلامی و به‌ناو لیبراڵیه‌وه‌یه‌ له‌ پرۆسه‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ ’’هه‌ڵبژاردن‘‘دا سیناریۆ جۆراوجۆره‌كانیان به‌ڕێخستووه‌. خۆیان به‌ مه‌سه‌له‌ی موچه‌ و قوتی خه‌ڵك و ئاو و كاره‌با و به‌نزین و …

درێژەی بابەت ... »

پەڕلەمانی پارتی و یەکێتی!

مستەفا باهیر لە ڕۆژی ٢٨ حوزەیران بەناو پەڕلەمانی کوردستان لە کۆبونەوەی بەهاری ژمارە ١٦ی خۆی تیمێکی لە حکومەتی هەرێم بانگێشتی پەڕلەمان کرد تاوەکو لەسەر پرسی موچەو داهاتی کوردستان وەڵامی پرسیاری پەڕلەمانتاران بدەنەوە. هەریەک لە وەزیری دارایی و سامانە سروشتیەکان و وەزیری هەرێم بۆ کاروبار لەگەڵ حکومەتی ناوەند، ئامادەبوون. کوبونەوەی پەڕلەمان ماوەی ١٨ کاتژمێڕی خایاند، ٩٦ پەڕلەمانتار پرسیاریان ئاراستەی وەزیرەکان کرد، …

درێژەی بابەت ... »

مناوەراتی نێوان ئەمریکاو ئێران و هێرشە درۆنیەکان بۆسەر هەولێر!

موحسین کەریم ماوەیەکە ناوبەناو هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکرێتە سەر شاری هەولێر و فڕۆکەخانەی هەولێر. سەرچاوەی هێرشەکانیش میلیشیا شێعە جۆراوجۆرەکانی سەر بە ئێرانن کە ئامانجی  هێرشەکانیان ئیزعاجکردنی هێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق و ناچارکردنی ئەمریکایە بە نواندنی نەرمی بەرامبەر ئێران و دەستبەرداربوونە لە فشارو دژایەتی کردنی ئێران. ساڵانێکە سیاسەتی ئەمریکا لە نێوان تاکتیکی خاڵیکردنەوەی دوولایەنەدا دەچێتەپێشەوە. جارێك دانوسان و جارێك …

درێژەی بابەت ... »

ئەمە حکومەتی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتیە!

|   نەغەدە عوسمان لەکاتێکدا حکومەت پەلاماری مووچەی کرێکارو کارمەندانی داوە،  هیچ دڵخۆشبونێکی بۆ کەس بەکارەکەی نەهێشتوەتەوە، چونکە مووچەی کرێکاران و کارمەندانی پلە نزمی هێناوەتە ئاستێک کە بژێوی ڕۆژانەی پێ بەڕێوە نەچێت ونەتوانن وەڵام بە بژێوی ڕۆژانەی خۆیان بدەنەوە. دەسەڵات هەر بەم کارو کردەوانەشی نەوەستاوە کە بەرامبەر مووچەخۆر بەکاری دەهێنێ، لەهەمانکاتدا بەرامبەر خەڵکی نەداراو بێکاریش دەوەستێتەوە، بۆ ئەمەش ئەگەر کەسانێک هەوڵبدەن …

درێژەی بابەت ... »

کاری مناڵان یەکێکەلە سیما هەرە دواكەوتووەكانی هەرێمی كوردستان ‎!!

    | كامەران لطیف ‎ بەڕێوبەری سەنتەری بەرگری لە مافەكانی مناڵانی كوردستان. كاركردن بە مناڵان یەكێكە لە دیاردە بەربڵاوەكانی كۆمەڵگا دوواكەوتووەكان كەمافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ هیچ حسابێكی بۆ ناكرێت.. ئەگەرچی كاری مناڵان. یەكێكە لە پێداویستیە ئابوورییەكانی كۆمەڵگای سەرمایەداری كە لە سەر بنەمای نایەكسانی ئابووری و باڵادەستی كۆمەڵایەتی، كەمایەتیەكی زۆر بچووكی كۆمەڵگاو لە سەر چەوسانەوەی چینایەتی دامەزراوە ، ڕۆژانە ملیونەها ئینسانی كرێكارو …

درێژەی بابەت ... »

بارودۆخی سیاسی کوردستان و گۆڕانکاریە چاوەڕوانکراوەکان!

گفتو گۆ لەگەڵ عوسمانی حاجی مارف ئۆکتۆبەر:  هاورێ عوسمان وەکو ئاگادارن بارودۆخی سیاسی کوردستان لە هەموو کاتێك زیاتر لەسەر لێواری گۆڕانکاریدایە، کە دیارنیە کام ئاراستە دەگرێتەپێش. لەلایەکەوە سوپای تورکیا بەردەوام لەشکرکێشی دەکات و بەبیانوی بوونی پەکەکەوە لە هەرێمی کوردستان دەیان بنکەی سەربازی دامەزراندوەو هەرئێستاش ئامادەسازی بۆ شەڕێك دەکرێت لەنێوان پارتی و پەکەکەدا و بەجۆرێك سەرەتاکانی دەستی پێکردوە. لەلایەکی دیکەوە حکومەتی …

درێژەی بابەت ... »

پاشه‌كشه‌كردن به‌ ده‌سه‌ڵاتداران ته‌نها هه‌نگاوی یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتنه‌!

له‌ په‌یوه‌ند به‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیواوه‌ جه‌مال موحسین سه‌رئه‌نجام ئه‌مجاره‌ بڕیاری داخستن یان به‌تایبه‌تیكردنی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، كه‌ له‌ ئێستادا تاكه‌ هیوای نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ و كه‌سوكاریانه‌، له‌ژێر فشاری خه‌باتی كرێكاران و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و ئازادیخوازدا پاشه‌كشه‌ی پێكرا. ئه‌مه‌ سه‌ركه‌وتنێكی باش و هه‌نگاوێكی گرنگه‌ له‌ خه‌بات و ململانێی چینایه‌تیدا و پێویسته‌ ئه‌زمونێكی لێوه‌رگرین. به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نها هه‌نگاوی سه‌ره‌تایه‌ و شۆڕكردنه‌وه‌ی …

درێژەی بابەت ... »

چارەنوسی میلیشیا و هێزی چەکداری حزبەکان لەچیدایە؟

خەسرەو سایە ڕوداوەکەی سەرچنار لەگەڵ ئەوەدا شەپۆلێک لەنەفرەت و توڕەیی خەڵکی بەدوای خۆیدا هێنا، هاوکات پرسی چارەنوسی ‌میلیشیا وهێزی چەکداری حزبە دەسەڵاتدارەکانی کردە گفتۆگۆیەکی گەرمی چەند ڕۆژی ڕابردووی میدیاکانی کوردستان. پرسیاری سەرەکی لەم گفتوگۆیەدا، کەچەند بیروڕاو ڕێگاچارەی جیاوازی هێنایە ئاراوە، ئەوە بوو کە دەڵێت: “دەبێ چی بکرێ بۆ دەستکۆتاکردنی هێزی میلیشیاو چەکداری حزبەکان لەسەر ژیان و ئاسایشی کۆمەڵایەتی خەڵک و …

درێژەی بابەت ... »