بەیاننامەکان!

بانگەوازی کۆمەڵێك رێکخراوی پەنابەرای و کرێکاری و سۆشیالیستی دژ بە دەرکردنی پەنابەرانی ئەفغانی لەلایەن رژێمی ئیسلامی ئێرانەوە!

دەرکردنی بەکۆمەڵی پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران ڕاگرن! ئێمە رێکخراوەکانی پەنابەران، کرێکاران و مافەکانی ژنان، هەڵمەتی دڕندانە و فاشیستیانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵ کە کۆچبەران و پەناخوازانی ئەفغانی دەکاتە ئامانج، بەتوندی ئیدانە دەکەین. ئەم هێرشە کە لێوانلێوە لە ڕەگەزپەرستی و سەرکوت و کردەوەی نامرۆڤانە، لەرێگای بەکارهێنانی هەموو توانا و …

Read More »

ڕێکخراوی دەرەوە لەسەر سیاسەتی برسیکردنی هەردووحکومەتی هەرێمو بەغدا، ئاگاداردەکاتەوە

دەیان یەکێتی کرێکاری و رێکخراوە چەپ و سۆشیالیست و بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ لەسیاسەتی برسیکردنی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم ئاگادارکرانەوە !  ئەمڕۆ ٢٣ی تەموزی ٢٠٢٥ لە نامەیەکدا کە رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئاراستەی دەیان یەکیتی کرێکاریی و ئەحزابی کۆمۆنیستی و سوسیالستی و مافی مرۆڤی بەرامبەر بەسیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان …

Read More »

لە وەرتێ و هەولێرەوە تا بەردەرکی سەرا، یەک جەماوەری ناڕازی و یەک دەسەڵاتی سەرکوتگەر

دوێنێ شەو لەکاتێکدا کە خەڵکی ناحیەی وەرتێ لەدژی بێکارەبایی هاتنە سەرشەقام، هێزەکانی ئاسایش بەشێوەیەکی دڕندانە و هەڕەمەکیانە کەوتنە لێدان و دواتر تەقەکردن لە خۆپیشاندەران. لە ئەنجامدا کەسێک بە ناوی حەسەن عەبدولڕەحمان کوژرا و چەند کەسێکیش بریندار بوون. ئەمە لە کاتێکدا کە هەر ئەمڕۆش لەبەرامبەر دۆخی خراپی ژیان و نەبوونی خزمەتگوزاریەکاندا، …

Read More »

هاورێ حەسەن مارف بۆ هەمیشە جیهێشتین !

بەداخو پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمرۆبەروای١٢ی تەمووز/جولای ٢٠٢٥ هاورێی ئازیزمان حەسەن مارف، هەڵسوراوی کۆمۆنیست و روخسارێکی خۆشەویستی جوڵانەوەکەمان و ئەندامی حیزبمان بۆ دواجار چاوەکانی لەیەکناو لە یەکێك لە نەخۆشخانەکانی شاری سدنی لە ئوسترالیا بۆ هەتاهەتایە ماڵاوایی لێکردین.هاورێ حەسەن دوای ململانێیەکی قورس بە نەخۆشیەکی دەگمەنی هەوکردنی جومگەکانی لەش و عارەقکردنەوەی زۆری ماوەیەك بەردەوام …

Read More »

کۆنفرانسی دووەمی ڕێکخراوی کەنەدای حزب کۆتاییهات!

سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢٩/٦/٢٠٢٥ کۆنفرانس بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی و بە ئامادەبوونی هاوڕێ نوری بەشیر ئەندامی کۆمیتەی ڕابەری رێکخراوی دەرەوەی حزب و هاورێ موحسین کەریم لەرێگای (زووم)ەوە و بە ئامادەبوونی نوێنەری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و نوێنەری حزبی حیکمەتیست/ خەتی ڕەسمی و بەئامادەبوونی دۆستانێکی حزب، دەستی بەکارەکانی کرد. پاش شەرعیەت وەرگرتنی، …

Read More »

بارودۆخ بۆ نەدانی مووچە سەقامگیرە بەڵام بۆ ناڕەزایەتی نالەبارە!

بە دوای ئەوەدا کە مامۆستایان و موچەخۆرانی شاری سلێمانی بڕیار و هەوڵیان دا بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦/٦ دا، بەرامبەر بە نەدانی مووچەی مانگی ٥ و ٦، لیژنەی ئەمنی پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ لەبەیانێکدا داوا لە ناڕازیان ئەکات کە خۆپیشاندان نەکەن و “هەڵیبگرن بۆ کاتێكی سەقامگیرتر”! ئامانجی …

Read More »

ملهوڕی و پەلاماری سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، مایەی سەرکۆنە کردنی ئێمە و هەر ئینسانێکی ئازادیخوازە!

بەرەبەیانی ٢٢ی حوزەیران، ئەمریکا لە ڕێگای هێزێکی ئاسمانی و دەریایەوە، بە دەیان فڕۆکەی جەنگی لەوانە فڕۆکەی جۆری (B-2)، وە بە هاویشتنی سەدان مووشەکی تۆماهۆک، هێرشێکی فراوانی کردە سەر سێ بنکەی ئەتۆمی ئێران. ئەم هێرشە سەربازیەی ئەمریکا لەکاتێکدا دەستی بۆبرا کە جیهان لە چاوەڕوانی دوو هەفتەدا بوو کە ترامپ ڕایگەیاندبوو، بۆئەوەی دەرگای …

Read More »

پەیام بە چینی کرێکار و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان 

هاوکاری هاوچارەنووسەکانتان بکەن!  ماوەی هەفتەیەکە ڕژێمی فاشیستی ئیسرائیل هێرشێکی سەربازی گەورەی بە پشتیوانی ڕاشکاوانەی ئەمریکا و ڕۆژئاوا، بە پاساوی لەبەین بردنی توانایی ئێران لە دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی دەستپێکردووە. لە ئاکامی ئەم هێرشانەدا، بەجیا لەو زیانانەی کە لە دامەزراوە سەربازیەکان کەوتووە، بە سەدان کەس لە هاوڵاتیانی سڤیل و بێتاوان بوونەتە …

Read More »

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سەرەتای قۆناغێکی مەترسیدار لە ناوچەکەدا

سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٣ی حوزەیران، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر تاران، ئیسفەهان، شیراز، کرماشان و تەبرێز و دەیان ناوەندی سەربازی، ئەتۆمی و شوێنی نیشتەجێبوونی بۆردومان کرد، جگە لە کوشتنی ژمارەیەک فەرماندەی پلە باڵا و ئەندازیاری ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی، بە پاساوی ڕووبەڕووبوونەوەی “مەترسی ئێرانێکی ئەتۆمی” سەدان هاووڵاتی بێ تاوانی کوشت و بریندار …

Read More »

خۆپیشاندانی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە ئێران جێگای پشتیوانیە!

مانگرتنی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە ئێران دژی گرانیی نرخ و کەمکردنەوەی ئەو بڕە سوتەمەنیەی بە نرخی پاڵپشتیکراو لەلایەن حکومەتەوە پێیان دەدرا و گرانکردنی نرخی بیمەکردن و زیادبوونی نرخی کەرەستەی یەدەکی و تایە و هەروەها کەمکردنەوە و دواخستنی کرێی گواستنەوەی بارەکانیان ماوەی نزیك بە دوو هەفتەیە بەردەوامە و نزیکەی ١٣٠ شار و …

Read More »