ڕاگەیاندنێک لە سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوە: لە گەرمەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان و لە دۆخێکدا کە دەسەڵاتداران لە ڕێگای هەڕەشەی گرتن و سزادان و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە و هەڵخڕاندنی کەسایەتی دەوروبەری خۆیەوە، لە هەوڵی پاشەکشە پێکردن و داسەپاندنی شکستدا بوو بەسەر مامۆستایانی ناڕازیدا، لە کاتێکدا کە بزووتنەوەی هەقخوازانەی مامۆستایان سەرنج و پشتیوانی کارمەندان و جەماوەری بێبەش و هەژاری …
Read More »بەیاننامەکان!
پشتیوانی لە خواستی رەوای مامۆستایان و وانەبێژان و نارەزایەتیەکانیان دەکەین!
وا بریارە بەیانی یەک شەممە ٢٨/١/٢٠٢٤ خۆپیشاندان و نارەزایەتی ڕەوای مامۆستایان بۆ موچە و دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە بەشێوەی سەراسەری لە سلێمانی و شارەزور و هەڵەبجەو گەرمیان و ئیدارەی راپەرین..، بەردەوام بێت. لەبەرامبەردا دەسەڵاتداران لەباتی ئەوەی وەڵام بەخواستی مامۆستایان و وانەبێژان بداتەوە و درکی هەلومەرجی ژیان و گوزەرانیان بکات، پەنا بۆ سزدان و گوشار هێنان و هەڵخرانی حاکم و مەلا …
Read More »بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت به هێرشی موشهكیو درۆنیی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری هەولێر
دوێنێ سوپای پاسدارانی کۆماری ئینسانکوژی ئیسلامی ئێران، بەپاساوی هەبوونی”بنکەی جاسوسی” دەستیبرد بۆ هێرشێکی موشهكی بۆ سەر شاری هەولێر ولەئەنجامدا ژمارەیەک لەهاوڵاتیانی مەدەنی کردە قوربانی ودانیشتوانی شارەکەشی لەگەڵ ترس ونائارامی بەرەو ڕووکردەوە. ئەم هێرشە تیرۆریستیەی سوپای پاسداران لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگهی جیهانی ڕۆژانە لەشاشەی تەلەفزیۆن و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە، هەواڵی ئەو هێرشە موشهكی ودرۆنیانە دەبینن ودەبیست، کەلەغەززە ویەمەن ولوبنانو عێراق وسوریا لەڕۆژهەلاتی …
Read More »گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن کۆتایی هات، کاتی وەلانانی دەسەڵات و دامەزراندنی دەسەڵاتی لەخوارەوەی جەماوەرییە!
پەیامێک بۆ هاوڵاتیانی کەرکوک! کرێکاران، زەحمەتکێشان، خەڵکی ستەمدیدەی کەرکوک: دوای کەمپەینێکی فراوان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و بەدەستەوە گرتنی هەموو ناسنامە قەومی و تایفییەکان، بۆ سەندنەوەی ناسنامەی هاوڵاتی بوون لە ئێوە، و دوای بەخشینەوەی دەیان بەڵێن و وادە و فریوکاری، سەرئەنجام هەڵبژاردن کۆتایی هات. هەڵبژاردن لە کەشی باڵادەستیی حیزبە دەسەڵاتدارەکان و بە دەستێوردارنی دەرەکی و بە پشت بەستن بە …
Read More »بەیاننامەی ژمارە ٤ی سێ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی لەناوچەکە:
بەیاننامەی ژمارە ٤ی سێ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی لەناوچەکە: بەشەریەتی موتەمەدن، چەند هەنگاوێک بۆپێشەوە تەریک کەوتنەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەژێر گوشاری هەمەلایەنەی سەدان ملیۆن ئینسانی ناڕازی بەرامبەر بەکردەوە وەحشیگەریەکانی ئیسرائیل وپشتیوانانی لەڕۆژئاوا لە دژی خەڵکی فهڵهستین، بە مەبەستی کۆتایی هێنان بەو کوشتارە کەلەغەززە بەڕێکەوتوەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕاگەیاند. ڕۆژی هەینی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا، …
Read More »پەیامێک بۆ چینی کرێکار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: سێیهمین بەیاننامەی هاوبەشی سێ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ناوچەکە:
چینی کرێکار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵکوژی لە فهڵهستین کرێکاران! بێگومان بۆ ئێمە و زۆرینەی بەشەریەتی گۆی زهوی، کە لە ڕوانگەی پڕوپاگەندەی ڕەگەزپەرستی و دژە ئینسانی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە سەیری جیهان ناکەن، ئەوەی ماوەی چل ڕۆژە لە غەززە دەگوزەرێت، شەڕ نییە، بەڵکو کۆمەڵکوژییەکی بێ شەرمانە و پاکتاوکردنێکی ڕەگەزییە، کە جیناهی ههژاندووه. هیچ کەسێک بیانووی “شەڕ لەدژی حەماس”ی بۆ پاساوهێنانەوە …
Read More »غەززە ئاوێنەیەک بۆ ڕوانین لەجیهانی “شارستانی”
مهکینەی جەنگیی دەوڵەتی تاوانکاری ئیسرائیل ڕۆژانه گیانی دەیان و سەدان کەسی بێتاوان لە غەززە دەکاته قوربانی. ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا، کە بە خۆبەزلزانین و بهوپهڕی بێشەرمییەوه بانگەشەی ئەوە دەکات کە “پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی فەلەستین”، سێ نەخۆشخانەی ئەلشەفا و ئەندەنوسی و قودس لەلایەن فڕۆكهكانی ئیسرائیلەوە بۆردومان کران. بەهۆی بەردەوامی بۆردومان و ههروهها …
Read More »به تهواوی تواناوه پشتیوانی مامۆستایانی ناڕازی ئهكهین
دوای ئهوهی دهسهڵاتداران و لهڕێی وهزارهتی پهروهردهوه ویستیان به ههڕهشه و چاوسووركردنهوه مامۆستایان ناچار بكهن بهبێ موچه بچنهوه قوتابخانه و هۆڵهكانی خوێندن، مامۆستایانی ناڕازی به ڕیزی سهدان ههزار كهسییهوه له بهشێكی بهرچاو له شارهكانی كوردستان له جیاتی كردنهوهی دهرگای خوێندنگاكان شهقامهكانیان به دهستهوه گرت. دهنگی ڕاسای مامۆستایانێك، كه نهك ههر له تاو ژیانی خۆیان و مناڵهكانیان بگره بۆ بهرژهوهندی تهواوی …
Read More »بەیاننامەی هاوبەشی سێ حیزب:تاوانەکانی ئیسرائیل، کۆمەڵگای جیهانی و چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستین
بۆردومانە بەربڵاوەکانی ئیسرائیل لە دژیخەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە و بڕینی ئاو، کارەبا، خۆراک و سووتەمەنی و وێرانكردنی غهززه بهسهر دانیشتوانەکەیدا، بەدوای بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی مەعمدانی لەو كهرته، دۆخەکە چووەتە قۆناغێکی مەترسیدارترەوە. مەودای دڕندەیی و بەربەرییەت لەم کۆمەڵکوژیەدا کەبە پاڵپشتی تەواوی دارایی و سەربازی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا و دەزگاکانی پڕوپاگەندەی جەنگییان دەچێتەپێشەوە، هاوکات لەشکرکێشی و ناردنی گەورەترین پاپۆڕی جەنگی بۆ ناوچەکە،ڕوخساری سیاسی …
Read More »با هێزە ئازادیخواز و مرۆڤدۆستەکان یەکبگرن بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ئیسرائیل لە دژی دانیشتووانی غەززە
شەوی ڕابردوو، ۱۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳، سوپای ئیسرائیل نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد و زیاتر لە ۸۰۰ کەسی کوژراو و برینداری لێكهوتهوه، بە بەرچاوی زهقی جیهانەوە بهرامبهر ئامێری دڕندانەی دەوڵەت و بەرپرسانی ئیسرائیل كه زیاد له ١٠ ڕۆژه تاوانه بهردهوامهكانیان درێژه پێ ئهدهن به پاساوی كردهوهكانی حهماس. ئەم هێرشە تیرۆریستییەی ئەم دواییە چهند باره جهخت له ڕووی ڕاستەقینەی …
Read More »