ئەرشیفی بابەتەکان

کۆتایهێنان بەتیرۆرو تیرۆریزم، ئەرکی قوربانی تیرۆر، ئەرکی خەڵکی ئازادیخوازو دنیای شارستانییە

ڕۆژی هەینی ١٣ نۆڤەمبەر پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ جارێکی تر رووبەڕووی زنجیرەیەک کردەوەی تیرۆریستی یەک لەدوای یەک بۆوە. لە ئاکامی ئەم زنجیرە کردوە تیرۆریستی و خۆکوژیانە، ١٢٩ کەس گیانیان لەدەستداو وە ٣٥٢ کەسی تریش بریندار بوون، کە برینی ژمارەیەکیان سەختە…هاوکات کەشی ترس و دڵەڕاوکێ باڵی کێشا بەسەر فەرەنساو تەواوی وڵاتانی ئەوروپادا. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، گروپی تیرۆریستی و ئینسانکوژی ئیسلامی داعش، …

درێژەی بابەت ... »

پەیامی سەرکەوتن یان هەرەشەی سەرکوتکردن..!

چەند سەرنجیک لەبارەی ناوەرۆکی پەیامەکەی بارزانی بۆ رزگاکردنی شەنگال موزەفەر عەبدوڵا mozafar_as@yahoo.com بە دوای زیاتر لە سالیک لە گرتنی شەنگال ،لە لایەن چەتەکانی داعشەوەو، کوشتو برو لاقەکردنوبازرگانی کردنو ئاوارە بونی زۆربەری هەرە زۆری خەلکەکەیەوە، کە لە چوارچیوەی کیشەو ململانیو شەرە ناوخۆیی و ناوجەیی یەکان رویان دا ،کە پارتی و بارزانی وەکو هیزیکی بالادەستی کوردستان ،بەشیک بون لەم روداوانە ،لەم رۆژانەش …

درێژەی بابەت ... »

بەسوپاسەوە کۆمەکەکانتان گەیشت!

لیستی ناوی ئەو هاوڕێ ودۆستانەی کەلەولاتی ئوسترالیاوە کۆمەکیان بەحزب کردووە هاورێ موزەفەر سڵاو و ئەمکاتەتان باش دەمەوێ بەم نامەیە سوپاسی ئامادەیی و هەستی دڵسۆزانەو هاورێیانەی سەرجەم هاورێیانو دۆستانی حزب و هەمو ئەو کەسە کۆمۆنسیتو ئازادیخوازانەی ئوسترالیا بکەم کە بەدەم بانگەوازی حزبەوە هاتن بۆ تەحەملوکردنی چارەسەرکردنی بەشێك لە کێشە داراییەکانی حیزبو کۆمەکیان کرد . بێگومان هەمیشە ئامادەیی و پشتیگریەکانی کادرو ئەندامانو …

درێژەی بابەت ... »

مەرگی کۆرش بەخشندە زیانیکی گەورەیە بو بزوتنەوەی کریکاری و کۆمۆنیستی!

ئەمرۆ کۆرش بەخشندە یەکیکی تر لە رابەرانی سۆسیالسیتی بزوتنەوەی کریکاری ئیران لە شاری سنە دلی پر ئومیدو گەرمی خەباتی بو بەدیهینانی دونیایەکی باشتر، دونیایەک کە ئازادی و یەکسانی تیایدا سەقامگیر بیت، لە لیدان کەوت. کورش بەخشندە  لە ئاستی ئیران و کوردستانی ئیران و بە تایبەتی شاری سنە رابەریکی بەرجەستەو دیاری  نارەزایەتی یەکانی کریکاران و خەلکی ستەمدیدە بو سەپاندنی داواو خواستەکانیان …

درێژەی بابەت ... »

دەسەڵاتی بۆرژوا- ناسیۆنالیستی کورد مایەپووچ بووە، رێگاچارە پێکهینانی دەوڵەتی سەربەخۆیە!

پاش ٢٤ سال لە دەسەڵاتی بۆرژوا- ناسیۆنالیستی کوردو راپێچکردنی کۆمەڵگای کوردستان بۆ ناو دەیان گێژاوو کارەسات‌و نەهامەتی‌و کێشکردنی بەناو چەندین سیناریۆی تەڵخ و قەیران و بنبەستی یەک لەدوای یەک، سەرجەم جومگەکانی ئەم دەسەڵاتە نوقمی قەیران‌و روبەرووی ناکامی‌و بنبەست بوونەتەوە. سەرەتاییترین بنەماو پێوانەکانی ئەو دیموکراسیە پەرلەمانیەی کە جێگای شانازییان بوو خرایە ژێرپێوە. سەرۆکی پەرلەمان وەدەرنرا و ئەو بەناو بەرزترین دامەزراوە یاساییەی …

درێژەی بابەت ... »

لە یادی دووسالەی مەرگی هاوری ئازاد ئەحمەدا…

موزەفەر عەبدولا لنین گوتەیەکی هەیە دەلی – خەلک زۆرە بەلام کەسیش نی یە – من لە زۆر کورو کوبونەوە ئاماژەم بە گوتەیەی لینین داوە لەسەر پیگەو گرینگی مرۆڤی رابەری سیاسی و کۆمەلایەتی بو کوکردنەوەو ریکخستنی کریکارانو خەلکی ستەمدیدە .جا لنین لە شرۆڤەی ئەو گوتەیەی دەلی: مەبەست لەوەی کە خەلک زۆرە بیگومان لەهەر وولاتیک و لەسەراسەری دونیا خەلک زۆرە یانی وەک …

درێژەی بابەت ... »

شۆرشی ئۆکتۆبه‌ر به‌بێ لینین ئه‌سته‌م بوو!

مسته‌فا باهیر: ٩٨ ساڵ لەمەوبەرو لە رۆژیکی وەک ئەمڕۆدا، چینی کرێکاریی ڕوسی بەڕابەرایەتی حزبی بەلشەفی و سەرکردایەتی ڕابەری مەزنی چینی کرێکار، هاوڕێ لینین، لە ٢٥ ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩١٧ گەورەترین شۆڕشی کرێکاریان بەرپا کرد. ئه‌و شۆڕشه‌ لەماوەیەکی کەمدا توانیان دارو دەستەی نیزامی سەرمایەداری لە ڕوسیا تێکبشکێنن و لەشوێنیدا حکومەتێکی شورایی پێک بھێنن. هاوڕێ لینین رۆڵی  بەرچاوی هەبوو لەم شۆرشەدا، وەک تروتسکی …

درێژەی بابەت ... »

ڕاگەیاندنیک سەبارەت بەسەردانی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئۆسترالیا ونیوزیلاندا

لە جەند رۆژی رابوردودا ودور لە چاوی میدیا و رەوندی کوردستانی ئۆسترالیا و جەماوەری خەڵکی کوردستان فەڵاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم سەردانێکی چەندرۆژەی بۆ ئۆسترالیا و نیوزیلاندا ئەنجامداو و چاوی بەچەند لێپرسراوێکی هەردوو دەوڵەت کەوت و لەبواری گەشەپێدانی پەیوندی دیبلوماسی و ئابوری وبازرگانیدا گفتوگۆی ئەنجامداوە لەگەڵیاندا. جگەلەمە بە نهێنی وبەبێ ئاگاداری رەوەندی کوردستانی دانیشتوی ئۆسترالیا چاوی بەچەند کەسێکی …

درێژەی بابەت ... »

بەسوپاسەوە کۆمەکەکانتان گەیشت!

کۆمەکی دۆستان‌و هاورێیانی حیزب بە رادیۆی پێشەنگ( رادیۆی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان)  کۆمەڵێك لە هاورێیان‌و دۆستانی حیزب بەدەم بانگەوازی بەڕێوەبەرایەتی رادیۆی پێشەنگەوە هاتن بۆ باشکردنی باری هونەری و چارەسەری گرفتی کارەبای رادیۆ، کۆمەکە داراییەکانی خۆیان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی رادیۆ کردو ئێمەش لێرەدا ناوەکانیان بڵاودەکەینەوەو هاوکات سوپاسی هەستی دڵسۆزانەو خەمخۆرییان دەکەین بۆ حیزب و دەنگی ئازادی و یەکسانی لە کوردستان. بەڕێوەبەرایەتی رادیۆی …

درێژەی بابەت ... »

راگەیاندنی ژیان لەدەستدانی هاورێ مام عیسی!

“مام عیسا” کرێکاری کۆمۆنیست وشاعیری سادەی کرێکاری،ماڵئاوایی لێکردین (مام عیسا) یەکێک لەسیمای کرێکارانی کارگەی جگەرەی سلێمانی وئەندامی کارای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، وشاعیری دڵناسکی کرێکاری بۆیەکجاری ماڵئاوایی لێکردین. مام عیسای کۆمۆنیست وپشت هەمیشە قایم بەباوەڕی مارکسیزم ولینینیزم،بۆڕزگاری یەکجاری جەماوەری کرێکار وبەشمەینەتان. بەشێکی زۆری ژیانی تەرخان کردبوو بۆڕووبەڕووبوونەوەی نیزامی سەرمایەداری وڕێکخستنی کرێکاران وزەحمەتکێشان. هەربۆیە لەڕیزی پێشەوەی ئەوکۆمەڵەکادرانە بوو کەلەدامەزراندن وڕاگەیاندنی حیزبی …

درێژەی بابەت ... »