نوری به‌شیر
به‌دوای دزه‌کردنی به‌ڵگه‌نامه‌کانی ويكيليكسدا، دزه‌کردنی یانزه ملیۆن و نیو به‌ڵگه‌نامه‌ی تر که‌به به‌ڵگه‌نامه‌کانی په‌نه‌ما ناسێنراوه، به‌گه‌وره‌ترین ئاشکراکردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی داده‌نرێت، که‌دزه‌کردنی به‌ڵگه‌کانی ويكيليكس هیچ نیه له‌چاویدا. ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی په‌نه‌ما له‌سه‌ر دزی و به‌تاڵانبردن و پێشێلکردنی یاسا گه‌لێكن، که ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆکه‌کانی وڵاته سه‌رمایه‌داریه‌کانی ئه‌مڕۆ و کاربه‌ده‌سته باڵاکانی نوێنه‌رانی چوارساڵ جارێک هه‌ڵبژێراو یان خۆسه‌پێنی دیکتاتۆر، له‌ئاستی دنیادا، که‌چۆن سه‌رماییه‌ی خه‌یاڵیان پێکه‌وه ناوه‌و ده‌زگای وه‌همیان بۆ دامه‌زراندوه‌و پاره‌ی ره‌شیان سپی کردۆته‌وه و مامه‌ڵه‌ی بازرگانی نایاساییان کردوه، به‌پێی یاسای دروستکراو له‌پشت پاسای کۆمه‌ڵگاوه‌و نه‌دانی هێچ باج و گومرگ بۆ کۆمپانیاو سه‌رمایه‌کانیان و به‌ره‌سمی ناسینی ده‌زگاو کۆمپانیای خه‌یاڵی و ساخته، بۆ سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌کان به‌شێوه‌ی داتاشینی یاسا بۆ کاره‌کانیان به نهێنی و سازدانی ده‌سسته‌وگروپ له‌ده‌وری. له‌لایه‌کی تره‌وه به‌پێی هه‌ندێ به‌ڵگه که‌هاتوه‌و له‌کۆتایدا ئیشاره‌تیان بۆ ده‌که‌ین ده‌وڵه‌تانێک و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیه‌دا.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوه واته له‌رۆژی یه‌کشه‌مه‌وه، که‌ئه‌م به‌ڵگانه ئاشکرا کرا، وه‌ک ده‌وره‌ی دزه‌کردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان له‌رێگای پێگه‌ی ويكيليكسه‌وه‌و ئاشکراکردنی، نه‌ک ته‌نیا میدیاکان، به‌ڵکو وه‌که بابه‌تێکی زیندو و کارا، کۆمه‌ڵگای له‌ئاستی دنیادا به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ و ده‌رگیر کردوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی په‌نه‌مادا. زۆرێک له‌سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیران و که‌سوکاری ده‌وریان که‌سایه‌تی سیاسی و هونه‌ری و کۆمپانیای له‌چه‌شنی فیفای گرتۆته‌وه. ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌ندێک وڵات‌دا له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆک و ده‌سه‌لاتدارانی وڵاته‌که‌ی هێناوه‌ته له‌رزین و وه‌ڵامدانه‌وه، حکومه‌تانێکی خستۆته به‌رده‌م لێکۆلێنه‌وه، زۆرێکیانی خستۆته به‌رده‌م پاکانه‌و زۆرێکی تری خستۆته به‌رده‌م خۆئاماده‌کردن، بۆ دروستکردنی که‌یس و به‌دادگا گه‌یاندنی دزه بچکۆله‌کان بۆ ده‌ربازکردنی دزه گه‌وره‌کان.
ئاشکرابوونی به‌ڵگه‌نامه‌کانی په‌نه‌ما، به‌جۆرێک کاردانه‌وه‌ی هه‌بووه؛ له‌گه‌لێک له‌وڵاته‌کانی، به‌ریتانیا، فه‌رنسا، هۆڵه‌ندا، نه‌مسا، په‌نه‌ما، ئایسله‌ندا و ئوسترالیا که‌وتونه‌ته لێکۆڵینه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی باسکراوه، ناو‌ی سه‌رۆکی 12 وڵات و 128 لێپرسراوانی تری گه‌وریه، به‌ڵام ئوسترالیا خه‌ریکه لێکۆڵینه‌وه له‌که‌یسی 800 که‌س ده‌کات. به‌پێی هه‌واڵه‌کان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی شانزه هه‌زار که‌س له ئایسله‌ندا دژ به سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته سیگموندور گونلاگسون، که‌له‌رێگای هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه ئه‌م بازرگانیه نایاساییه‌ی کردوه به‌پێی هه‌واڵه‌کان به‌و ناڕه‌زایه‌تیانه ناچار به‌ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه له‌پۆسته‌که‌ی کراوه. سه‌رۆکی په‌نه‌ما خوان كارلوس به‌ناچارو له‌ژێر ئه‌و فشارانه‌دا، رایگه‌یاندوه که‌حکومه‌ته‌که‌ی رێگا به‌چالاکی سه‌رمایه‌ی ناقانونی نادات و ئاماده‌یه هاوکاری لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه بکات و کۆمپانیایه‌ک له‌وڵاته‌که‌یدا که‌کاری له‌گه‌ڵ کۆمپانیای موساك فونسيكا کردوه ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت.
به‌ڵگه‌نامه‌کانی په‌نه‌ما ده‌یان سه‌رۆکی وڵاته‌کان و که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌کته‌رو هونه‌رمه‌ندی جیهانی له‌خۆی گرتوه، له‌سه‌رۆکی وڵاته‌کان وه‌ک؛ موعه‌مه‌ر قه‌زافی، حوسنی موباره‌ک، به‌شار ئه‌سه‌د، تا ده‌گاته ده‌یڤی دکامیرۆنی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا، کوڕه‌کانی نواز شه‌ریف، سه‌رۆکی چین، پۆتین و ژماره‌یه‌ک که‌سی ده‌وروبه‌ری، کوڕه‌کانی سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان و هه‌روه‌ها ئه‌مانه‌ش ناویان هاتوه له‌رێگای که‌سه نزیکه‌کانیانه‌وه ئه‌م بازاگانیه قاچاخه کراوه، که‌کۆمپانیاو ناو‌ی خه‌یاڵیان بۆ دروستکردون بۆ نه‌دانی باچ و گومرگ سودیان له‌شوێن و پۆسته‌کانیان وه‌رگرتوه‌و رێگایان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ نه‌دانی پاره‌ی باج و گومرگ بۆ سه‌رمایه‌کانیان و بۆ شاردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ته‌کانیان که‌سوکاریان به‌کار‌هێناوه؛ نه‌واز شه‌ریف له‌رێگای سێان یان چوار له‌کوڕه‌کانیه‌وه، سه‌رۆکی چین له‌رێگای هاوسه‌ری خوشکه‌که‌یه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆماری ئۆکرانیا، سه‌رۆک کۆماری ئه‌رژه‌نتین، باوکی ده‌یڤید کامیرۆن که له‌ژیاندا نه‌ماوه، سه‌رۆکی ئایسله‌ندا له‌رێگای هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه.
هه‌روه‌ها ناو‌ی لێپرسراوانێک له فیدراسیۆنی جیهانی فوتبۆڵدا له ” فیفا – FIFA” هاتوه، له‌کاتێکدا ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کرابوو وه تاوانبار کرابوون و شه‌ش هه‌فته پێش ئێستا لیپرسراوی تازه‌ی بۆ دانراوه‌و ئه‌م ئاشکربونه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌دوا دێت .
هه‌روه‌ها له‌و به‌ڵگانه‌دا تاکید له وڵاته‌کانی؛ سوریا، کۆریای باکور و زیمبابۆی کراوه‌ته‌وه که‌دووری کۆمپانیای موساک فونسکا لێیانه‌وه به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه خراوه‌ته سه‌ریان. هه‌روه‌ها ناو‌ی جمهوری ئیسلامی ئێرانیش هاتووه، که‌ئه‌م کۆمپانیه‌ی موساک فونسکا کاری یاسایی له‌رێگای کۆمپانیای پترۆپارسه‌وه براوه‌ته پێشه‌وه، که‌کۆمپانیای پترۆپارس دوای 8 مانگ که‌له 1988 دا داده‌مه‌زرێت بۆ کاروباری نه‌و‌ت، نوسینگه‌ی خۆی له‌به‌ریتانیاو دوبه‌ی ده‌کاته‌وه و له‌رێگای باڵی ئیسلاحیه‌کانی ئێرانه کاروباری ده‌چێته پێشه‌وه‌و په‌یوه‌ندی وه‌ک کۆمپانیای نه‌وتی ئێران به‌کۆمپانیا ده‌رکیه‌کانه‌وه رێکده‌خات. تا ساڵی 2010 به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌مریکا گه‌مارۆ له‌سه‌ر ئێران داده‌نێت، به‌پێی راپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی جیهانی رۆژنامه‌نوسان بۆ لێکۆڵینه‌وه، ده‌ستپێکردنی په‌یوه‌ندی ئێران به‌کۆمپانیای موساک فونسکا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1988 له به‌ریتانیاوه ئه‌و په‌یوه‌ندیه براوه‌ته پێشه‌وه. به‌لام له 2010 دا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌بڕن. یورگن موساک یه‌کێک له‌دامه‌زرینه‌رانی کۆمپانیای موساک فونسکایه تاکید له‌وه ده‌کاته‌وه، که کۆمپانیای پتروپارسی ئێرانی له‌لیستی گه‌مارۆدایه.
دزه‌کردنی ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی په‌نه‌ما که به Panama Papers ناسراوه، و زیاتر له یانزه ملیۆن به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر کۆمپانیایه‌ک به‌ناوی ” موساك فونسيكا “. که‌ئه‌م کۆمپانیای موساك فونسيكا له 40 ساڵ به‌رله‌ئێستاوه دامه‌زراوه، له‌یه‌کگرتنی دوو کۆمپانیا یه‌کێکیان له‌ژیر سه‌په‌رشتی رامون فونسيكا و ئه‌و‌ی تریان له‌ژێر سه‌رپه‌شتی يورغن موساك، که‌کاری یارمه‌تیدانی بازگانه سه‌رمایه‌داره خاوه‌ن کۆمپانیان بووه له‌کردنه‌وه‌ی کۆمپانیا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌کانیان و شاردنه‌وه‌ی پاره‌کانیان بووه، واته مامه‌ڵه‌ی نایاسایی بازرگانی کراوه له‌ئاستی جیهاندا.
کۆمپانیای موساك فونسيكا له چل وڵاتی دنیا ئۆفیسی هه‌یه و هه‌روه‌ها 500 کارمه‌نی هه‌یه. که‌کاری جۆراوجۆری ئه‌نجامداوه، له‌دانی ئیجازه‌ی بازرگانی و وگومرگی، کاری ناردنی سه‌روه‌ت و سامان و هیجره و بونی فرۆکه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌م کارانه‌و هه‌روه‌ها له‌ناو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا قه‌راردادو پاسپۆرت هه‌یه . زۆرێک له‌کۆمپانیاکان به‌روکه‌ش پایه‌گای ئابوریان هه‌بووه و هه‌ن، به‌ڵام له‌واقیعدا خه‌یاڵی و بۆشن و ته‌نیا بۆ ساغکردنه‌وه‌ی پاره دروستکراوون، وه خاوه‌ن سه‌رمایه‌کان نادیارن و ناو‌ی وه‌همی یان که‌سی که‌یان بۆ داناون. تاکید له‌وه کراوه‌ته‌وه که‌له ده‌کانی 1970 وه پێنسه‌د بانک و کۆمانیای ماڵی له‌خزمه‌تگوزاری ئه‌م کۆمپانیایه به‌هره‌مه‌ند بووه. به‌شێک له‌و کۆمپانیایه یاسایی بوون به‌ڵام به‌هره‌به‌رداری بێمۆڵه‌تیان له‌کۆمپانیای موساک فونسکا کردوه.
ئه‌گه‌رچی په‌نه‌ما وڵاتێکی بچوکه له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌مریکادائه‌و ده‌که‌وێته نێوان ئه‌مرێکای باکور و باشوره‌وه، که ژماره‌ی دانیشتوان نزیکه‌ی 4 ملیۆن که‌سه، که‌سنوری له‌رۆژئاواوه کۆستاریکایه‌و له‌باشوره‌وه کۆڵۆمبیایه. به‌ڵام ئۆفیسی سه‌ره‌کی کۆمپانیای موساک فونسکای لێیه، په‌نه‌ما وه‌ک وڵاتێک به‌وێنه‌ی ناوه‌ندی ئه‌م کاره بازرگانیه شاراوه‌یه ناو ده‌برێ و ده‌وڵه‌تی په‌نه‌مای خستۆته ژێر فشاره‌وه، وه به‌ڵگه‌کانیش به‌مهۆیه‌وه نانراوه ” به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌نه‌ما ” .
رامون فونسکا له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م کۆمپانیایه، ده‌ڵێ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگانه پێشێلکاریه به‌مافی کۆمپانیاکه‌و هێرشه بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تی په‌نه‌ماو ناوزڕاندنی و وتویه‌تی ئاماده‌یه که‌دیفاع له‌پاکی ده‌وڵه‌تی په‌نه‌ما بکات له‌ئاستی جیهاندا. وه ده‌ڵی کۆمپانیای موساک فونسکا، له‌ماوه‌ی 40 ساڵ کارکردنیاندا کۆمپانیاکه‌یان به‌هیچ تۆمه‌تێکی و چالاکیه‌کی نایاسایی تۆمه‌تبار نه‌کراون، ئاشکراکردنی ئه‌و به‌ڵگانه شتێکی تر به‌یان ده‌که‌ن، وه راستیه‌کان هه‌ر له‌ئیستاوه له ئایسله‌نداو چین و روسیا و ئوسترالیا و به‌ریتانیا زۆرێکی تر له‌وڵاتانی ئه‌وروپا که‌به‌شوێندا چونی بۆ ده‌کرێت، سه‌ره‌تای راستیه‌کانی مامه‌ڵه‌ی نایاسایی ئه‌م کۆمپانیه‌و هه‌روه‌ها له‌ئاینده‌دا ده‌رخستنی سه‌دان کۆمپانی تر که‌کاریان له‌گه‌ڵ کۆمپانیای موساك فونسيكا کردوه ئاشکرا ده‌بێت.
دزه‌کردنی ئه‌م یانزه ملیۆن‌و نیوه له به‌ڵگه‌نامانه له‌رێگای رۆژنامه‌ی سودويتشي تسايتونغ ئه‌ڵمانیه‌وه ده‌رکه‌وتوه، که سه‌ره‌تا ده‌ست ئه‌نجومه‌نی رۆژنامه‌نوسانی لیکۆڵینه‌وه که‌وتوه‌و پاشام خراوه‌ته به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌نی رۆژنامه‌نوسانی نێونه‌ته‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌شوێنداچونی بۆ کراوه. ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه له‌ساڵی 1977 تا دیسمبه‌ری ساڵی 2015 له‌خۆی ده‌گرێت. له‌رێگای کۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نوسانی لێکۆڵینه‌وه‌وه ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌یان خستۆته به‌رده‌م ژماره‌یه‌کی تر له‌رۆژنامه‌نوسان که 109 ده‌زگای راگه‌یاندن له 76 وڵاتدایه، له‌وانه بی بی سی و گاردیانی به‌ریتانی، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رچاوه‌ی دزه‌کردنه‌که ئاشکرا نه‌کراوه، به‌ڵام ده‌وترێ که‌به‌شێکی له‌رێگای پۆستی ئه‌له‌کترۆنیه‌وه وه‌رگیراوه.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا خراوه‌ته روو له‌به‌ڵگه‌نامه‌کان له سێ رۆژی رابردودا، به‌وه ده‌چێت گۆشه‌یه‌کی بچوکی نهێنیه‌کانی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بێت و له‌داهاتودا زیاتر ئاشکرا ده‌بێت، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له‌به‌ڵگه‌نامه‌کاندا، ئه‌م بازرگانیه نا یاساییه، یان ده‌توانین بڵێین کاری مافیایی و تاڵانکاری له‌رێگای سه‌رانی ئه‌و وڵاته سه‌رمایه‌داریانه‌وه به‌ڕێوه‌براوه، که‌خۆیان رۆژانه ده‌یانه‌وێت باج له‌سه‌رشانی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کۆمه‌ڵگا زیاتر بکه‌ن، به‌ڵام خۆیان نه‌ک باج ناده‌ن به‌ڵکو دزی و گه‌نده‌ڵی ئاشکراو به‌قانوونی ده‌که‌ن. خاڵێکی تر ئه‌وه‌یه ئه‌و وڵاتانه‌ی که گه‌مارۆیان خراوه‌ته سه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، کۆمپانیای موساک فونسکا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بڕیون، وه‌ک سوریا، کۆریای باکورو ئێران، ئه‌مه‌ش ده‌لیلی په‌یوه‌ندی ئه‌م کۆمپانیایه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا.
له‌کۆتاییدا له‌مجۆره بازرگانی و مامه‌ڵه نایاسییه، له‌چه‌ند ساڵی رابردودا له‌کوردستان و عێراق زۆر بینراوه‌و هه‌یه، ئاشکرا بوونی چه‌ند که‌س له‌سه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراق، که ملیاردێرو ملیۆنێرن، بوونی چه‌ندین کۆمپانیای خه‌یاڵی که‌ملیۆن دۆلاری بۆ سه‌رفکراوه، دیارنه‌مانی ملیار دۆلار له‌خه‌رجی وڵات، ناساندنی حزبه‌که‌ی بارزانی به‌ده‌وڵه‌مه‌دترین حزب له‌جیهاندا، ناردنی ئه‌و سه‌رمایانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات شتێک نیه وه‌ک به‌شێک له‌و شه‌به‌که جیهانیه‌ی بازرگانی نایاسایی و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی داهاتی خه‌ڵکی کوردستان و عێراقه، که‌ئه‌و بازرگانیه‌شیان له‌رێگای که‌سوکارو چوارده‌وری خۆیانه‌وه ئه‌نجامداوه. تاڵانکاری و مامه‌ڵه‌ی نایاسایی له‌سه‌رانی حزبه کوردیه‌کاندا له‌ده‌می خۆیانه‌وه که‌تاڵانکاری و دزی هه‌یه‌و ئیتر پێویست به‌به‌ڵگه ناکات.
بۆ خه‌ڵکی کوردستان پرسیاره که ده‌سه‌ڵاتی کوهردی نه‌وتی فرۆشتوه قه‌رزاره ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌وتی بکڕیایه له‌ده‌ره‌وه چی رویده‌دا. ئاشکرا کردنی به‌ڵگه‌کانی په‌نه‌ما، ئه‌وه‌ی خسته‌به‌رده‌م خه‌ڵکی له‌دنیا که‌ده‌بێ وه‌ک ئایسله‌ندا ده‌سه‌ڵات ناچار به‌وازهێنان بکه‌ن و خه‌ڵک له‌جیاتی ئه‌و تاڵانکارو مافیانه خۆیان کۆمه‌ڵگا بچه‌رخێنن.
5/4/2016