بەیاننامەکان!

غەززە ئاوێنەیەک بۆ ڕوانین لەجیهانی “شارستانی”

مه‌کینەی جەنگیی دەوڵەتی تاوانکاری ئیسرائیل ڕۆژانه‌ گیانی دەیان و سەدان کەسی بێتاوان لە غەززە دەکاته‌ قوربانی. ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا، کە بە خۆبەزلزانین و به‌وپه‌ڕی بێشەرمییەوه‌ بانگەشەی ئەوە دەکات کە “پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی فەلەستین”، سێ نەخۆشخانەی ئەلشەفا و ئەندەنوسی و قودس لەلایەن فڕۆكه‌كانی ئیسرائیلەوە بۆردومان کران. بەهۆی بەردەوامی بۆردومان و هه‌روه‌ها …

درێژەی بابەت ... »

به‌ ته‌واوی تواناوه‌ پشتیوانی مامۆستایانی ناڕازی ئه‌كه‌ین

دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و له‌ڕێی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ ویستیان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و چاوسووركردنه‌وه‌ مامۆستایان ناچار بكه‌ن به‌بێ موچه‌ بچنه‌وه‌ قوتابخانه‌ و هۆڵه‌كانی خوێندن، مامۆستایانی ناڕازی به‌ ڕیزی سه‌دان هه‌زار كه‌سییه‌وه‌ له‌ به‌شێكی به‌رچاو له‌ شاره‌كانی كوردستان له‌ جیاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگاكان شه‌قامه‌كانیان به‌ ده‌سته‌وه‌ گرت. ده‌نگی ڕاسای مامۆستایانێك، كه‌ نه‌ك هه‌ر له‌ تاو ژیانی خۆیان و مناڵه‌كانیان بگره‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی …

درێژەی بابەت ... »

بەیاننامەی هاوبەشی سێ حیزب:تاوانەکانی ئیسرائیل، کۆمەڵگای جیهانی و چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستین

بۆردومانە بەربڵاوەکانی ئیسرائیل لە دژیخەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە و بڕینی ئاو، کارەبا، خۆراک و سووتەمەنی و وێرانكردنی غه‌ززه‌ به‌سه‌ر دانیشتوانەکەیدا، بەدوای بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی مەعمدانی لەو كه‌رته‌، دۆخەکە چووەتە قۆناغێکی مەترسیدارترەوە. مەودای دڕندەیی و بەربەرییەت لەم کۆمەڵکوژیەدا کەبە پاڵپشتی تەواوی دارایی و سەربازی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا و دەزگاکانی پڕوپاگەندەی جەنگییان دەچێتەپێشەوە، هاوکات لەشکرکێشی و ناردنی گەورەترین پاپۆڕی جەنگی بۆ ناوچەکە،ڕوخساری سیاسی …

درێژەی بابەت ... »

با هێزە ئازادیخواز و مرۆڤدۆستەکان یەکبگرن بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ئیسرائیل لە دژی دانیشتووانی غەززە

شەوی ڕابردوو، ۱۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳، سوپای ئیسرائیل نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد و زیاتر لە ۸۰۰ کەسی کوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌، بە بەرچاوی زه‌قی جیهانەوە به‌رامبه‌ر ئامێری دڕندانەی دەوڵەت و بەرپرسانی ئیسرائیل كه‌ زیاد له‌ ١٠ ڕۆژه‌  تاوانه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان درێژه‌ پێ ئه‌ده‌ن به‌ پاساوی كرده‌وه‌كانی حه‌ماس. ئەم هێرشە تیرۆریستییەی ئەم دواییە چه‌ند باره‌ جه‌خت له‌ ڕووی ڕاستەقینەی …

درێژەی بابەت ... »

بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت شەڕی حەماس وئیسرائیل

بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت شەڕی حەماس وئیسرائیل سەرلەبەیانی ڕۆژی ٧ی ئۆکتۆبەر، بزووتنەوەی حەماسی ئیسلامی هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئیسرائیل بەڕێخست و وەک کاردانەوەیەکیش هێزەکانی ئیسرائیل، جگەلەوەی هێرشەکەی حەماسی بە ڕاگەیاندنی شەڕ ناوزەد کرد، هاوکات کەوتە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە و بۆردومانی ناوچەکانی غەزە و لە ئەنجامدا بە هەزاران کەس کوژرا و برینداری لە هەردولا لێکەوتۆتەوە و وێرانکاریەکی گەورەی بەدوای خۆیدا …

درێژەی بابەت ... »

خەڵکی حەمدانیە، قوربانی، دەسەڵاتی گەندەڵکاران!

هه‌مووان به‌ داخه‌وه‌ بینیمان كه‌ شەوی ٢٦ی ئەیلول لە هۆڵێکدا له‌ كاتی ئاهەنگێڕانی هاوسەرگیریدا لەقەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە نزیکەی ١٠٧ کەس بوونە قوربانی و ٨٢ کەسیش بریندرابوون. لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقڕایگەیاندووە کە ٩کەسیان لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرکردووە وهۆکارەکەشی کەمتەرخەمی بووە. ئەم ڕووداوە جگەلەوەی کارەساتێکی گەورەی ئینسانییەو دڵی هەر هاوڵاتییەکی سادە ڕادەچڵەکێنێت، نیشانەیەکیشە لەبێدەربەستی و گەندەڵی سیستەمێک کە چینی دەسەڵاتدار، …

درێژەی بابەت ... »

تەنها خەڵکی ناڕازی وئازادیخوازان دەتوانن سنورێک بۆئەم دەستدرێژییەی دەسەڵاتداران دابنێن بۆ سەر ئازادییەکان وهونەرمەندان

بەپێی هەواڵێک کە لەچەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوکراوەتەوە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر عومەر عەبدوڵاو شکۆ عومەر، دوو شانۆکاری ناسراوی ناوچەی گەرمیان، بەپاساوی ئەوەی کەلەکارێکی شانۆییدا کەسێ ساڵ لەمەوبەر پێشکەشکراوە، سوکایەتی بەئیسلام کراوەو بەم پاساوەش بڕیاری دەست بەسەرکردنی (توقیف) هەریەک لەو دووهونەرمەندە شانۆکارە دەرچوەوئیستا لەزیندانی گواستنەوەی گەرمیاندا دەستبەسەرن. ئەم هەنگاوەی دەزگا بەرپرسەکانی گەرمیان ویاسا دژە ئازادییەکانیان، لەگەڵ ئەوەدا بەئاشکرا ئاو دەڕژێنێتە ژێر پێی کۆنەپەرستان …

درێژەی بابەت ... »

ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی پلنیۆمی ٢٧ی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان!

لە ڕۆژانی ٨ و ٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣، لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حیزب و ڕاوێژکاران و بە بەشداری وەفدێک لە هاوڕێیانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق کە لە هاوڕێیان نادیە مەحمود، خەلیل ئیبراهیم، ئەسعەد تاڵب، هومام ئه‌لهومام، پێکهاتبوو، سازدرا. سەرەتای پلنیۆم بە سرودی ئەنتەرناسیوناڵ و دەقیقەیەک ڕێزلێنان لە هاوڕێیانی گیان بەختکردوی ڕێگای ئازادی و سۆشیالیزم دەستی …

درێژەی بابەت ... »

با ڕێگا لەملهوڕیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بگرین!

بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بەهەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی نیشتەجێی هەرێم بڕیارە ئەمجارە هەڕەشەو فشارەکانی کۆماری سەرکوتگەری ئیسلامی ئێڕان، بەهاوکاری حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆ چەك داماڵین لە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی وکۆکردنەوەیان لە کەمپی ئاوارەییدا، بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە. بێگومان مەترسی ئەم پلانە جگەلەوەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، کەلەخاکی هەرێمدا نێشتەجێن، ڕووبەڕووی تیرۆر ئاوارەیی وکوشتار ئەکاتەوە، هاوکات ژیان …

درێژەی بابەت ... »

كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ چاوی كرێكاران و لاوان و ژنان و ته‌واوی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشه‌وه‌ ته‌مه‌نی نه‌گریسی ته‌واو بووه‌!

به‌یاننامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی خرۆشانه‌ شۆڕشگێڕانه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر و به‌بۆنه‌ی كوشتنی ده‌ستئه‌نقه‌ستی ژینا ئه‌مینه‌وه‌ پڕیشكی هه‌ستان و خرۆشانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی به‌شێكی زۆر له‌ شار و شارۆچكه‌كانی ئێرانی گرته‌وه‌. خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی ژنان و لاوان و مامۆستایان و جەماوەری زەحمەتکێش، لەدژی سەرکوت و ستەم  و نایەکسانیەک کە دەسەڵاتدارانی ئیسلامی لە ئێران، بەسەر کۆمەڵگه‌دا دایسەپەندوەوە، دەسەڵاتی ئیسلامی …

درێژەی بابەت ... »