ئەرشیفی بابەتەکان

هێزکۆکردنەوە و هەڕەشەکانی ئەمریکا دژی ئێران، تەواوی ناوچەکە ڕووبەڕووی جەنگێکی وێرانکەر دەکاتەوە!

کەشوهەوای ئەو شەڕەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دەوری ئێران خولقاندویانە، ناوچەکەیان لەبەردەم دڵەڕاوکێ و مەترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی گەورەی وێرانکەر و کوشتاری بەکۆمەڵدا ڕاگرتووە. چڕبوونەوەی دەنگۆی شەڕ و مەترسیەکان، لە ئەگەری قوڵبوونەوەی ئەم شەڕەدا، جگە لەوەی کاریگەری جدی لەسەر لەباربردن و پەراوێزخستنی خەباتی چینی کریکار و جەماوەری زەحمەتکێش بۆ ڕوخانی کۆماری …

Read More »

ژمارە ١٢٧ی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر کەوتەبەردیدی خوێنەرانەوە

ئۆکتۆبەر، بلاوکراوەیەکی سیاسیە، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەریدەکات. ژمارە ١٢٧ی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر ٢٥ی فێبریوەری، شوبات  ٢٠٢٦ بۆ داگرتنی ئەم ژمارەیە تکایە کلیکی ئێرە بکە:

Read More »

هەشتی مارس رەمزی خەباتە بۆ یەکسانی هەمەلایەنەی ژنان و پیاوان!

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی ٨ی مارسەوە سیستمی سەرمایەداری، نەك ستەم و نایەکسانی دژ بە ژنان لەنێونەبردووە، بەڵکو بە قێزەونترین شێوە هێشتویەتیەوە و پارێزگاری لێدەکات. هێشتنەوەی ستەم و بێمافکردنی ژنان یەکێكە لە کۆڵەکەکانی ڕاگرتنی پایەکانی دەسەڵاتی چینی بۆرژوازی و سیستمەکەی لەئاستی دنیادا. جیاکاری و بەرتەسکردنەوەی دەرفەتی کارکردن بۆ ژنان، …

Read More »

هەڵسەنگاندنی تاکتیکی بەشداری حزب لە هەڵبژاردنی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥ بۆ پەرلەمانی عێراق

“ئەم باسە لەلایەن ڕێبوار ئەحمەدەوە پێشکەش بە پلینۆمی ٣٢ی کۆمیتەی ناوەندی کراو و لەلایەن پلینۆمەوە پستیوانی لێکرا و بریاردرا بڵاوبکریتەوە” هاوڕێیان بۆئەوەی چوارچێوەی باسەکە دیار و کۆنکریت بێت، ئەم باسە تەنها دەربارەی هەڵسەنگاندنی تاکتیکی حزبە بۆ بەشداری لە هەلبژاردنی پەرلەمانی عیراق کە لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥ ئەنجام درا. وەکو ئاگادارن …

Read More »

یاریەکانی ئەمریکا لە ئێران و ناوچەکەدا!

عوسمانی حاجی مارف دوای هەشت مانگ لە شەڕی ١٢ ڕۆژە، کە ئەمریکا و ئیسرائیل بەناوی هەوڵدان بۆ لێدانی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکیەکانی ئێران بەرێیانخست، ئێستا واشنتۆن جارێکی تر لە لێواری شەڕ لەگەڵ تاران وەستاوەتەوە. وەستانی شەری ١٢ رۆژە مانای کۆتایی گرژیەکان و وەستانی نەخشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل نەبوو لە ناوچەکە …

Read More »

ڕێکەوتنی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ…. هەوڵێکی بێ ئاکام!

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود دوای چەندین کۆبونەوە لەنێوان یەکێتی و نەوەی نوێدا، بە رەشنوسی ڕیکەوتنێک گەیشتوون، کە دەیانەوێت وەکو بلۆکێک لە بەرامبەر بە پارتی دەربکەون. ئامانجی یەکێتی و نەوەی نوێ لەو ڕێکەوتنەی نێوانیان، گوشار هێنانە بۆ پارتی لەژێرناوی راستکردنەوەی رێرەوی حکومڕانی و گێرانەوەی باڵانسی ‌هێز لە هەرێمدا. دیارە ئەوە راستیەکە کە …

Read More »

کارل مارکس: دەستنوسە ئابوری و فەلسەفیەکان ١٨٤٤

 بەشی : پێداویستیە مرۆییەکان و کاردابەشکردن لەژێر سایەی خاوەندارێتی تایبەتیدا (ئەوەی خوارەوە وەرگێڕانی بەشێکە لەو بابەتەی سەرەوە کە ئیبراهیم حسین لە فارسیەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی،  لەژێرناونیشانی پارە وەکو پێداویستی مرۆیی! وەرگیڕانە فارسیەکە لەلایەن حسنی مرتضوى ئەنجام دراوە …لاپەڕەکانی ١٩٥-١٩٩.) لە واتا و چەمکی پێداویستییە مرۆییەکاندا، بینیمان کە بە گریمانەکردنی …

Read More »

کوردستانی سوریا؛ رێکەوتنی هەسەدە و حکومەت و ئایندەی دەسەڵات!

نوری بەشیر هەلومەجی سوریا پێیناوەتە قۆناغێکی نوێوە، چ لەپەیوەند بەجێگاوڕێگای حکومەتی سوریا یان مەسەلەی کوردەوە، کە هەردووکیان لەچوارچێوەی سیاسەتێکی جیهانی و ناوچەییدا دەچێتە پێشەوە کە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لە نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیانە. واتە ئاڵوگۆڕەکان بۆ حکومەتی سوریا و دەسەڵاتەکەی جولانی ( ئەحمەد شەرع) وەک کەسایەتی و رژێمێکی ئیسلامی داعشی نوێنەرایەتی …

Read More »

سەختیەکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق

عوسمانی حاجی مارف بەدوای هەڵبژاردنی عێراق، کێشەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پێکهێنانی حکومەتدا، پێیناوەتە هەستیارترین تاقیکردنەوەی سیاسی، تائێستا لەسەر سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەت بە ئەنجامێک نەگەیشتون.  دوای ڕاگەیاندنی لەناکاوی کاندیدکردنی نوری مالکی، بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حکومەت، کە بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا، بڕیاری ئەم هەڵبژاردنەی مالکی تەنیا هەڵبژاردنی کاندیدێک نەبوو، دیمان …

Read More »

ئایین و بێ ئیرادەکردنی مرۆڤ؛ کوشتنی ژیان لەپێناو عەقیدەدا

توانا محەمەد نوری    2026-02-11      106 کاتێک ئەو “ڕوونکردنەوە”یەی عەلی قەرەداخی دەخوێنیتەوە، کە گوایە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارێک سەبارەت بە (کورد و هەسەدە) نووسیویەتی، ڕەنگە لە سەرەتادا هەست بە جۆرێک لە “دڵسۆزی” بکەیت. وشەکان بە دیقەتێکی سیاسییانە هەڵبژێردراون تاوەکو ڕوویەکی نەرم نیشان بدەن. بەڵام کاتێک توێکڵە ئەخلاقییەکەی لادەدەیت و دەچیتە قوڵایی ماناکانەوە، …

Read More »