ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆنگرەی پێنجەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

بە زمانەکانی کوردی و فارسی

کوردی

ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆنگرەی پێنجەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی دیسەمبەر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە ئامادەبوونی زۆرینەی ڕەها نوێنەرانی کۆنگرە کە لە ڕێکخستنەکانی حزب لە شارەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات و بە بەشداری شاندێکی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و ژمارەیەکی بەرچاو لە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی کرێکاری و جەماوەری و کەسایەتی سیاسی، کە وەکو میوان ئامادەبوون، کۆنگرەی پێنجەمی خۆی بەست.

سەرەتا کۆنگرە بە سرودی ئەنتەرناسیونال و دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و سۆشیالیزم دەستی بەکارەکانی خۆی کرد. پاشان هاوڕێ خەسرەو سایە ڕاپۆرتی لیژنەی سەرپەرشتیاری کۆنگرەی سەبارەت بە چۆنیەتی کاندیدبوون و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێنەرانی، پێشکەشکرد و دواتریش نوێنەرانی ئامادەبووی کۆنگرە بە تێکڕای دەنگ ئەنجامی ڕاپۆرتەکەیان پەسەند کرد و بەمجۆرەش کۆنگرە شەرعیەتی قانونی وەرگرت.

دوای پەسەندکردنی پەیڕەو و دەستوری باسەکانی کۆنگرە و هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرە، وتاری کردنەوەی کۆنگرە لەلایەن هاوڕێ عوسمانی حاجی مارفەوە پێشکەش کرا، کە تێیدا بەخێرهاتنی نوێنەران و وەفدی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و میوانانی کرد و سەرنجی ئامادەبوانی بۆ گرنگی جێگاوڕێگا و گرنگی کۆنگرەی پێنجەم ڕاکێشا و دواتریش لە وتەکەیدا لەسەر لایەنە سەرەکیەکانی دۆخی سیاسی ئێستای کوردستان و عێراق و ناوچەکە ڕاوەستا.

پاشان هاوڕێ سەمیر عادل سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عێراق پەیامی حزبی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی لە نوێنەران و سەرجەم ئەندامانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان کرد و لە درێژەی قسەکانیشیدا ئاماژەی بە گرنگی بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی لە ئاستی عێراق و کوردستاندا و لەپەیوەند بەو هەلومەرجەوە کرد کە خەباتی کرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێش پێیدا تێپەڕدەبێت. پاشان کۆنگرە چووە سەر دەستور باسەکانی خۆی کە پێکهاتبوون لە:

١/ ڕاپۆرتی سیاسی سکرتێری کۆمیتە ناوەندی.

٢/ مانیفێستی حزب بۆ ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانە.

٣/ بڕیارنامە دەربارەی دۆخی سیاسی کوردستان و بزووتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری.

٤/ بڕیارنامەی بزووتنەوەی کرێکاری و سەرخەتی ئەرکەکانی ئەم دەورەیەی حزب.

٥/ دەعوانامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دژی دەسەڵاتی ٣٠ ساڵەی بۆرژا- ناسیونالیستی کورد.

٦/  کۆنگرەی سەراسەری نوێنەری شوراکانی خەڵک، بەدیلی دەسەڵاتی میلیشیایی ئێستایە.

٧/ بڕیارەکان….

٨/ هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی…

لەیەکەمین دەستوری باسەکانی کۆنگرەدا هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف ڕاپۆرتێکی سیاسی پێشکەشکرد، کە تیایدا بەوردی سەرەکیترین ئەو ڕوداو و ئاڵۆگۆڕە سیاسیانەی خستەڕوو کە لەنێوان دوو کۆنگرەدا ڕویانداوە و کاریگەری بەرجەستەیان لەسەر دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەکە و کوردستان و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بووە، هاوکات باسی لە ڕوانین و بۆچوونە فەرمیەکانی حزب لە پەیوەند بە هەرکام لەو روداو و مەسەلانەوە، کرد.

لە دەستوری دووەمی کۆنگرەدا بەڵگەنامەی مانیفێستی حزب بۆ ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێرانە خرایە بەر باسەوە. سەرەتا هاوڕێ ڕێبوار ئەحمەد لە ڕاستای ناساندن و خستنە ڕووی ناوەڕۆک و لایەنە سەرەکیەکانی ئەم بەڵگەنامەیەدا، قسەوباسێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە هەلومەرجی سیاسی کوردستان و ئەو گرفت و کۆسپانەی لەبەردەم چینی کرێکار و بزووتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەریدایە کرد و پاشان ڕێگاچارە و ئەڵتەرناتیڤی شۆڕشگێڕانە و ئەو هەنگاوانەی کە دەبێ لە ڕاستای کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی میلیشیایی بۆرژوازی کوردا بگیرێتەبەر خستەڕوو.

دۆخی سیاسی کوردستان و بزووتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری، دەستورێکی تری کۆنگرە بوو کە لەلایەن هاوڕێ محسین کەریمەوە پيشکەش کرا، کە تیایدا چووە سەر باسی تایبەتمەندییەکانی دۆخی سیاسی ئێستای کوردستان و بزووتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری و چۆنیەتی رابەریکردن و ئاسۆدارکردنی ئەم بزووتنەوەیە، بە ئاقاری پێشڕەوی و سەرکەوتنیدا.

بزووتنەوەی کرێکاری و سەرخەتی ئەرکەکانی ئەم دەورەیەی حزب، بریارنامەیەک بوو کە لەلایەن هاوڕێ مەهدی رەسوڵەوە ناسێندرا، هاوڕێ مەهدی ڕەسوڵ لە وتەکەیدا باسی لە ڕۆڵ و ئەرکی حزب لە بزووتنەوەی کرێکاری و ئەو هەنگاوانە کرد کە حزب لەگەڵ بزووتنەوەی کرێکاری ئاوێزان دەکات.

دەعوانامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دژی دەسەڵاتی ٣٠ ساڵەی بۆرژاو- ناسیونالیستی کورد، دەستورێکی تری باسەکانی کۆنگرەی پێنجەمی حزب بوو، کە لەلایەن هاوڕێ عەبدوڵا مەحمودەوە پێشکەش کرا، هاوڕێ عەبدوڵا مەحمود لە قسەکانیدا باسی لە وێستگە و بڕگە سەرەکیەکانی کارنامەی ٣٠ ساڵەی دەسەڵاتی بزووتنەوەی کوردایەتی و ئەو تاوانکاریانە کرد، کە دەرهەق بە خەڵکی کوردستان ئەنجامی داوە و لێرەشەوە پێویستی ڕاماڵینی ئەم دەسەڵاتەی کردە ئەرکێکی دەستبەجێی ئازادیخوازان جەماوەری مەحروم.

کۆنگرەی سەراسەری نوێنەرانی شوراکانی خەڵک، بەدیلی دەسەڵاتی میلیشیایی ئێستایە دەستورێکی تری کۆنگرە بوو کە لەلایەن هاوڕێ عەبدولا مەحمودەوە پێشکەش کرا و تیایدا کۆنگرەی سەراسەری شوراکانی  وەکو ئەڵتەرناتیڤی دەسەڵاتی میلیشیایی دوای ڕاماڵینی دەسەڵاتی ئێستا و ئەو ئەرکانەی دەکەوێتە ئەستۆی خستەڕوو.

بە دوای ئەو باس و بڕیارنامانەدا، کۆنگرە چووە سەر کۆمەڵێک بڕیار کە لەلایەن نوێنەران و کادرانی حزبەوە بە ئاڕاستەی باشکردنی لایەنەکانی کار و هەڵسوڕانی حزب پێشنیارکرابوو، لە ئەنجامدا کۆنگرە بەشێک لەو بڕیارانەی پەسەندکرد و بەهۆی کەمی کاتەوە بەشێکی تری سپارد بە کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرە، لەنزیکترین کاتدا، بڕیاریان لەسەر بدا و بەناوی کۆنگرەوە بڵاویان بکاتەوە. هەروەها لەنێو بڕیارەکاندا کۆنگرە دانی چەند پەیامێکی پەسەندکرد. لەوانە: پەیام بە چینی کرێکار، پەیام بە گیراوەکانی بادینان، پەیام بە خوێندکاران و ….. هتد.

دوا دەستوری کۆبونەوەکانی کۆنگرەی پێنجەم تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی کە هاوڕێیان (عوسمانی حاجی مارف، دەشتی جەمال، ئالان مارف، خەسرەو سایە، ڕێبوار عارف، نەغەدە عوسمان، ڕێبوار ئەحمەد، محسین کەریم، عەبدوڵا مەحمود، بنار مستەفا، جەمال موحسین، سەوسەن سەلیم، فوئاد سادق، ئازاد مەجید، مەهدی رەسوڵ، کامەران لەتیف، مستەفا باهیر، مەحمود حەلاق و ئەحمەد عەلی) وەک ئەندامانی ئەسڵی کۆمیتە ناوەندی و هەروەها هاوڕێیان “شاباز مەحمود و دانا ڕەفیق”ی وەکو ئەندامانی ئیحتیاتی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژارد.

بەم جۆرە دوای دوو ڕۆژ لە قسەباس و بەشداری نوێنەران و میوانان، کۆنگرە بە وتاری کۆتایی عوسمانی حاجی مارف و بە سرودی ئەنتەرناسیونال کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

دوا بە دوای کۆنگرە، کۆمیتەی ناوەندی پلنیۆمی ٢٤ی بەست و لەبەر ڕۆشنایی پەسەندکردنی ئارایشی تازەی رابەری، هاوڕێ عوسمانی حاجی مارفی وەکو سکرتێری کۆمیتە ناوەندی هەڵبژارد و هەر یەک لە هاوڕێیان ” ئالان مارف، ڕێبوار ئەحمەد، دەشتی جەمال، خەسرەو سایە، مەهدی رەسوڵ، فوئاد سادق، جەمال موحسین، عەبدوڵا مەحمود، ئازاد مەجید” وەکو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێ خەسرەو سایەشی بە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی هەڵبژارد.

هەروەها لە بڕگەیەکی تری کارەکانی پلنیۆمی ٢٤ی حزبدا، بڕیاری ڕاوێژکارانی کۆمیتەی ناوەندی پەسەندکرد و هەریەک لە هاوڕێیان ” جەلال سەعید، مونیر جەبار، محەمەد عەبدوڵا، شاهۆ علی و ئاراس ڕەشید”ی وەکو ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژارد. پاشان پلنۆمی ٢٤ ی کۆمیتەی ناوەندی بەپێی بڕیارێکی پەسەندکراو کاتی بەستنی پلینیۆمی ئایندە و کۆنگرەی شەشەمی حزبی دیاری کرد.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٢٠ دیسەمبەری ٢٠٢١

 

فارسی

اطلاعیه پایانی کنگره پنجم حزب کمونیست کارگری کردستان

کنگره پنجم حزب کمونیست کارگری کردستان با حضور نمایندگان کنگره از سازمان های حزب در شهرهای کردستان و خارج از کشور، هیئتی از حزب کمونیست کارگری عراق و حضور چشمگیری از فعالین جنبش های کارگری، اجتماعی و شخصیت های سیاسی به عنوان مهمان در روزهای ۱۷ و ۱۸ دسامبر آغاز به کار کرد.

کنگره با سرود انترناسیونال و یک دقیقه سکوت به احترام جانباختگان راه آزادی و سوسیالیسم شروع به کار کرد. سپس رفیق خسرو سایه گزارش کمیته مسئول برگزاری کنگره را در رابطه با کاندیداتوری و انتخاب نمایندگان ارائه داد که از سوی نماینده گان، به اتفاق آرا این گزارش تصویب گردید و به این ترتیب کنگره مشروعیت قانونی پیدا کرد.

پس از تصویب دستور جلسات، مباحث کنگره و انتخاب هیئت رئیسه کنگره، رفیق “عثمان حاجی مارف” سخنانی ایراد کرد که در آن در خصوص آغاز به کار کنگره، ضمن خوش‌آمد‌گویی به نمایندگان و هیئت حزب کمونیست کارگری عراق و مهمانان، به اهمیت و جایگاه کنگره پنجم و همچنین نکات اصلی وضعیت سیاسی کنونی کردستان، عراق و منطقه اشاره کرد.

سپس رفیق “سمیر عادل” دبیر کمیته مرکزی حزب کمونیست کارگری عراق پیام حزب را تقدیم به حضار کرد و شروع به کار کنگره پنجم را به نمایندگان و تمامی اعضای حزب کمونیست کارگری کردستان تبریک گفت و بر اهمیت و جایگاه کنگره پنجم در سطح عراق و کردستان تاکید کرد و به وضعیتی که مبارزات کارگران و زحمتکشان در آن قرار دارد اشاره کرد. سپس کنگره به دستور جلسات خود پرداخت که عبارت بودند از:

۱. گزارش سیاسی دبیر کمیته مرکزی

۲. مانیفست حزب به منظور تغییر انقلابی

۳. قطعنامه درباره وضعیت سیاسی کردستان و جنبش اعتراضات مردمی

۴. قطعنامه جنبش کارگری و خطوط اصلی وظایف این دوره حزب

۵. کیفرخواست حزب کمونیست کارگری کردستان برضد حاکمیت ۳۰ ساله بورژوا – ناسیونالیست کرد

۶. کنگره سراسری شوراهای مردمی بدیل و آلترناتیو حاکمیت میلیشیایی کنونی

۷. قطعنامه ها

۸. انتخاب کمیته مرکزی …

در اولین دستور جلسه کنگره، رفیق “عثمان حاجی مارف” گزارش سیاسی را ارائه داد و با جزئیات، اصلی ترین اتفاقات و تغییرات سیاسی ما بین دو کنگره که تاثیر برجسته ای بر اوضاع سیاسی منطقه، عراق، کردستان و همچنین حزب کمونیست کارگری کردستان داشته است را بیان کرد و همزمان بحثی را در مورد تبین و انتظارت حزب را در رابطه با هرکدام از این اتفاقات و مسائل را ارئه داد.

در دستور جلسه دوم کنگره، سند مانیفست حزب به منظور تغییرات انقلابی به بحث گذاشته شد. نخست رفیق “ریبوار احمد” در راستای معرفی و توضیح محتوا و خطوط اصلی این سند سخنانی را ارائه کرد و ضمن اشاره وضعیت سیاسی کردستان و همچنین مشکلات و موانع پیش روی طبقه کارگر و جنبش اعتراضی مردمی، راه چاره، آلترناتیو انقلابی و قدم هایی که در راستای پایان دادن به حاکمیت میلیشیای بورژوازی کرد باید در پیش گرفت را ارائه داد.

وضعیت سیاسی کردستان و جنبش اعتراضی مردمی یکی دیگر از دستور جلسات کنگره بود که از طرف رفیق “محسن کریم” ارائه شد که در آن به مشخصات اوضاع سیاسی کنونی کردستان و جنبش اعتراضی مردمی و چگونگی رهبری و سازماندهی آن و همچنین افق دار کردن این جنبش که در آن به پیشروی و پیروزی آن کمک کند اشاره کرد.

جنبش کارگری کردستان و خطوط اصلی وظایف حزب، قطعنامه ای بود که از طرف رفیق “مهدی رسول” معرفی گردید. رفیق مهدی رسول در سخنانی به نقش و وظیفه حزب در جنبش کارگری و راهکاری که حزب را به جنبش کارگری وصل می کند، پرداخت.

کیفرخواست حزب کمونیست کارگری کردستان بر علیه حاکمیت ۳۰ ساله بورژوا – ناسیونالیسم کرد یکی دیگر از دستور جلسات کنگره پنجم حزب بود از طرف رفیق “عبدالله محمود” ارائه شد. وی در سخنان خود ضمن اشاره به اسناد و مدارک کارنامه ۳۰ ساله حاکمیت جنبش کردایتی، به جنایت‌هایی که در حق مردم کردستان انجام داده اشاره کرد و بر لزوم سرنگونی این حاکمیت از طرف آزادیخواهان جامعه مهر تاکید گذاشت.

“کنگره سراسری شوراهای مردمی” به عنوان تنها بدیل و آلترناتیو به جای حاکمیت میلیشیای کنونی یکی دیگر از دستور جلسات کنگره بود که از طرف رفیق ” عبدالله محمود” ارائه شد و در آن “کنگره سراسری شوراهای مردمی” به مثابه آلترناتیو و بدیل حاکمیت میلیشیای کنونی و پس از سرنگونی آن معرفی شد و وظایف پیش رو را مشخص کرد.

پس از بحث و تصویب قطعنامه ها، کنگره در مورد پیشنهادات ارئه شده از طرف نمایندگان و کادرهای حزب به منظور پیشبرد بهتر کار و فعالیتهای حزب تصمیم گیری کرد و در نهایت قسمتی از این پیشنهادات تصویب گردید و به دلیل کمبود وقت تصمیم گیری در مورد سایر پیشنهادات را به کمیته مرکزی منتخب کنگره واگذار کرد و کمیته مرکزی حزب را موظف کرد که در اسرع وقت به آنها رسیدگی و به اسم کنگره منتشر کند. همچنین در این میان چندین پیام پیشنهادی، همچون پیام به طبقه کارگر، پیام به زندانیان بادینان، پیام به دانش‌آموزان و دانشجویان و غیره را. تصویب گردید.

آخرین دستور جلسه کنگره پنجم به انتخاب کمیته مرکزی حزب اختصاص پیدا کرد که در آن رفقا (عثمان حاجی مارف، دشتی جمال، آلان مارف، خسرو سایه، ریبوار عارف، نغده عثمان، ریبوار احمد، محسن کریم، عبدالله محمود، بنار مصطفی، جمال محسن، سوسن سلیم، فواد صادق، آزاد مجید، مهدی رسول، کامران لطیف، مصطفی باهر، محمود حلاق و احمد علی) به عنوان اعضای اصلی کمیته مرکزی و همچنین رفقا (شاباز محمود و دانا رفیق) به عنوان اعضای علی البدل کمیته مرکزی انتخاب شدند.

به این ترتیب پس از دو روز کار فشرده ، کنگره با سخنان اختتامیه عثمان حاجی مارف و با سرود انتر ناسیونال به کار خود پایان داد.

پس از کنگره کمیته مرکزی منتخب پلنوم بیست و چهارم خود را تشکیل داد و به منظور سازماندهی و تجدید آرایش رهبری، رفیق “عثمان حاجی مارف” به عنوان دبیر کمیته مرکزی انتخاب شد و هر کدام از رفقا آلان مارف، ریبوار احمد، دشتی جمال، خسرو سایه، مهدی رسول، فواد صادق، جمال محسن، عبدالله محمود، آزاد مجید به عنوان مکتب سیاسی و رفیق “خسرو سایه” نیز به عنوان دبیر مکتب سیاسی انتخاب شد.

همچنین یکی دیگر از تصمیمات پلنوم ۲۴ حزب، انتخاب مشاورین کمیته مرکزی بود که در آن رفقا (جلال سعید، منیر جبار، محمد عبدالله، شاهو علی و آراس رشید) به عنوان مشاورین کمیته مرکزی انتخاب شدند و سپس پلنوم ۲۴ کمیته مرکزی بر اساس پیشنهاد تصویب شده زمان برگزاری پلنوم آتی و کنگره ششم حزب را مشخص کرد.

حزب کمونیست کارگری کردستان

۲۰ دسامبر ۲۰۲۱

متن اطلاعیه توسط رفیق “آسو سهامی” از کردی به فارسی ترجمه شده است

http://hekmatist.com/fa/entesharat/articles-all/220203e

Check Also

سەربەخۆی کوردستان لەبەردەم بازرگانی بە نەوتەوە!

عوسمانی حاجی مارف حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەسەڵاتی فرۆشتنی هەناردەی نەوت …

One comment

  1. ھیوادارم یەكێك لە بڕیارەكانی كۆمیتەی ناوەندی نوێی حككك ئەمەبێ: ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەبێ لە كوردستان بژین و كۆتایی بھێنرێ بەو دیاردەیەی ئەندام مەكتەب سیاسی لە دەرەوەی وڵات بژی و ساڵانە بۆ فەترەیەك بچێتەوە كوردستان. ٥ لە كۆی ٩ ئەندام كافی نییە و ئەگەر ناكرێ ھەر ٩ ھاوڕێكە لە كوردستان بژین ئەوە با ٧ لەو ھاوڕێیانە یا بە بەردەوام لەسەدا ٧٥ نەك لەسەدا ٥٥ی ئەندامان لە كوردستان بژین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *