ئەرشیفی بابەتەکان

کاریگەریەکانی دابەزاندنی نرخی دینار لەسەر ژیانی خەڵك …

موحسن کەریم لە ژمارە دووی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر ٢٥ دیسەمبەری ٢٠٢٠ بڵاوبۆتەوە  دابەزاندنی نرخی دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلاری  ئەمریکی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەرێژەی٢٢% ڕاستەوخۆ مانای دابەزاندنی ئاستی گوزەرانی چینی کرێکارو کەمدەرامەت و زەحمەتکێشە بەهەمان ڕێژە. بەسادەیی لەبەرئەوەی هەموو ئەوانەی کە بەکرێ کار دەکەن چ مووچەخۆرانی حکومەت و چ کرێکارو کارمەندانی کەرتی ئەهلی، مووچە یان کرێی کارەکەیان بەدینار وەردەگرن؛ ئەو پارەیەشی وەریدەگرن …

درێژەی بابەت ... »

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ ڕێزلێنان لەژیان و تێکۆشانی هاوڕێ شێرزاد فاتیح مەراسمێک سازدەکات!…

ئاگادارتان دەکەینەوە کە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ڕۆژی یەكشەمە ٢٠٢١/١/٣ کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ بەکاتی کوردستان لەسەر پەیجی ڕادیۆ پێشەنگ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەشێوەی لایڤ مەراسمێک بۆ ڕێزلێنان لە ژیان و خەباتی هاوڕێ شێرزاد فاتیح سازدەکات. هاوڕێ شێرزاد کادری هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان و بەڕێوەبەری سەنتەری داکۆکی لە مافەکانی منداڵان و خەباتکاری ڕێگای ئازادی و یەکسانی بەهۆی …

درێژەی بابەت ... »

  تیرۆریزم ئوسلوبی بۆرژوازییە! …   

بەڵین ئیسماعیل               ریشەی تووندوتیژی لە دابەشبوونی چینایەتی کۆمەڵگادایە. چینە باڵادەستەکان بۆ پاراستنی دەسەڵاتی چەوسێنەرانەی خۆیان و پاراستنی سەروەت و سامانێک کە بەهۆی کارو دەستڕەنجی زۆرینەی کۆمەڵەوە لەسەریەک کەڵەیان کردووە، تووندوتیژی بەکاردەهێنن و نەیارانی خۆیان سەرکوت دەکەن. ئەوان جگە لەوەی دەوڵەت، سوپا، زیندان، دامودەزگای سەرکوت و داپلۆسین، دامودەزگای جاسووسییان هەیە پەنا بۆ تیرۆرو تیرۆریزمیش دەبەن.                                                  بەدرێژایی مێژووی سەرمایەداری چینی بۆرژوازی لە …

درێژەی بابەت ... »

ئۆکتۆبەری ژمارە ٢ ….

کلیکی ئێرە بکە بینینی ژمارە ٢ی ئۆکتۆبەر ….

درێژەی بابەت ... »

جەنابی شێخ لاهور ئاوا بەئاسانی ناتوانن گەردنی خۆتان لە کوشتنی خۆپیشاندەران بێبەری بکەن! …

دەشتی جەمال …  ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی دیسەمبەر لاهوری شیخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەفدێکی یەکێتی سەردانی کفری و دەربەندیخان و دواتریش چەمچەماڵ و تەکیەیان کرد، گوایە باوك و کەسوکاری ئەو قوربانییانەی بەسەر کردەوە کە لەخۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەدا ژیانیان لەژێر سایەی دەسەڵاتی زۆنی سەوز و نیللی و هاوسەرۆکەکانی یەکێتیدا لێسەندرایەوە. ئەم جموجۆڵ و سەردانانەی وەفدی یەکێتی بەدوای پیادەکردنی …

درێژەی بابەت ... »

هاوڕێ شێرزاد فاتح بۆ هەمیشە جێی هێشتین! …

هاوڕێ شێرزاد فاتیح  ناسراو بە ( مامۆستا شێرزاد ) بۆ هەمیشە جێیهێشتین! راگەیاندنی هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٣ دیسەمبەری ٢٠٢٠ هاوڕێی ئازیز و خۆشەویستمان  شیرزاد فاتح حبیب ئەندامی هەردوو حزبی کۆمۆنستی کرێکاریی عێراق و کوردستان، هەروەها ئەندامی لیژنەی شارەوانی شاری یاڤڵە لەسوید و بەرپرسی سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان و کەسایەتی …

درێژەی بابەت ... »

سەبارەت بەڕێکەوتنامەی ( ئەنقەرەو بروکسل ) …

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: سەبارەت بەڕێکەوتنامەی ( ئەنقەرەو بروکسل ) لەساڵی ٢٠١٦ هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ١٨/١٢/٢٠٢٠ ( نیکۆلاس مییر لاندرۆت ) سەرۆکی وەفدی یەکێتی ئەوروپا لەتورکیا ڕایگەیاند “ئەمڕۆ کۆتا بڕە پارەی تەرخانکراو لەلایەن یەکێتی ئەورووپا بەبڕی ( ٦،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش ملیار یۆرۆ بۆ مەبەستی هاوکاری و پێشوازیکردن لە پەنابەران بۆ تورکیا درا بە تورکیا” هەروەها ئاماژەی بەوەشدا” ئەمە …

درێژەی بابەت ... »

وتەی عامر سابیر لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە سیدنی …

لە 15/12/2020 ئامادەبووانی بەڕێز، ئازادیخوازان و ئینسان دۆستانی نێو ڕەوەندی کوردی لە سیدنی، سەرەتا بە ناوی کۆمیتەی بەرگری لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان لە سیدنی ئوسترالیا، بەخێرهاتنی گەرمتان ئەکەین بۆ بەشداریتان لەم ناڕەزایەتییەی ئەمڕۆ لێرە لە بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە. ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ دوو مەبەست؛ یەکەم: بۆ دەربڕینی هاوپشتییە لە گەڵ خەڵکی کوردستاندا. بۆ پشتیوانیکردنە لە چینی کرێکاری …

درێژەی بابەت ... »

پێتان وا نەبێت بە کوشتن و زیندانی کردن ئەم ئاگرە ئەکوژێتەوە! …

سەردار عەبدوڵا حەمە سەرانی دەسەڵاتداری پارتی و یەکێتی لە ماوەی سی ساڵی تەمەنیان ساڵ نەبووە ئازادیخوازو چەپ و کۆمۆنیستەکان و خۆپيشاندەرانیان نەکوشتبێ یا زیندانیان نەکردبێت. بەڵام ئایا توانیویانە ئاگری توڕەیی و ناڕەزایتیەکان بە دژی سیستەمە نا عادلەکەیان خامۆش بکەن؟ ئەگەر بۆ ماوەیەکیش ئەو ئاگرەیان کز کردبێت بەڵام دواتر وەک بورکان لەسەرشەقامەکان سەری هەڵداوەتەوە. هیچ ڕژێمێک و دەسەڵاتێکی ستەمگەر نەیتوانیوە بە …

درێژەی بابەت ... »

لێدوان و تۆمەتە پوچەکان! …

عەبدوڵا مەحمود لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەدا، چەندین لێدوان لەلایەن بەرپرسانی دەسەڵاتی حزبی و کرێگرتەکانیان دراون کە بەڕاستی هەر شایستەی ئەو دەسەڵاتەن. دەڵێن ئەو خۆپیشاندانانە، دەستی دەرەکی لە پشتە. دەڵێن دەستی ڕەشی ئەم لاو لا هاتۆتە ناو خۆپیشاندەران، دەڵێن پەکەکەو ئێران و حەشدی شەعبی هانیان داون. دەلێن ئەوانەی خۆپێشاندان دەکەن، خەڵکی دەرەوەی کوردستانن. دەڵێن خۆپیشاندان لە دژی قەوارەی هەرێمە. دەڵێن …

درێژەی بابەت ... »