بزوتنەوەی کرێکاری!

هەشت کرێکار لە ماوەی کەمتر لە دوومانگدا بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە گیانیان لەدەستداوە …

* بەرواری ١٢ دیسمەبەر، بەهۆی رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە هەردووک کرێکار باوک و کوڕ کە کاریان کارپیکردنی مولیدە بووە، لەکاتی هەڵکردنی موەلیدەیەکدا موەلیدەکە گڕ دەگرێت و هەردووکیان دەسوتێن و دەبنە قوربانی. * بەرواری ٨ دیسەمبەر دوو کریکاری تر یەکیکیان لەسنوری ئیدارەی راپەرین و ئەوی تریان لە شارەزوور لەکاتی کارکردندا لەشوێنی کارەکەیان بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە گیانیان لەدەستداوە. * بەرواری ١٢ نۆفەمبەر …

درێژەی بابەت ... »

ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان، ژنان بۆپیشتیوانی لە مافەکانیان لەسەرتاسەری دنیا خۆپیشاندانیان کرد …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بۆ بنەبڕکردنی توندوتیژی دژ بەژنان؛ کۆڕوکۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژنان لە ژمارەیەک وڵاتانی جیهان ڕێکخرا، لەوانە (مەکسیک، ئیتاڵیا، تورکیا، سودان، … بۆ زیاتر هەوڵدان بۆ  پشتیوانی بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان. بەو بۆنەوە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ ی نۆڤەمبەر، خۆپیشاندان لەزۆرێک وڵاتانی دنیا ڕێکخرا. بەپێی زانیاریەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنیا لەساڵی ٢٠١٧دا نزیکەی ٨٧ هەزار ژن و کچ کوژراون …

درێژەی بابەت ... »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: شوان عەزیز … پۆلیس و سوپای فلیپین لە یەک کاتدا هیرش دەکەنە سەر ڕێکخراوە پیشەیی و سەندیکا کرێکاریەکان! سەرچاوە:بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە  وێبساییتی سڤێنسن ستیفتلسن دا بڵاوکراوەتەوە هێرشی لە ناکاو و بەسەردادانی ڕێکخراوە پیشەییەکان و چالاکانی مەدەنی لەلایەن پۆلیس و سوپاوە بەردەوامی هەیە لە وڵاتی فلیپیندا. بۆ نموونە لە شەوی پێنج شەممەی هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەدا لە هەڵکوتانە …

درێژەی بابەت ... »

 مانگرتنی کرێکارانی گواستنەوەی ڤانکووڤەر و پەکخستنی هاتووچۆ …

نووسین و ئامادەکردنی : عەبدولا سڵێمان(مەشخەڵ) … تشرینی دووەمی ٢٠١٩ڕۆژی پێنشەممە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە سەدا ٩٩ی کرێکارانی کۆمپانیای (Coast Mountain Company) کە دەکاتە زیاتر لە ٥٠٠٠ کرێکاری کۆمپانیای (وێست کۆست ماونتەین) کە لە سایەق باس و سایەق سیباس و کرێکارانی سیانە پێک دێن، بڕیار لەسەر مانگرتن و دەست لەکار کێشانەوە دەدەن لەبەرامبەر ڕەت کردنەوەی داواکانیان لەلایەن نوینەرانی …

درێژەی بابەت ... »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید … ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی عێراق لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەرەوە خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی خوارووی عێراق دەستی پێکرد، و لە ٢٤ی ئۆکتۆبەرەوە پێی نایە دەورەیەکی تازە لە خۆپیشاندان ناڕەزایەتی. هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ئاستی تووڕەیی خەڵک لە سیاسەتی گشتی تایەفی و گەندەڵی ڕژێمی سیاسی عێڕاقەوە سەرچاوەی گرتووە کە شۆڕبۆتەوە بۆ نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ئاو و کارەبا و بێکاریەکی زۆر و …

درێژەی بابەت ... »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید ئەوروپا کاتی چوون و هاتنەوە لە کار؛ بە سەعات کار ئەژمار دەکات. دادگای ئەوروپا بڕیارێکی دەرکرد سەبارەت بەوکاتەی کە هەرکەسێک لە سەرەتای چوونی بۆ سەرکارو گەڕانەوەی لە کۆتایی ڕۆژەکەدا لە شوێنی کارەکەی، وەک سەعات کار بۆی ئەژمار بکرێت و بەپێی یاسا پارێزگاری لە مافی کرێکار بکرێت. دادگاکە ئەوەی ڕوونکردەوە بۆ ئەو کرێکارانەی نووسینگەی جێگیریان نییە، لەجیاتی ئەو …

درێژەی بابەت ... »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید دوای تەقەکردن لە ڕێپێوانی خوێندکاران ٥ کوژراوی لێکەوتەوە. کۆمەڵەی پزیشکانی سودانی بەرهەڵستکار رایگەیاند کە ٥ خوێندکار بوونە قوربانی، پاش ئەوەی چەکدارە ئەمنیەکان تەقەیان لە ڕێپێوانێکی خوێندکاران کرد لە شاری الابیض لە ویلایەتی باکوری کردفان لە سودان. ڕێپێوانی خوێندکاران لەبەرامبەر گرانی و دەستنەکەوتنی کاڵا و شتومەک بوو. شایەدحاڵەکان دەڵێن چەکداری نەناسراو تەقەیان لە خۆپیشاندانەکە کردووە لەسەر بانەکانی بازاڕی …

درێژەی بابەت ... »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید قەیرانی سودان: هەزاران کەس یادی چلەی هێرشکردنە سەر مانگرتنی بەردەم بارەگای گشتی سەرۆکایەتی سوپا دەکەنەوە ڕۆژی شەممە ١٣ی تەمووزی ٢٠١٩، هەزاران کەس لە سودان ڕژانە سەر شەقامەکانی خەرتومی پایتەخت پایتەختی سودان بۆ یادکردنەوەی تێپەڕبوونی ٤٠ ڕۆژە بەسەر هێرشی ئەنجومەنی سەربازی بۆسەر مانگرتوانی بەردەم بارەگای گشتی سوپا، کە بووە هۆی کوژرانی دەیان کەس لە خۆپیشاندەران. خۆپیشاندانی ئەمڕۆ، بەیەکەم …

درێژەی بابەت ... »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی شوان عەزیز و ئاراس ڕەشید … کرێکارانی سودان و جەزائیر لە جەرگەی شۆڕشەکان... لە هەردوو وڵاتی سودان و جەزائیر، مانگرتن و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان لەلایەن کرێکارانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت. بە هەزاران کرێکار کۆدەبنەوە بۆ پشتیوان لە بزووتنەوە جەماوەریەکانی لەپێناو گۆڕان و دیموکراسی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی، و داوای مافی ئازادی و ڕێکخراوبوون و نەقابەکان دەکەن. هاوپشتی جیهانی لەلایەن نەقابە و …

درێژەی بابەت ... »

هەژارترکردنی  کرێکاران لەبەریتانیا …

سالار حمەسەعید … كرێکاران هه‌ژارتر و هه‌ژارتر و بانقداره‌کان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ده‌وڵه‌مه‌ندترده‌بن، کرێکاران به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو مووچه‌کانیان که‌میکردوه‌ له‌به‌راورد به‌ ساڵی 2009 به‌پێی رۆژنامه‌ی میترۆی 14 ی ئایاری 2019 بانکداره‌کان (بانقداره‌کان) به‌رده‌وام ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن ئه‌مه‌ له‌کاتیکدا مووچه‌ی کرێکاران نزیکه‌ی 1000 پاوه‌ند که‌می کردووه‌ له‌به‌راورد به‌ 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر واته‌ له‌به‌راورد به‌ساڵی 2009. مووچه‌ی کرێکاران له‌ڕاستیدا به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 3.1 که‌می کردووه‌ …

درێژەی بابەت ... »