ڕاگەیاندن

پەیامی هاودڵی سەبارەت بە مەرگی ئازاد خەوانچەزەر، هەڵسوڕاوی کرێکاری و کۆمۆنیستی

ڕۆژی ١٩ ی دیسێمبەر، ئازاد خەوانچەزەر، هەڵسوڕاوی کۆمۆنیستی و کرێکاری لە شاری مەریوان، دوای چەند ساڵ لە نەخۆشی شێرپەنجە، دڵی لە لێدان کەوت. ئازاد خەوانچەزەر، کەسێکی ناسراو و خۆشەویستی ناو جەماوەری کرێکار و خەڵکی بێبەش و هەژار بوو. ئەو هەمیشە دەنگی جەسورانەی خەڵکی بێدەرەتان بوو لە دژی هەژاری، دەنگی ڕەسای …

Read More »

دەسەڵاتداران هۆکاری ئەو کارەساتەن کە بەهۆی لافاوەوە لە شارەکانی کوردستان کەوتەوە!

لە بەرئەنجامی شەپۆلێکی فراوانی بارانبارین، بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووبەڕووی لافاو بووەوە و بەهۆیەوە زەرەروزیانی گیانی و ماڵی لێکەوتەوە و هاوڵاتیانی خستۆتە تەنگانەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی ناوخۆ، وێڕای گیانلەدەستدانی هاوڵاتیانێک بەهۆی لافاو و شۆرتی کارەباوە، هاوکات دەیان ئۆتۆمبیل و چەندین گەڕەک و دوکان و بازاڕ ژێرئاو کەوتوون …

Read More »

ژمارە ١٢٣ی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر کەوتەبەردیدی خوێنەرانەوە

ئۆکتۆبەر، بلاوکراوەیەکی سیاسیە، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەریدەکات. ژمارە ١٢٣ی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر ١٠ی دیسەمبەر، کانونی یەکەم  ٢٠٢٥ بۆ داگرتنی ئەم ژمارەیە تکایە کلیکی ئێرە بکە:

Read More »

تەقەکردن لە خەڵک و سەرکوت پایەکی دەسەڵاتەکەی پارتیە

دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی دوەمی ٢٠٢٥، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دانیشتوانی گوندەکانی لاجان و دەوروبەری، کە دەکەوێتە نیوان هەولێرو شارۆچکەی گوێرەوە، لەگەڵ پەلامار و هێرشی هێزەکانی دەسەڵاتدارانی هەولێر بەرەوڕوو دەبێتەوە و لە ئاکامدا نزیکەی ١٥ کەس بریندار و کوژراوی لێدەکەوێتەوە. ئەم ڕوداوە بەدوای ئەو بەڵێنانەدا دێت کە پارتی و …

Read More »

ژمارە ١٢٢ی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە.

ئۆکتۆبەر، بلاوکراوەیەکی سیاسیە، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەریدەکات. ژمارە ١٢٢ی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر ٢٥ی نۆڤێمبەر، ٢٥ی تشرینی دووەم ٢٠٢٥ بۆ داگرتنی ئەم ژمارەیە تکایە کلیکی ئێرە بکە:

Read More »

ژیانێکی پڕ لە توندوتیژی، خەباتێکی بەردەوام بۆ بەرەنگاربوونەوە ئەخوازێ!

ساڵانە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ژناندا، کە بە ٢٥ ی نۆڤێمبەر دیاریکردووە، جگە لەوەی دەست بۆ بڵاوکردنەوەی ژمارە و ئاماری توندوتیژی لە جیهاندا ئەبات و چەند ڕۆژێکیش وەک چالاکی بەم بۆنەیەوە ڕائەگەیەنێ، “ئەرکی دەوڵەتان” بۆ وەستانەوە بەرامبەر بە توندوتیژی دژ بە ژنان دیاری ئەکات. هەموو ئەم …

Read More »

هەڵبژاردن تەواو، خواستەکانی کرێکاران و خەڵکی ناڕازی لە شوینی خۆیەتی

سەرئەنجام دوای ماوەیەک لە بانگەشە و بەخشینەوەی بەڵێنی فریوکارانە و پروپاگەندی قەومی و دینی و ئاوڕژاندنە ژێرپێی کۆنەپەرستی و نەتەوەچیتیەوە، پاش هەڕەشەی نان بڕین و گەرمکردنی بازاڕی کڕین و فرۆشتنی دەنگ و دەستبردن بۆ ساختەکاری و چەندین دیاردەی دزێوی تر، هەڵبژاردن تەواو بوو. بەڵام ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە دەریخست کە ئەو …

Read More »

ڕاگەیاندنێک لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوە سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی  مەنسوور کەریمی

بە داخێکی قوڵەوە هەواڵی ژیان لەدەستدانی مەنسوور کەریمی، خەباتکار و تێکوشەر، ئەندامی دەستەی یەکێتی کرێکاری ئازاد و هەڵسوڕاوێکی دڵسۆزی کۆمەڵایەتی و ژینگەپارێزمان پێگەیشت کە ڕۆژی سێشەممە ١١ی نۆڤەمبەر ی ٢٠٢٥  بە هۆی جەڵتەی دڵ لە نەخۆشخانەی شاری سنە گیانی لەدەستدا.  مەنسوور کەریمی لە تەمەنی تەنیا ٥٣ ساڵیدا، ژیان ئاوایی کرد. ژیانێکی …

Read More »

ئۆکتۆبەر، ژمارە ١٢١ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە

ئۆکتۆبەر، بلاوکراوەیەکی سیاسیە، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەریدەکات. ژمارە١٢١ ١٢ی نۆڤێمبەر، ٢٥ی تشرینی دووەم ٢٠٢٥ بۆ داگرتنی ئەم ژمارەیە تکایە کلیکی ئێرە بکە:

Read More »

“ئاشتی” خوێناوی ترەمپ و ئایندەی خەڵکی فەلەستین

بەیاننامەی سێ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی لەناوچەکە:  دوای دوو ساڵ لە جینۆسایدکردنی خەڵکی فەلەستین و لەناوبردنی تەواوەتی کەرتی غەززە لەلایەن حکومەتی فاشیستی ئیسرائیلەوە و بە هاوکاری و پاڵپشتی هەمەلایەنەی دەوڵەتانی ڕۆژئاوا و لەسەرویانەوە ئەمریکا، ترەمپ بە ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی بیست خاڵیەوە بەناوی “ئاشتی و کۆتایی جەنگ”، بانگەشەی ئەوەی کرد کەداڕێژەری ئاشتی لە …

Read More »